ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بۆ مووچەی سێ مانگی فەرمانبەران نوسراو بۆ بەغدا كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە نوسرای فەرمی داوای بودجەی سێ مانگی مووچەی فەرمانبەرانی لە بەغدا كردووە، كە بڕەكەی 952 ملیار دینارە، كە لەو 317 ملیار دینارەی ڕەوانە دەكرا، 3 بودجە لە 2018 نەنێردراوە.

بەپێی هەواڵێكی (باسنیوز) كە لە زاری سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڵاویكردۆتەوە، “حكومەتی هەرێمی كوردستان نوسراوێكی فەرمی كردووە بۆ حكوومەتی عیراق بۆ پێدانی 952 ملیار دیناری بودجەی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان”.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، دەبوو عیراق تا كۆتایی ئەمساڵ 12 بودجەی بۆ مووچەی مانگانەی فەرمانبەران ڕەوانە بكردایە، تا ئێستا تەنها 9 مانگ ڕەوانە كراوە، لەو 317 ملیار دینارەی ڕەوانە دەكرا، 3 بودجە لە 2018 نەنێردراوە، بۆیە بە نوسراوی فەرمی حكومەتی هەرێم داوای كردووە لە ساڵی 2019 ئەو بڕە پارەیە قەرەبووی هەرێمی كوردستان بكاتەوە”.

بڕی پارەی ئەو سێ مانگە دەكاتە زیاتر لە 952 ملیار دینار، كە زیاترە لە پارەی مووچەی مانگێكی فەرمانبەرانی كوردستان، كە ئێستا پێویستی بە 725 ملیار دینارە، بۆیە ئەگەر ئەو پارەیە بدرێتە حكوومەتی هەرێَم وەكو مووچە دەدرێتەوە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی كوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش چاوڕوانی بەغدان بە فەرمی وەڵامیان بداتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە ڕۆژی 19ی 3ی 2018 ، یەكەم وەجبەی ٣١٧ ملیار و ٥٤٠ ملیۆن دینارەكە لەلایەن عێراقەوە لە ڕێگەی لقی بانكی ناوەندی عێراق بۆ ھەرێمی كوردستان نێردرا، پارەكە مانگانە دەخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی كوردستان.

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵڵا، خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنیان لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی دراوەكان بەم شێوەی لای خوارەوەن:

100 دۆلار بە 120 هەزار و 250 دینارە.
100 یۆرۆ بە 136 هەزار دینارە.
100 پاوەند بە 158 هەزار دینارە.
100 لیرەی توركی بە 22 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن بە 9 هەزار و 250 دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لە نەورۆزدا لە سلێمانی نزیكەی 10 هەزار ئاژەڵ و ڕەشەوڵاخ سەربڕدراون

خەڵك-بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ستافی پزیشكی كوشتارگەی نوێی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نزیكەی 10 هەزار ئاژەڵی بچوك و گەورە لە پێنج ڕۆژی نەورۆزدا سەربڕدراون.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی هاتنەوەی وەرزی بەهار و نەورۆزەوە هاووڵاتیان بەشێوەیەكی بەرچاو گەشتەكانیان بۆ ناوچە جیاوازەكانی هەرێم ئەنجامدا و ئەمەش لەكاتێكدایە، كە حكومەتی هەرێم پاشەكەوتی مووچەی هەڵوەشاندەوە.

شاڵاو عارف ڕەشید، لێپرسراوی ستافی پزیشكی كوشتارگەی نوێی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەماوەی پێنج ڕۆژی پێش نەورۆز لە كوشتارگەی نوێی سلێمانی زۆرترین ئاژەڵ سەربڕدراون و بەهۆیەوە لەسەر ئاستی هەرێم پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە لە بەكارهێنانی گۆشت.

وتیشی، “تەنها لەو ماوەیەدا 8 هەزار و 993 ئاژەڵی بچوك و 847 سەر ڕەشەوڵاخ سەربڕدراون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، 5 تەن و 300 كیلۆ گۆشت و زیاتر لە 800 ئۆرگانی ئاژەڵ، كە لەڕووی تەندروستییەوە شیاو نەبووە بۆ بەكارهێنان سوتێنراون و لەناوبران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەبەرهێنەرێك نرخی‌ تابلۆی‌ ژمارە (1)ی‌ هەڵەبجە دەگەیەنێتە 50 دەفتەر دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ژمارە 1ی تابلۆی هەڵەبجە بە هەر كەسێك بێت دەبێتە فەخر و شانازی بۆی، بۆیە پێویستە ژمارە (1)ی تابلۆی‌ ئۆتۆمبێلی‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە لە 100 هەزار دۆلارەوە بخرێـتە كێبڕكێوە بۆ ئەوەی‌ پڕۆژەكانی‌ پارێزگای‌ هەڵەبجەی‌ پێ‌ جێبەجێ بكرێت.

یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕایگەیاند، تابلۆی شارەكانی دیكەی هەرێم لە ئێستادا نرخیان گەیشتۆتە نزیكەی 1 ملیۆن دۆلار، ئەمە دەرفەتێكە بۆ ئەوەی ژمارە 1ی تابلۆی هەڵەبجە بەپێی یاسا ڕێكبخرێت و لەكاتی كردنەوەی موزایەدەكەی لە 100 هەزار دۆلارەوە دەست پێ بكات.

وتیشی، “من ڕەنگە زۆر مەبەستم ئەوە نەبێت ببمە خاوەنی ئەو ژمارەیە، بەڵام ئەمە هەلێكە بۆ هەڵەبجە لەو ڕێگەیەوە برێك پارە بگاتە دەست بەڕێوەبەرایەتی و بخرێتە خزمەت پڕۆژەكانی هەڵەبجە”.

ڕاشیگەیاند، ئەو ژمارە تابلۆیەی هەڵەبجە لای هەر كەسێك بێت بۆ ئەو دەبێتە شەرەفێكی گەورە، چونكە هەڵەبجە مێژوویەكی تایبەتی هەیە لای هەموومان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەگەر كاری جدی لەسەر بكرێت لە ژمارە سەرەتاكانی تابلۆی هەڵەبجە نزیكەی 200 ملیۆن دۆلار كۆدەكرێتەوە بەمەش پڕۆژەكانی‌ پارێزگای‌ هەڵەبجەی‌ پێ‌ جێبەجێ دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، ئامادەیە نرخی‌ تابلۆی‌ ژمارە یەك تا 500 هەزار دۆلار، كە دەكاتە (50 دەفتەر) بەرزبكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان