ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

لە ئیزمیر 51 كۆچبەری نایاسایی رزگار كران

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە كەناراوەكانی شارۆچكەی كارابورون سەر بە پارێزگای ئیزمیر، ٥١ كۆچبەر رزگاركران كە دەیانویست بە شێوەیەكی نایاسایی بۆ یۆنان بپەڕنەوە و بزوێنەری بەلەمەكەیان لە كاركەوتبوو.

ئاژانسی ئەنادۆڵو بڵاویكردەوە، تیمەكانی فەرماندەیی ئاسایشی كەناراوەكان دەستیان بە هەوڵەكانیان كرد دوای ئەوەی كە داوای هاوكارییان لێكرا سەبارەت بەوەی لە كەناراوەكانی كارابورون بەلەمێك كە ژمارەیەك كۆچبەری نایاسایی هەڵگرتووە، بزوێنەرەكەی لەكاركەوتووە.

تیمەكان بەرەو ناوچەكە كەوتنە رێ و ٥١ كۆچبەری نایاساییان رزگاركرد.

دوای گەیاندنیان بە وشكانی و تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، كۆچبەرەكان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی كۆچ لە ئیزمیر كران.

جیهان

لە رۆژی جیھانیی کۆچدا.. نزیک بە ٣٠٠ ملیۆن کەس ماڵ و حاڵی خۆیان جێھێشتووە

خەڵک-

وەک ئەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2000 ــەوە دیاریکردووە، ئەمڕۆ 18 ـی دیسەمبەر، رۆژی جیھانیی کۆچ ــە و لەوبارەیەوە ڕێکخراوی جیھانیی بۆ کۆچ (IOM) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕێکخراوی جیھانیی بۆ کۆچ (International Organization for Migration) لە ڕاگەیەنراوەکەیدا داوا لە وڵاتان دەکات، ئەو تێڕوانینە خراپەی ھەیانە لەسەر پەنابەران نەیهێڵن و بە ڕێز و شکۆمەندانە و بە سوود بۆ کۆمەڵگەکانیان مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن.

ڕێکخراوەکە دەڵێت، کاتێک لە ساڵی 2000 نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ڕۆژی 18 ی 12 ـی هەموو ساڵێک بکرێتە ڕۆژی جیهانی بۆ کۆچ، نزیکی 150 ملیۆن کۆچبەر هەبوون، بەڵام ئێستا و لە پاش 18 ساڵ ژمارەکە گەیشتۆتە نزیکی 258 ملیۆن کۆچبەر.

زۆرێک لە کۆچبەرانی ڕوو لە وڵاتانی دیکە دەکەن بەهۆی هەژاری و خراپی ئابوری و توندوتیژی و شەڕ و نائارامی و نەبوونی خزمەتگوزاریـیەکان. بەپـێی ڕاپـۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان 40 ملیۆن کەسی دیکەش لە ناو و‌ڵاتەکانیاندا ئاوارەبوون بەهۆی شەڕ و ناکۆکیـیەکانەوە.

ئەنتۆنیۆ ڤیتۆرینۆ، بەڕێوەبەری گشتیی ئای ئۆ ئێم دەڵێت: زۆرێک لەو خەڵکە نایانەوێت ماڵەکانیان جێبهێڵن، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخەی تیایدان ناچارن بڕۆن. ساڵانە بە ملیۆنان کەسیش ناچارن بەهۆی کارەساتە سروشتیـیەکانەوە ماڵوحاڵی خۆیان جێبھێڵن.

ھاوکات ژویل میلمان وتەبێژی ڕێکخراوەکە دەڵێت، تەنیا لە ماوەی ئەمساڵدا نزیکەی 3400 کۆچبەر و پەناخواز لە سەرانسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە. زۆربەیان لە نێو ئاوی دەریا خنکاون کاتێک هەوڵیان دابوو بە ئەوروپا بگەن. زۆریش هەن لە ڕێگا بیابانیـیەکان و نێو دارستانە چڕەکان گیانیان لەدەستداوە. ڕۆژانە ژمارەی قوربانیـیەکان لە لایەن کارمەندانی ڕێکخراوەکەیان کۆدەکرێنەوە. ئەم هەموو قوربانیـیە جێی شەرمەزاریـیە.

ساڵیادەکەی ئەمساڵ، ڕۆژێک پاش ئەوە هات کە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی پەیماننامەی جیهانی بۆ کۆچبەری پەسەندکرد. مانگی ڕابردوو زۆربەی وڵاتانی جیهان لەسەر ئەم پەیماننامەیە لە شاری مەراکیشی مەغریب قایلبوون.

ئەنتۆنیۆ ڤیتۆرینۆ ئەم پەیماننامەیە بە هەنگاوێکی گرنگ ناودێردەکات بۆ ڕێزگرتن لە شکۆمەندی کۆچبەران و دەڵێت بوارێک دەڕەخسێنێت بۆ هاوکاری زیاتر لە بارەی کۆچبەرانەوە. دەشڵێت هاوکاری لەسەر هەموو ئاستەکان گرنگن بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کۆچبەری.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە بەریتانیا ژن و مێردێك بەهۆی هێتلەرەوە حوكم دەدرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
میدیاكانی بەریتانیا بڵاویان كردەوە، ژن و مێردێكی سەر بە بزوتنەوەی “Neo-Nazi”دوای ئەوەی كوڕەكەیان ناوناوە (ئەدۆڵف)، بە تۆمەتی پەیوەندی بە گروپێكی ڕاستڕەوی تیرۆریست، حوكم دراون.

بەپێی میدیاكان، “ئادام تۆماسی تەمەن 22 ساڵ و كلۆدیا باتاتاسی تەمەن 38 ساڵ، تۆمەتی پەیوەندی بە ڕێكخراوی (كاری نیشتمانی ڕاستڕەوی توندڕەو)یان ڕووبەڕووكراوەتەوە، كە دەیەوێت توندوتیژی و كاری كوشتن ئەنجام بدات لەپێناو ڕوخاندنی دیموكراتی لە بەریتانیا، لەكاتێكدا ڕێكخراوەكە لە ساڵی 2016وە لە وڵاتەكەدا قەدەغە كراوە”.

دادگای بیرمنگهام كرۆن، حوكمی 6 ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەر تۆماسدا سەپاندووە، لەگەڵ سەپاندنی حوكمی پێنج ساڵ زیندانی بەسەر باتاتاس.

ئەو دادوەری حوكمەكەی دەركردووە ڕایگەیاندووە، “دوو تۆمەتبارەكە، مێژوویەكی دوورودرێژییان هەیە لە بیروباوەڕە توندوتیژییەكان، بە هەمان شێوە فیچەری هاوڕێی نزیكیشیان، كە دانی بە ئەندامێتی لە رێكخراوەكەدا نابوو، بەهۆی هەمان تاوانەوە بە پێنج ساڵ زیندانی حوكمدراوە”.

هەر ئەمڕۆ، بەشێوەیەكی گشتی شەش كەس بەهۆی ئەندامبوون لە ڕێكخراوی (میورن ئینمان) حوكمدران، كە گروپێكی خاوەن “ئامانجی تۆقێنەرە” و هەوڵ دەدات دیموكراتی لە وڵاتەكەدا بڕوخێنێت لەڕێی توندوتیژی و كوشتن و سەپاندنی دەوڵەتێكی شێوە نازی، كە دەبێتە مایەی لەناوبردنی كەرتێكی تەواوەتی كۆمەڵگە لەڕێی توندوتیژی و كوشتنی بەكۆمەڵەوە.

وێنەی منداڵەكە بڵاوكراوەتەوە، كە وەك خۆشەویستی بۆ هێتلەر سەركردەی نازی، لەلایەن باوكی و دایكییەوە ناوی (ئەدۆڵف)ی لێنراوە و جلوبەرگی گروپی (Ku Klux Klansman) نهێنیان پۆشیوە و ئاڵای نازی-شیان بەدەستەوە گرتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حەسەن ڕۆحانی داوا لە میری كوەیت دەكات بەپەلە سەردانی تاران بكات

چاوپێكەوتنێكی پێشووی نیوان رۆحانی و میری كوەیت

خەڵك- بەشی هەواڵ
حەسەن ڕۆحانی، سەرۆكی ئێران، داوای لە سوباح ئەحمەد ئەلسوباح، میری كوەیت دەكات، بەپەلە سەردانی تاران بكات.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی (القبس)ی كوەیتی، محەمەد ئێرانی، باڵێوزی ئێران لە كوەیت، نامەیەكی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆكی وڵاتەكەی ڕادەستی میری كوەیت كردووە و داوای لێكردووە سەردانی تاران بكات.

ڕۆژنامەكە نوسیویەتی و دەڵێت: “ئەو داوەتنامەیە، بۆ گفتوگۆكردنی پرسە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵاتە لەسەر ئاستی ناوچەكە”.

لەلایەكی ترەوە، باڵێوزخانی ئێران ڕایگەیاندبوو، وڵاتەكەی پشت بە ڕۆڵی میری كوەیت و دانایی شێخ سوباح ئەحمەد ئەلسوباح دەبەستێت بۆ چارەسەكردنی تەنگژەكانی یەمەن لەڕێی دیالۆگ و پێكەوەژیانی ئاشتیانە.

باڵێوزخانەكە لە بەیاننامەیەكیدا دەڵێت، “تاران لە سەرەتای سەرهەڵدانی تەنگژەكان لە یەمەن، كاریی بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕوپێكدادانەكان كردووە”.

هەردوو لایەنی بەشەڕهاتوو، لەڕێی دانوستانەكانی نێوانیان لە سوید، لەسەر ئاگربەست لە شاری حودەیدەی یەمەنی ڕێكەوتن.

دانوستانەكانی پەیوەست بە تەنگژەكانی یەمەن، لە 6ی ئەم مانگەوە لە سوید دەستییانپێكردووە، ئەو دانوستانانەش بە تاكە هەل بۆ گەیشتن بە ڕێكەوتنێك لەپێناو كۆتایی هێنان بە جەنگ لە یەمەندا دادەنرێن، كە لە ساڵی 2014وە بەردەوامە و بۆتە مایەی كوژرانی 10 هەزار یەمەنی و ئاوارەبوونی چەندان ملیۆنی تر و داڕمانی ژێرخانی ئابوری و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و برسێتی لە وڵاتەكەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین