ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(به‌وێنه‌) مه‌راسیمی دابه‌شکردنی خه‌ڵاتی “بالۆن دۆر” له‌ ئاماده‌بونی ناودارانه‌وه‌ بۆ به‌رگی ڕۆژنامه‌کان

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مشه‌و گۆڤاری فرانس فوتباڵ خه‌ڵاتی بالۆن دۆری به‌سه‌ر باشترینه‌کانی جیهاندا دابه‌ش کرد و زۆرینه‌ی ئه‌فسانه‌ و ئه‌ستێره‌کانی بواری تۆپی پێ ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌که‌ بوون.

خه‌ڵاتی سه‌ره‌کی که‌ تۆپی ئاڵتونی بوو له‌سه‌ر ئاستی کوڕان به‌خشرا به‌ لوکا مۆدریچی کرواتی و له‌سه‌ر ئاستی کچانیش به‌خشرایه‌ ئادا هێگه‌ربێرگی نه‌رویجی، هه‌روه‌ها خه‌لاتی “کۆپا” که‌ تایبه‌ت بوو به‌ باشترین لاوی ساڵ پێشکه‌شی کیلیان مباپێی فه‌ره‌نسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانت جێرمان کرا.

به‌رگی ڕۆژنامه‌ ناوداره‌کانی ئه‌وروپا به‌م شێوه‌یه‌ بوون:

جیهانی

(گۆڵدن بوت) گۆڵەکانی مباپێ بەردەوامە، کریستیانۆی تێپەڕاندووە و لە مێسی نزیکبۆتەوە !

خەڵک سپۆرت

کیلیان مباپێی فەرەنسی هێرشبەری یانەی پاریس سانت جێرمان پلەی دووەمی ڕیزبەندی گۆڵکارانی ئەوروپای لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی سەندەوە و خۆی لە لیۆ مێسی نزیک کردەوە.

ململانێی پێڵاوی ئاڵتونی “گۆڵدن بوت” لەنێوان سێ ئەستێرەی ناودار و گۆڵکاری ئەم وەرزەدا بەردەوامە، شەوی چوارشەممەی ڕابردوو یانەی پاریس سانت جێرمان لە یارییەکی دواخراوی هەفتەی (١٧)دا بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر یانەی مۆنتیپیلێ بەدەست هێنا، یەکێک لە گۆڵەکانیش لەلایەن کیلیان مباپێی فەرەنسیەوە تۆمارکرا.

لەڕیزبەندی گۆڵکارانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپادا لیۆ مێسی بە تۆماری (٢٢) گۆڵەوە لە پلەی یەکەمدایە، پلەی دووەم تا هەفتەی ڕابردوو بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی زیندوی یانەی یوڤانتۆس بوو بە (١٩) گۆڵەوە، بەڵام شەوی ڕابردوو ئاسکە فەرەنسیەکە توانی گۆڵێک تۆمار بکات و ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا بگەیەنێتە (٢٠) گۆڵ، بەشێوەیەک دووەمی ڕیزبەندی لە “دۆن” وەردەگرێتەوە، هەروەها جیاوازی دوو گۆڵ لە مێسی جیادەکاتەوە.

لەئێستادا ڕیزبەندیەکە بەم شێوەیەیە:

  • لیۆنێل مێسی (بەرشلۆنە): ٢٢ گۆڵ
  • کیلیان مباپێ (پاریس سانت جێرمان): ٢٠ گۆڵ
  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (یوڤانتۆس): ١٩ گۆڵ
  • ئیدینسۆن کاڤانی (پاریس سانت جێرمان): ١٧ گۆڵ
  • سێرجیۆ ئەگوێرۆ (مانچستەر سیتی): ١٧ گۆڵ
  • کریزتۆف پیاتیک (میلان): ١٧ گۆڵ
  • محەمەد سەڵاح (لیڤەرپوڵ): ١٧ گۆڵ
  • فابیۆ کوالیارێلا (سامپدۆریا): ١٦ گۆڵ
  • دوڤان زاپاتا (ئاتالانتا): ١٦ گۆڵ
  • نیکۆلاس پیپی (لیل): ١٦ گۆڵ
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا (شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ ململانێی یانەکان لە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەست پێدەکاتەوە و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

