ئەنبار؛ تۆمەتبارێک بە زياتر له ١٧ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێکیان لە پارێزگاكە بە بڕی ١٧.٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار سەربە وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و تێکەدەرە ئەقڵییەکان، لە ئەنجامی بەدەست گەیشتنی زانیاریی دروستی هەواڵگری، توانرا بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان بەبڕی ١٧.٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستال و ١٧هەزار حەبی کێپتاگۆن لە ئەنباڕ دەستگیربکرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دۆسیەی تۆمەتبار بە ماددەی ٢٨ـی یاسای عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان رادەستی لایەنی پەیوەندیدارەکان کراوە.

 

 

 

هەرێم زیاتر لە ١٣ تەن هەنار بۆ ئێران دەگێڕێتەوە
پێشت هەرێم زیاتر لە ١٣ تەن هەنار بۆ ئێران دەگێڕێتەوە
زیاد جەبار؛  ده ساڵە هەرێم بەبێ یاسای بودجە بەڕێوەدەچێت
دواتر زیاد جەبار؛ ده ساڵە هەرێم بەبێ یاسای بودجە بەڕێوەدەچێت
ەیوەندیدار