هاوردە و هەناردەی كاڵا زیادیكردووە



بەراورد بە ساڵی 2021، ئەمساڵ هاوردە و هەناردەكردنی كاڵا لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ هەرێم زیادیكردووە.

لەساڵی 2022 دا، بە بەهای 16 ملیار دۆلار كاڵا هاوردەی كوردستان كراوە كە زۆرینەی كاڵاكانیش خواردن و كەرەستەی بیناسازی بوون.

مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆكی یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ئەمساڵ بە بەهای 16 ملیار دۆلار كاڵا لەدەرەوەی وڵاتەوە هەناردەی هەرێمی كوردستان كراوە.

باسی لە ئەوەش كرد، لەناو ئەو كاڵایانەی كە هاوردەكراون خواردن و خواردنەوە لە پلەی یەكەمدا دێن و لە پلەی دوەمیشدا كەرەستەی بیناسازی دێت كە زۆرترین كاڵایان هاوردەی كوردستان كراوە.

ئاماژەی بە ئەوەشكردووە، توركیا لە پلەی یەكەمی ئەو وڵاتانەیە كە زۆرترین كاڵای لێوە هاوردەكراوە، ئێران و چینیش لە پلەكانی دوەم و سێیەمدا دێن.

 

بەرزی بەهای دۆلار كاریگەری لەسەر بازرگانان دروستكردووە
پێشت بەرزی بەهای دۆلار كاریگەری لەسەر بازرگانان دروستكردووە
لە دیاربەكر چالاكییەكی منداڵان بەڕێوەچوو
دواتر لە دیاربەكر چالاكییەكی منداڵان بەڕێوەچوو
پەیوەندیدار