خولی ئینگلیزی

بێرنڵی – تۆتنهام (٣:٣٠)

نیوکاسڵ – هیدێرسفیڵد تاون (٦:٠٠)

بۆرنماوس – وڵڤەرهامبتۆن (٦:٠٠)

لیستەر سیتی – کریستاڵ پاڵاس (٨:٣٠)

خولی ئیسپانیا

خیتافێ – ڕایۆ ڤالیکانۆ (٣:٠٠)

سڤیلیە – بەرشلۆنە (٦:١٥)

دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس – سێلتا ڤیگۆ (٨:٣٠)

ئەتلەتیک بلباو – ئیبار (١٠:٤٥)

خولی ئیتاڵیا

تۆرینۆ – ئاتالانتا (٥:٠٠)

فرۆزینۆنی – ڕۆما (١٠:٣٠)

خولی ئەڵمانیا

فرایبۆرگ – ئاوگسبۆرگ (٥:٣٠)

بایرن میونشن – هێرتا بەرلین (٥:٣٠)

بوروسیا مونشنگلادباخ – ڤۆلفسبۆرگ (٥:٣٠)

ماینز – شالکە (٥:٣٠)

فۆرتونا دوسڵدۆرف – نۆرنبێرگ (٨:٣٠)

خولی فەرەنسا

پاریس سانت جێرمان – نیم ئۆڵۆمپیکۆ (٧:٠٠)

گوینگامپ – ئینجێر (١٠:٠٠)

ئەمیان – – نیس (١٠:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

پێرلۆ ڕەخنەی توند دەگرێت: یوڤانتۆس کەسایەتی نەبوو و چاوەڕێی ئەتلەتیکۆی دەکرد !

خەڵک سپۆرت

ئەندریا پێرلۆی ئیتاڵی ئەستێرەی پێشوی یانەی یوڤانتۆس ڕەخنەی توند ئاڕاستەی یانە ئیتاڵیەکە دەکات و ڕایدەگەیەنێت، کە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید کەسایەتیان زۆر لاواز بووە.

پێرلۆ بە “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە :” یانەیەک ئامانجەکانی گەورە بێت شتێکی ئاساییە ڕووبەڕوی فشاری قورس ببێتەوە، ئەگەر یاریزانی یانەی یوڤانتۆس بیت پێویستە بەرگەی ئەو فشارانە بگریت، پێویستە لەم یارییە چارەنوسسازانەدا هەموو شتێک پێشکەش بکەیت، بەڵام بەداخەوە لەڕووبەڕوبونەوەکەی شەوی ڕابردوو ئەوەم لە یوڤانتۆس بەدی نەکرد، بەپێچەوانەوە ئەوەی من تێبینیم کرد پێکهاتەیەک بوو بەبێ کەسایەتی”.

هەروەها دەڵێت :” بەبێ بونی حەزی بردنەوە و بیرۆکە و داهێنان یانەی یوڤانتۆس دووچاری شکست هات، یانەکە بەگشتی چاوەڕوانی ڕکابەریان دەکرد چی دەکات و چۆن یاریی دەکات! دەیانویست کاتەکە بڕوات و یارییەکە کۆتایی بێت، لەو بارۆدۆخەشدا یانەی ڕکابەر لەهەر ساتێکدا بێت گۆڵت لەسەر تۆمار دەکات، تۆ چاوەڕوانی ڕکابەر بکەیت بێگومان ڕکابەریش کاری خۆی دەکات”.

خەونی یانەی یوڤانتۆس بۆ چنینەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان لەنێو یاریگای “واندا میترۆ پۆلیتان” نزیکبوو لەبار بچێت، بەوپێیەی لەیاریی چوندا دوو گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە و بۆ یاریی گەڕانەوە نزیکی مەحاڵە بتوانن دوو گۆڵ و زیاتر لە پێکهاتە پۆڵایینەکەی ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمار بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان