ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمریکا دوو مانگ بۆ ڕوسیا دیاریدەکات

خەڵک-

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ماوه‌ی ٦٠ رۆژی بۆ روسیا داناوه‌ تا به‌رپرسیارێتییه‌كانی له‌ رێككه‌وتنی هێزه‌ ئه‌تۆمییه‌ مه‌ودا ناوه‌نده‌كاندا جێبه‌جێ بكات و دەڵێت، “مانه‌وه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌دا بۆ ئه‌مریكا هیچ واتایه‌كی نه‌ماوه‌.”

دوای كۆبوونه‌وه‌كانی ئەمڕۆی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ، پۆمپیۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، پێویسته‌ ‌ڕوسیا به‌رپرسیارێتییه‌كانی له‌ رێككه‌وتنی هێزه‌ ئه‌تۆمییه‌ مه‌ودا ناوه‌نده‌كاندا به‌جێبهێنێت.

پۆمپیۆ رایگه‌یاند: “هه‌رچه‌نده‌ روسیا رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشێلكردووه‌، به‌ڵام به‌پێی توانا ئارامگر بووین و هه‌وڵمانداوه‌ رازیی بكه‌ین به‌ به‌جێهێنانی به‌رپرسیارێتییه‌كانی”.

ئەوەشی رایگه‌یاند: مۆسكۆ ژماریه‌كی زۆر مووشه‌كی مه‌ودا ناوه‌ندی (SSC-8) ی به‌رهه‌مهێناوه‌ و به‌مه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشێلكردووه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژەی بەوەش کرد: ڕوسیا له‌باره‌ی به‌رپرسیارێتیی چاودێریكردنی چه‌كه‌كانه‌وه‌ فێڵ ده‌كات، موشه‌كه‌ تازه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆن بۆ سه‌ر ئه‌وروپا، هه‌نگاوه‌كانی ڕوسیا به‌شێوه‌یه‌كی جدی ئاسایشی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی ڕوسیاوه‌، مانه‌وه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌دا بۆ ئه‌مریكا هیچ واتایه‌كی نه‌ماوه‌.”

جیهان

بەوێنە..نمایشی سەربازی دەریایی سوپای ئێران

خەڵك-بەشی هەواڵ

كۆماری ئیسلامی ئێران نمایشێكی هێزە دەریاییەكانی لە دەریای عەمان ساز كرد.

ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویكردەوە، نمایشە سەربازییەكەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن هێزی سەربازی دەریایی سوپای ئێران لەژێر ناوی “ویلایەتی ۹۷” و بە دروشمی “یا زەهرا” دوێنێ هەینی لە دەریای عەمان دەتی پێكرد.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمریكا بەردەوام هەڕەشە لەو وڵاتە دەكات و بەپێی زانیارییەكانیش تا ئێستا دوو جار ئەمریكا لە هەوڵەكانی بۆ دروستكردنی هاوپەیمانی عەرەبی دژی ئێران یاخود ناتۆی عەربی شكستی هێناوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

هەدەپە، كاندیدی خۆی بۆ سەرۆكی پارلەمانی توركیا دیاریكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

پارتیی دیموكراتیی گەلان (هەدەپە)، پەرلەمانتارێكی شاری ئیزمیری وەك كاندیدی هەدەپە بۆ سەرۆكی پەرلەمانی توركیا دەستنیشان كرد.

سەرپیل كەمالبای ، وەك كاندیدی پارتی دیموكارتیی گەلان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا دیاریكرا و لە لایەن شاندێك بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی فراكسیۆنی هەدەپە فاتمە كورتولان، ناوەكەی بەفەرمی پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كراوە.

بڕیارە ڕۆژی 24ی شوباتی 2019 هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا لەنێو پەرلەمان بەڕێوە بچێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

باغۆز: سڤیلەكان دوایین ناوچەكانی بندەستی داعش چۆڵ دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ هەینی هاووڵاتیانی سڤیل لە نێو ژمارەیەكبارهەڵگردا بینراون كە ئەگەری هەیە، ناوچەكانی بن دەستی داعش چۆڵ بكەن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، لە ناوچەی باغۆز لە سنووری سووریا و عیراق ژمارەیەكی زۆر بارهەڵگر  بینراون كە هاووڵاتیانی سڤیلیان تێدا بووە لە ناوچەكانی بن دەستی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەڵام بە تەواوەتی ڕوون نەبووەتەوە كە ئایا ئەو بارهەڵگرانە ئەو سڤیلانە دەگوازنەوە كە لە ناوچەكانی بن دەستی داعشدا گیریانخواردووە و هێزەكانی سووریای دیموكرات بە پشتیوانی ئەمریكا دەیانهەوێت كۆنتڕۆڵی بكەن یان نا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان