ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

چاودێرێكی سیاسی: ئەمریكا مەشق و راهێنان بە چەكدارانی داعش دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

چاودێرێكی سیاسی عێراقی رایدەگەیەنێت، ئەمریكییەكان لە بنكە سەربازییەكانی خۆیان لە نزیك سنورەكانی عێراق و سوریا مەشق و ڕاهێنان بە چەكدارانی داعش دەكەن.
ئال بەشارە چاودێری سیاسی عێراقی بە ئاژانسی “ئەلمەعلومە”ی ڕاگەیاند، بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە نزیك سنورەكانی عێراق و سوریا گەشتی ئاسمانییان لەو ناوچانە قەدەغە كردووە و كەس نازانێت چی لەنێو بنكە سەربازییەكانی ئەم وڵاتە ڕوودەدات.
وتیشی”زانیارییەكانی ڕووسیا و عێراق پیشان ئەوە دەدات، ئەم بنكە سەربازییانە هاوكاری تیرۆریستان دەكەن و بوونەتە شوێنی مەشق و ڕاهێنان بە ئەندامانی گرووپی داعش”.
ئاشكراشیكرد، ئەمریكییەكان هەوڵ دەدەن چەكدارانی داعش جارێكی دیكە بە چالاكی بۆ ناوچە ئازادكراوەكانی عێراق بگەڕێننەوە، هیچ وێنەیەكیش لەو بنكانەدا لەبەر دەستدا نییە و لای خۆشیانەوە ئەمریكییەكان بە توندی چاودێری ئەو ناوچانە دەكەن.

عێراق

عیراق و ئێران کاروانێکی دیکەی تەرمی سەربازانیان گۆڕییەوە

خەڵک-

ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی، ئێران و عیراق لە خاڵی سنوریی زرباتییەوە تەرمی چەند سەربازێکی یەکتریان ئاڵوگۆڕ کرد کە لە جەنگی ئێران عیراق گیانیان لەدەستدابوو.

ئەمڕۆ سێشەممە 2018/12/18، لە خاڵی سنوریی زرباتییەی پارێزگای واست، بەسەرپەرشتیی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی، عیراق تەرمی 46 سەربازی ئێرانیی گەڕاندەوە و ئێرانیش تەرمی 4 سەربازی عیراقی ڕادەست کردەوە.

سەرجەمی ئەو سەربازانەی ھەردوو لا لە جەنگی نێوان ئێران و عیراق لە نێوان 1980 تا 1988 گیانیان لەدەستداوە.

تا ئێستا ئامارێکی ورد سەبارەت بە قوربانییەکانی جەنگی ھەشت ساڵەی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەردەست نییە، بەڵام ئامارە ناڕەسمییەکان ئاماژە بە گیان لەدەستدانی زیاتر لە 1 ملیۆن و برینداربوونی 3 مەلیۆن کەسی دیکە دەکەن لەو جەنگەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

خۆپیشاندەرانی بەسرە داوای گۆڕینی پارێزگار دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەیان خۆپیشاندەری پارێزگای بەسرە، لەبەردەم بارەگای حكومەتی خۆجێی لە ناوەڕاستی پارێزگاكە گردبوونەوە و ناڕەزاییان بەرانبەر بە سەعد عێدانی، پارێزگار دەربڕی.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، خۆپیشاندانێكی نوێ‌ لەلایەن دەیان هاوڵاتی شاری بەسرە لەبەردەم بارەگای حكومەتی خۆجێی شارەكە ڕێكخراو و تێیدا خۆپیشاندەران داوای ڕۆیشتنی پارێزگاریان كرد و داواشیان كرد، ئەنجومەنی پارێزگاكە هەڵبوەشێنرێتەوە.

بەپێی دوایین هەواڵی تایبەت بەو ڕووداوە، خۆپیشاندەران لە دوای گردبوونەوەیان لەبەردەم بارەگای ئەنجومەنی خۆجێی پارێزگای بەسرە، بەرەو بارەگای فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاكە ڕۆیشتوون و لەوێ‌ داوای ئازادكردنی ئەو زیندانیانەیان كردووە، كە لە خۆپیشاندانەكانی پێشوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كرابوون.

پەپێی زانیارییەكان، پێشتر هێزە ئەمنییەكان لە بەسرە، ژمارەیەكی زۆرییان لەو كەسانە دەستگیركردبوو، كە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەكانی پێشووی پارێزگاكەدا كردبوو.

خۆپیشاندانەكانی بەسرە، لە مانگی تەمموزی ڕابردووەوە بەهۆی خراپی خزمەتگوزارییە حكومییەكانەوە سەریانهەڵدا و لە مانگی ئەیلولدا گەیشتنە ترۆپك، دانیشتوانی شارەكەش لەئێستادا خۆپیشاندانیان دەستپێكردۆتەوە و دەڵێن، “بەهۆی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و خراپی بەڕێوەبردن، ژێرخانی پارێزگاكەیان داڕماوە و كارەبای پێویست و ئاوی شیاوی خواردنەوە لەلایەن حكومەتەوە بۆ دانیشتوان فەراهەم ناكرێن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ناوی نوێ‌ بۆ دوو وەزارەت ئامادە دەكرێت
دوایین پەرسەندنی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی دوایین پەرەسەندنی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق، تێیدا دەنگ لەسەر تێپەڕاندنی سێ‌ وەزیر درا و دەنگدان لەسەر پێنج وەزیرەكەی تری پاشماوەی كابینە وەزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران بۆ دانیشتنەكانی دهاتوو هەڵگیرا، سەرچاوەیەكی پەرلەمانیش دەڵێت، هەردوو وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران و پەروەردە، لەماوەی 48 كاتژمێردا ناوی نوێی بۆ كاندید دەكرێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، پەرلەمانی عیراق، لە كۆی هەشت وەزارەتی پاشماوەی كابینە وەزارییەكەی عەبدولمەهدی، دەنگیدا لەسەر سێ‌ وەزارەت، كە لە وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و رۆشنبیری و پلاندانان پێكهاتبوون، وەزارەتەكانی كۆچ و كۆچبەران و پەروەردە و ناوخۆ و بەرگری و داد-یش بۆ دانیشتنەكانی داهاتوو هەڵًگیران.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) كە لە سەرچاوەیەكی پەرلەمانییەوە دەستەبەری كردووە، سەرۆك وەزیران لەماوەی 48 كاتژمێری داهاتوو، دوو كاندیدی تر بۆ وەزارەتەكانی كۆچ و كۆچبەران و پەروەردە ئامادە دەكات، تا لە دانیشتنی ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو، لەلایەن پەرلەمانەوە دەنگیان لەسەر بدرێت.

لای خۆشیەوە، بەختیار شاوەیس، پەرلەمانتاری یەكێتی لە بەغدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، “لە پەرلەمانی عیراق جارێكی دیكە ئیرادەی یەكێتی سەركەوت”.

پەرلەمانی عیراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، متمانەی نەبەخشیە هەریەك لە هەنا عەمانوئێل كاندیدی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران و سیبا تائی كاندیدی وەزارەتی پەروەردە، بۆیە سەرۆك وەزیران ناچار بووە، لەماوەی 48 كاتژمێری داهاتوو، دوو ناوی تر ئامادە بكات، كە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەماندا بۆ دەنگدان پێشكەشیان بكات، بەڵام وێڕای ئەوە سێ‌ وەزارەتی سەرەكی تری كابینەكە بە بەتاڵی دەمێننەوە، كە لە وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری و داد پێكدێن.

ئەو سێ‌ وەزارەتەی لە سەرەوە ئاماژەیان پێكرا، لەلایەن كوتلە سیاسییەكانەوە ناكۆكی زۆرییان لەسەرە، بە وتەی حەسەن خەڵاتی، ئەندامی پەرلەمانی عیراقیش كە بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە، ناكۆكی نێوان كوتلە سیاسییەكان ڕێگربوو لەبەردەم تەواونەبوونی دانگدان لەسەر كابینە وەزارییەكەی عەبدولمەهدی.

هەریەك لە وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ، جێگەی ناكۆكی نێوان هاوپەیمانی چاكسازی و هاوپەیمانی بنیاتنانە، كە دوو كوتلەی سەرەكی ئێستای پەرلەمانی عیراقن، هەرچی وەزارەتی داد-یشە، یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بە پشكی خۆی دەزانێت، لەبەرانبەریشدا پارتی دیموكراتی كوردستان پێیوایە، كە دەبێت دەستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ ئەو پۆستە، لەبەر ئیستیحاقی هەڵبژاردن، لەلایەن حزبەكەیەوە دیاریی بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین