ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

داعشێك، ڕاستییەكان دەدركێنێت
هۆكاری نمایشكردنی پێشمەرگە دیلەكان لە حەویجە ئاشكرا دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەبو حەمزەی كوردی كە بە ناو (والی داعش) بووە لە كەركوك، هۆكاری نمایشكردنی پێشمەرگە دیلەكان لە قەفەسە ئاسنینەكاندا لە حەویجە ئاشكرا دەكات و دەڵێت: “بۆ بەرزكردنەوەی ورەی چەكدارانی ڕێكخراوەكە بووە”.

ئەبو حەمزەی كوردی لە میانی دانپێدانانەكانی لەبەردەم دادگای لێكۆڵینەوە لە كەرخ ڕایگەیاندووە، “لە شەڕێكدا 18 پێشمەرگە دەستگیركران و لە دواتردا لەگەڵ سێ‌ دیلی تردا جلی تایبەت بە دیالەكانیان لەبەركراوە و بەنێو قەزای حەویجەدا سوڕێنراونەتەوە و وێنەیان گرتوون”، ئەمەش بە وتەی ئەو داعشە كوردە، بۆ كاریی میدیایی خۆیان و بەرزكردنەوەی ورەی چەكدارەكانیان بووە، كە بەهۆی زیانە گەورەكانیانەوە دابەزی بوو.

ئەبو حەمزەی كوردی بە لێكۆڵەرانی ڕاگەیاندووە، “پێشمەرگە دیلەكان لە دواییدا گوازرانەوە بۆ نەینەوا، ئەمەش لە ترسی ئەنجامدانی پڕۆسەی تایبەت بۆ ڕزگاركردنیان لەلایەن پێشمەرگە و هێزە عیراقییەكانەوە”.

ئەو داعشە  دەڵیت: “لە كۆبوونەوەیەكدا، كە هەموو والییەكانی ئیمارەتەكانی داعشی لەخۆگرتبوو، چاوی بە ئەبو بەكری بەغدادی كەوتووە و لە كۆبوونەوەكەدا، كە دوو ڕۆژی خایاندووە، باس لە ئاستەنگەكانی بەردەم ڕێكخراوەكە و پێویستی هاندانی هاوڵاتیان بۆ پەیوەندیكردن بە داعشەوە كراوە، بەغدادیش بە جیا لەگەڵیدا كۆبۆتەوە و بڕێك پارەی ڕادەستكردووە لەبەرانبەر ئەو دەستكەوتانەی لە ناوچەكەدا هێناویانەتەدی”.

ئەبو حەمزەی كوردی وەك خۆی باسی كردووە، “پێشتر ئەفسەر بووە لە ڕیزەكانی سوپای عیراق و لە سەرەتاوە لەلایەن ئەبو موسلیمی چیچانی، بەرپرسی ئیمارەتەكانی داعش كراوە بە والی باكووری بەغدا، دواتر لەپاش برینداربوونی والی كەركوك لە بۆردمانێكی فڕۆكەكانی سوپای عیراق، كراوەتە والی كەركوك، كە حەویجە و ڕیاز و ڕەشاد و داقوق و چەند ناوچەیەكی تری لەخۆگرتبوو”.

ئەبو حەمزەی كوردی، كە نازناوی ئەو بەرپرسەی داعشە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عیراقەوە دەستگیركراوە و لەئێستادا لەلایەن دادگاكانی تایبەت بە كەیسەكانی تیرۆر دادگایی دەكرێت، تا بەرانبەر ئەو تاوانانەی ئەنجامیداوە، سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.

کوردستان

کۆمەڵی ئیسلامی: ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە بنەبڕکردنی گەندەڵییە و دابینکردنی دادپەروەرییە نەک کەسەکان

خەڵک-

کارگێڕی ئەنجومەن سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی ئاماژە بەوە دەکات، تا ئێستا کۆمەڵی ئیسلامیی بڕیاری بەشداریکردن یان نەکردنی لە کابینەی داھاتووی حکومەتی ھەرێم یەکلا نەکردۆتەوە و دەڵێت، کەسەکان بۆ ئێمە گرنگ نین، بەڵکو بنەبڕکردنی گەندەڵی و چەسپاندنی دادپەروەری و شەفافیەت لە بەرنامەی حکومەت لامان گرنگە.

محەممەد حەکیم، کارگێڕی ئەنجومەن سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی لە میانی کۆڕێک بۆ ئەندامانی حزبەکەی، ڕاگەیاند: “کۆمەڵ بۆ بەشداریی لە حکومەت بنەمای خۆیی هەیە و لە دوای بەشداری لەهەڵبژاردنی ‭2005‬ تا ئێستا ڕاستەوخۆ پێش یان دوای هەڵبژاردن بڕیارمان نەداوە بەشداری حکومەت دەبین یان دەبینە ئۆپۆزسیۆن، لەبەر دەرگاش چاوەڕوانی کەسیش نەبوین بۆ بەشداری لەحکومەت ، بەڵکو چاوەروانی بەرنامەی حکومەتەکەمان کردوە، کەسەکان بۆ ئێمەگرنگ نین، بەڵکو بەرجەستەبوونی خزمەتی هاوڵاتیان و بنەبڕکردنی گەندەڵی و چەسپاندنی دادپەروەری و شەفافیەت لە بەرنامەی حکومەت لامان گرنگە، گرنگ ئەوە نییە پێکھاتەی حکومەت کێیە، گرنگ ئەوەیە خەڵکی کوردستان جیاوازی و گۆڕانکاری ببینێت، دەبێت خێرو بێر و نەوتی کوردستان بۆ خەڵکی کوردستان بێت.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: “ئێمە ڕێڕەوی خۆمان هەیە بۆ کاری ئۆپۆزسیۆنی، دەبێت پێکهێنەرانی حکومەتیش خۆ لە دروستکردنی حکومەت لەسەر بنەمای غرور و پەرچەکردار بپارێزن.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

کەرکوک.. لە زەوییەکی کشتوکاڵیدا دەیان بۆمبی بەرمیلی دۆزرانەوە

خەڵک-

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە پارێزگای کەرکوک، لە ڕاگەیەنراوێکیدا ئاماژە بەوە دەکات، لە زەوییەکی کشتوکاڵیی کەرکوک دەیان بۆمبی بەرمیلیی چێنراویان دۆزیوەتەوە.

عەمید یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە کەرکوک ڕایگەیاند: پشتبەستوو بە ڕاپۆرتە ھەواڵگرییەکانی پۆلیسی فیدراڵی، چوونەتە سەر زەوییەکی کشتوکاڵی لە گوندی ئەلبومحەممەدی رۆژئاوای کەرکوک و 52 بۆمبی چێنراوی بەرمیلییان تیا دۆزیوەتەوە.

ئەوەشی ڕاگەیاند، 26 دانە لەو بۆمبانە ھەڵگیراونەتەوە و ئەوانی دیکە لە شوێنی خۆیان تەقێنراونەتەوە.

عەمید یەحیا ئاماژەی بەوە نەکردووە، ئەو بۆمبانە پاشماوەی داعشن لەو ناوچەیە یان بە تازەیی لەو شوێنە لە چاڵ نراون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرکردەیەکی دیاری ھەدەپە مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاند

خەڵک-
گوڵتان کشاناک هاوسەرۆکی شارەوانیی گەورە شاری ئامەد، لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە و بۆ پشتیوانی لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپە، لە زینداندا مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاند.

گوڵتان کشاناک ڕایگەیاند: بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجالان منیش لە ئەمڕۆ بە دواوە دەست بە چالاکیی مانگرتنی خولیی دەکەم، پشتیوانی لە چالاکیی مانگرتنی لەیلا گوڤەنی پەرلەمانتارمان دەکەم، کە بۆ هەمان ئامانج دەستی بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن کردووە، بۆ ئەوەی ئەنجام بەدەست بهێنرێت.

ئەوەشی ڕاگەیاند: پێش ئەوەی تورکیا بکەوێتە ناو شەڕی جیهانیی سێیەمەوە، کە ئیمپریالیزم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستیپێدەکات، پێویستمان بە دەنگێکی ئاشتی هەیە، بۆ ئەوەی دەنگی بەرپرسیارییەتی و ئاشتی و دیالۆگ ببیسترێت، پێویستە گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی بە خێرایی کۆتایی پێبهێنرێت، نابێت ئێمە رێگا بدەین شەڕ، کوشتن و زوڵم کۆتایی بە دەنگی ئاشتی بهێنێت، من بڕوام بەوە هەیە، کە ئێمە سەردەکەوین.

لە ماوەی ١٠ رۆژی ڕابردوودا بە بەھانەی ھاندانیان لە لایەن پەکەکەوە، ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا نزیک بە ٢٠٠ ئافرەتی سەر بە ھەدەپەی دەستگیر کردووە، کە بۆ پشتیوانی کردن لە لەیلا گوڤەن، مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاندووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین