ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەعدی پیرە: خۆ كۆتایی دنیا نیە كاندیدەكەی ئێمە بۆ سەرۆك كۆمار دەرچووه

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پارتی بۆی گرنگ نیە پۆستی وەزارەتی داد بدرێتە گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ یان هەرلایەنێكی تر بەس بۆ یەكێتی نەبێت.
سەعدی پیرە وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، نەمزانیوە، پارتی پۆستە وەزارییەكانی ماوە لەكابینە تەواونەكراوەكەی عادل عەبدولمەهدی كە بەپشكی خۆی بزانێت، بەڵام پارتی “موخالیفە” هیچ وەزارەتێك بدرێتە یەكێتی لەكابینەی عادل عەبدولمەهدی، پارتی “ناحەقە” چونكە وای بۆ دەچم یەكێتی بە 21 پەرلەمانتارەوە مافی وەرگرتنی پۆستێكی وەزاری هەیە.

وتیشی”پارتی بۆی گرنگ نیە ئەو وەزارەتە بدرێتە گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ یان هەرلایەنێكی دیكە بەس یەكێتی نەبێت، خۆمان بەگشتی ئەو قسەیەمان لەبەغداد بیست كەپارتی ناڕازییە لەسەر پێدانی پۆستی وەزاری بەیەكێتی، بەڵام ناوی “شەخس” نەهات كێ لەپارتی پێی وتون”.

ئاشكراشیكرد، ئەم هەڵوێستەی پارتی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئێمە نەمانتوانی لەسەر یەك كاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بگەینە ڕێكەوتن، كاندیدەكەی ئێمە دەنگی هێنا، بەڵام یەكێتی سورە لەسەر ئەوەی لەكابینەكەی عادل عەبدولمەهدی وەزارەتێكی هەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو كاندیدەی ئێستا هەیە (حاكم دارا حەمە ئەمین)ەو بێ لایەنە، دۆستی هەموو لایەنەكانە، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی حوكم بووە، نەمبیستووە لەسەر ئەوە “موخالیف” بێت، بەڵام نەشمبیستووە گۆڕان كاندیدی هەبێت هەرچەندە ئەگەر كاندیدیشی هەبێت ئاساییە.

رونیشیكردەوە، پێویستە ئەم بابەتە لەنێوان پارتی و یەكێتی هەرچی زووە چارەسەربكرێت، چونكە هۆكارەكەی دەزانین، كاندیدەكەی ئێمە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار سەركەوت” خۆ كۆتایی دنیا نیە”، ئێمە یەك دنیا شتمان لەگەڵ پارتی ماوە لەداهاتوو كە پێكەوە بین.

سەعدی پیرە راشیگەیاند، پەرلەمانتارەكانی یەكێتی لەبەغداد ڕۆژی سێ شەممە نەچونە هۆڵی كۆبونەوە تا ڕێژەیی یاسایی ئامادەبوانی پەرلەمانتاران تەواو نەبێت، چونكە ناوی كاندیدەكەی یەكێتی لەناوی كاندیدی وەزیرەكانی عادل عەبدولمەهدی نەبوو كەپێشكەشی پەرلەمانی كردبوو.

ئاشكراشیكرد، لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراقەوەو مەكتەبی سیاسی یەكێتی، هەروەها نامەیەكیشی لەلایەن بەڕێز جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی (كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی)ەوە بۆ عادل عەبدولمەهدی چووە، پێیان وتراوە، ئێمە ناڕازین لەسەر ئەو بابەتە، ئەوانیش (عادل عەبدولمەهدی) پێیان وایە دۆخێكی نادروست لەنێوان پارتی و یەكێتی هەیە پێویستە چارەسەری بكەین، وەك وتم ئەم دۆخە نادروستەش پەیوەندی بەناوخۆی كوردەوە هەیە كە لەنێوان پارتی و یەكێتی لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار-ەوەیە، پارتی دەیەوێت تۆڵە لەیەكێتی بكاتەوە و هیچ وەزارەتێكی نەبێت، ئێمە ئەوەمان بە عادل عەبدولمەهدی وت” ئەوە پارتی وایە ئەی تۆ بۆچی بۆچونت وایە؟” بەڕاستی پێمان وایە ئەگەر عادل عەبدولمەهدی بەم شێوەیە كار بكات زیان دەكات. عادل عەبدولمەهدی زۆر ملكەچە بۆ فرمانی لایەنە سیاسیەكان، چونكە خۆی لەناو پەرلەمان كەسی نیە و هیچ حیزبێكی نیە، بووە بە “گوریس كێشانە” لەنێوان لایەنە سیاسیەكاندا، هەر نەپچڕیت باشە.

کوردستان

کۆمەڵی ئیسلامی: ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە بنەبڕکردنی گەندەڵییە و دابینکردنی دادپەروەرییە نەک کەسەکان

خەڵک-

کارگێڕی ئەنجومەن سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی ئاماژە بەوە دەکات، تا ئێستا کۆمەڵی ئیسلامیی بڕیاری بەشداریکردن یان نەکردنی لە کابینەی داھاتووی حکومەتی ھەرێم یەکلا نەکردۆتەوە و دەڵێت، کەسەکان بۆ ئێمە گرنگ نین، بەڵکو بنەبڕکردنی گەندەڵی و چەسپاندنی دادپەروەری و شەفافیەت لە بەرنامەی حکومەت لامان گرنگە.

محەممەد حەکیم، کارگێڕی ئەنجومەن سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی لە میانی کۆڕێک بۆ ئەندامانی حزبەکەی، ڕاگەیاند: “کۆمەڵ بۆ بەشداریی لە حکومەت بنەمای خۆیی هەیە و لە دوای بەشداری لەهەڵبژاردنی ‭2005‬ تا ئێستا ڕاستەوخۆ پێش یان دوای هەڵبژاردن بڕیارمان نەداوە بەشداری حکومەت دەبین یان دەبینە ئۆپۆزسیۆن، لەبەر دەرگاش چاوەڕوانی کەسیش نەبوین بۆ بەشداری لەحکومەت ، بەڵکو چاوەروانی بەرنامەی حکومەتەکەمان کردوە، کەسەکان بۆ ئێمەگرنگ نین، بەڵکو بەرجەستەبوونی خزمەتی هاوڵاتیان و بنەبڕکردنی گەندەڵی و چەسپاندنی دادپەروەری و شەفافیەت لە بەرنامەی حکومەت لامان گرنگە، گرنگ ئەوە نییە پێکھاتەی حکومەت کێیە، گرنگ ئەوەیە خەڵکی کوردستان جیاوازی و گۆڕانکاری ببینێت، دەبێت خێرو بێر و نەوتی کوردستان بۆ خەڵکی کوردستان بێت.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: “ئێمە ڕێڕەوی خۆمان هەیە بۆ کاری ئۆپۆزسیۆنی، دەبێت پێکهێنەرانی حکومەتیش خۆ لە دروستکردنی حکومەت لەسەر بنەمای غرور و پەرچەکردار بپارێزن.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

کەرکوک.. لە زەوییەکی کشتوکاڵیدا دەیان بۆمبی بەرمیلی دۆزرانەوە

خەڵک-

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە پارێزگای کەرکوک، لە ڕاگەیەنراوێکیدا ئاماژە بەوە دەکات، لە زەوییەکی کشتوکاڵیی کەرکوک دەیان بۆمبی بەرمیلیی چێنراویان دۆزیوەتەوە.

عەمید یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە کەرکوک ڕایگەیاند: پشتبەستوو بە ڕاپۆرتە ھەواڵگرییەکانی پۆلیسی فیدراڵی، چوونەتە سەر زەوییەکی کشتوکاڵی لە گوندی ئەلبومحەممەدی رۆژئاوای کەرکوک و 52 بۆمبی چێنراوی بەرمیلییان تیا دۆزیوەتەوە.

ئەوەشی ڕاگەیاند، 26 دانە لەو بۆمبانە ھەڵگیراونەتەوە و ئەوانی دیکە لە شوێنی خۆیان تەقێنراونەتەوە.

عەمید یەحیا ئاماژەی بەوە نەکردووە، ئەو بۆمبانە پاشماوەی داعشن لەو ناوچەیە یان بە تازەیی لەو شوێنە لە چاڵ نراون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرکردەیەکی دیاری ھەدەپە مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاند

خەڵک-
گوڵتان کشاناک هاوسەرۆکی شارەوانیی گەورە شاری ئامەد، لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە و بۆ پشتیوانی لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپە، لە زینداندا مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاند.

گوڵتان کشاناک ڕایگەیاند: بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجالان منیش لە ئەمڕۆ بە دواوە دەست بە چالاکیی مانگرتنی خولیی دەکەم، پشتیوانی لە چالاکیی مانگرتنی لەیلا گوڤەنی پەرلەمانتارمان دەکەم، کە بۆ هەمان ئامانج دەستی بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن کردووە، بۆ ئەوەی ئەنجام بەدەست بهێنرێت.

ئەوەشی ڕاگەیاند: پێش ئەوەی تورکیا بکەوێتە ناو شەڕی جیهانیی سێیەمەوە، کە ئیمپریالیزم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستیپێدەکات، پێویستمان بە دەنگێکی ئاشتی هەیە، بۆ ئەوەی دەنگی بەرپرسیارییەتی و ئاشتی و دیالۆگ ببیسترێت، پێویستە گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی بە خێرایی کۆتایی پێبهێنرێت، نابێت ئێمە رێگا بدەین شەڕ، کوشتن و زوڵم کۆتایی بە دەنگی ئاشتی بهێنێت، من بڕوام بەوە هەیە، کە ئێمە سەردەکەوین.

لە ماوەی ١٠ رۆژی ڕابردوودا بە بەھانەی ھاندانیان لە لایەن پەکەکەوە، ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا نزیک بە ٢٠٠ ئافرەتی سەر بە ھەدەپەی دەستگیر کردووە، کە بۆ پشتیوانی کردن لە لەیلا گوڤەن، مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاندووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 85%, 33
    33 85%
    33 - 85% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین