ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

نوسینگەی سەرۆک کۆمار ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە بڵاوکردەوە

خەڵک- بەشی هەواڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٨/١٢/٥، سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عیراق لە کۆشکی سەلام کۆبوونەوە و دۆخی سیاسیی و تەواوکردنی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بووە.

نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە نوسیویەتی” ‏‎لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی، ئابوری، ئەمنی و یاساییەکان تاوتوێکراون، بە تایبەتی بابەتی تەواوکردنی پرۆسه‌ی پێکهێنانی حکومەت لە چوارچێوەی رێوشوێنە دەستوری و یاساییەکاندا.”

ڕاگەیەنراوەکە لەزاری بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراقەوە دەڵێت: “هەرجیاوازییەک لە ئارادا بێت دەبێت لە چوارچیوەی دامەزراوە دەستورییەکاندا و رێوشوێنە دیموکراسییەکاندا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت لە پێناوی پارێزگاری کردن لە یەکڕیزی نیشتمانی و دەستکەوتە دیموکراسییەکان بۆ خزمەتی عێراق و گەلەکەی.”

بەهۆی‌ ناکۆکی‌ لایەنە سیاسیه‌کانەوە دوێنی سێشه‌ممه‌ دانیشتنی‌ پەرلەمانی‌ عێراق بۆ تەواوکردنی‌ کابینەی‌ حکومەتەکەی‌ عادل عەبدولمەهدی‌‌ شکستیهێناو سەرۆک وەزیران باڵەخانەی‌ پەرلەمانی‌ جێهێشت‌ و دانیشتنی‌ پەرلەمان بۆ ڕۆژی پێنجشەممە دواخرا.

عێراق

عیراق ئیدانەی پەلامارەكەی هەولێر دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكات كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەوەیخستەڕوو، ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكەن كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەشدا، لە پەیوەندیدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئامانجی بەدەستهێنانی وردەكاری و زانیاری زیاتر لەبارەی ڕووداوەكەوە.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019 لە چێشتخانەی (هۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر لە شاری هەولێر پەلاماری ژمارەیەك لە كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا درا و تێیدا جێگری كونسوڵی توركیا و كارمەندێك كوژرا و كەسێكی تریش برینداربوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمریكا پەلامارەكەی هەولێر ئیدانە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەغدا پەلامارەكەی سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركيا لە هەولێر ئیدانە دەكات.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو پەلامارە قێزەونەی كرایە سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر هاوخەمی خۆمان بۆ نێردەی دیپلۆماتیی توركیا ڕادەگەیەنین.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، پشتیوانی خۆمان بۆ پاراستنی سەلامەتیی دیپلۆماتكارە بیانییەكان و نێردە دیپلۆماتییەكان لە عیراق دووپاتدەكەینەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ڕاگەیەندراوێك لەبارەی موچەی خانەنشینكراوەكان بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و چەند مێدیایەكدا بڵاوكراونەتەوە.

دەستەكە لە ڕاگەیەندراوەكە ڕەتیكردووەتەوە، ئەو لیستە بكرێت بە بنەمای موچەی خانەنشینكراوەكان و نوسیویەتی”ئەو هەواڵانەی لەو بارەوە بڵاوكراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان