ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشناسی هەرێم هۆشداری دەداتە پارێزگایەك ..بەفر دەبارێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم هۆشداری بارانی بەلێزمە و لافاو دەدات و جەختیشدەكاتەوە، كە بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پەیامێكی هۆشداری بۆ پارێزگای هەولێر بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، “گەواڵەیەكی هەوری ڕەش لە ئاسمانی هەولێر نزیك دەبێتەوە و پیشبینی دەكرێ بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە دەست پێ بكات”.

پێشتریش كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردبووە، كە سبەینێ‌ پێنج شەممە ئاسمانی پارێزگاكانی باشووری كوردستان هەوری تەواو و باراناوی دەبێت و لە هەندێك كاتدا بارانەكە زیاتر دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، كە لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكان بەفر دەبارێت.

ژینگە

بڕی باران بارین لە هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە پارێزگەی دهۆك بە بڕی 18.7 ملم باریوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی زۆرترین بارانی ئەمساڵ لە ناوچەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر بە بڕی 1478.6 ملم باران باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 15 پلە و لە سلێمانی 13 پلە و لە دهۆك 15 پلەو لە كەركوكیش 17 پلە دەبێت ‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 16 پلە و لە سلێمانی 14 پلەو لە دهۆك 16 پلەو لە كەركوكیش 18 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 16 پلە و لە سلێمانی 14 پلە و لە دهۆك 15 پلەو لە كەركوكیش 18 پلە دەبێت‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 15 پلە و لە سلێمانی 12 پلە و لە دهۆك 13 پلەو لە كەركوكیش 16 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش باران دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان