ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند ماسکێک کە زۆر کاریگەرە و ڕوخسارت بەتەواوەتی دەگۆڕێت

خێزان

ماسکە سروشتیەکان کاریگەریەکی زۆریان هەیە، ئەمەی خوارەوە چەند ماسکێکە کە زۆر کاریگەرە و ڕوخسارت بەتەواوەتی دەگۆڕێت:

 

– بۆ چارەسەری هەوکردن و سووربونەوە، مۆز و ماست و سۆدەی نان بەڕێژەی هاوبەش تێکەڵبکە و بیدە لە ڕوخسارت.

– بۆ چارەسەری پێستی وشک، جێڵی ئەڤۆگادۆ و شیر و هەنگوین لە ڕوخسارت بدە.

– بۆ لابردنی چەوری پێست نیو پەتاتە بهاڕە و کەوچکێک ئاوی لیمۆی تێبکە و بیدە لە پێستەکە

– بۆ لابردنی خاڵە رەشەکان، کەوچکێک ئاوی لیمۆ لەگەڵ هەنگوین تێکەڵبکە و لێی بدە.

تەندروستی

چەند ڕێگایەکی سرووشتی بۆ چارەسەری سەرئێشە بەدەر لە داودەرمان

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکی سرووشتییە بۆ چارەسەری سەرئێشە بەدەر لە داودەرمان:

 

– کەمێک سەهۆڵ لە پەڕۆیەکدا بکەرە سەر سەرت

 

– زەیتی لاڤاندەر بکەرە ئاوەوە و با هەڵمەکەی بێت بەسەرتدا

– سەرت بە ڕۆنی نەعنا بشێلە

– چای زەنجەفیل بخۆرەوە، بۆ سەرئێشە زۆر بەسوودە

 

– ئەو خواردنانە بخۆ کە پۆتاسیۆمی تێدایە، وەک بادەم و شیر و گوڵەبەڕۆژە و هێلکە

 

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

کۆمەڵێک کەرەستەی پێویستی فریاگوزاری سەرەتایی کە گرنگە لە ماڵەوە هەتانبێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کەرەستەی پێویستی فریاگوزاری سەرەتاییە کە گرنگە لە ماڵەوە هەتانبێت:

 

– بەر لە هەمووشت پێویستە کەرەستەی فریاگوزاری سەرەتایی لە شوێنی پاشدا دابندرێت و کەرەستەکان ئیکسپایەر نەبێت  و ئەندامانی خێزان شارەزاییان لە بەکارهێنانێدا هەبێت.

 

– ئەو کەرەستانەی بۆ بڕین و برینداربوون پێویستە گرنگە لە سندوقەکەدا بونی هەبێت وەک باندج و لەزگە و دیتۆڵ و لۆکە  و ئەنتیبایۆتیک.

– کرێمی دژە پێوەدان و سوربونەوە و خوران

– حەبی دژە حەساسیتە و هەوکردن

باندجی درێژ و حەبی دژە ئازار بۆ شکاویی و لەجێچوون

 

– هەندێک کەرەستەی دیکەی وەک لۆکە و دەستکێش و مقەست و مووکیش بۆ دەرهێنانەوەی شوشە پێویستە

– هاوکات گرنگە لەو ناوچانەدا کە ئەگەری مار هەیە ئەم کەرەستانەت پێبێت (باندج، مقسەت، پەمپی ڕاکێشان، پەستێنەر بۆ ڕاوەستانی خوێن، کەتەر، دەرمانی ئەمۆنیا)

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

گەر قژیی خۆتت خۆشدەوێت، پێویستە ڕۆژانە رەچاوی ئەم ٩ خاڵە بکەیت

خێزان

هەبونی قژێکی تەندروست و بەهێز خەونی زۆرێک لە خانمان و پیاوانە، زۆرکات دەست کەوتنی ماندوبون و گرنگیدانێکی زۆری دەوێت کە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیکە دەگۆڕێت، قژیش بە هەمان شێوەی بەشەکانی دیکەی جەستەی، تا دوورتر بێت لە مادە کیمییەکان تەندروستر دەبێت.

لێرەدا چەند ڕێگاو گیراوەیەکی سروشتی بۆ بەهێزکردن و درێژبوونەوەی قژ دەخەینە ڕوو.

– بڕین، بڕینی کۆتای قژەکانمان کە لاواز و مخۆرکاوین لە راستیدا کاریگەری زۆرە، دەتوانیت 1 جار لە 10 مانگ یان 12 مانگدا کۆتای قژەکەت ببڕیت.

-بەکار نە هێنانی شامپۆ، تا دەتوانیت دور بکەوەرەوە لە شامپۆ تاوەک، چونکە زیان بەو زەیتە سروشتییە دەگەیەنێت کە قژ دەری دەدات، هەروەها دەبێتە هۆی لەناوبردنی ڤیتامینەکان و ماددە خۆراکییەکان.

– موکەیەف کردن(بەلسەم) ، هەوڵ بدە هەموو ڕۆژێک قژت موکەیەف بکەیت، چونکە قژت بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.

-شانەکردن، شانەکردنی قژەکانمان دەبێتە هۆی بڵاو کردنەوەی ئەو زەیتە سروشتییەی قژ کە ڕێگە لە شکانی قژەکانمان دەگرێت، دەتوانیت هەموو شەوێک پێش خەوتن بە بەکارهێنانی شانەیەکی دان گەورە شانەی بکەیت.

– سەرینی ئاوریشمی یاخود سیرا، هەوڵبدە لە بەکارهێنانی سەرینی لۆکەو جۆرەکانی دیکە دور بکەویتەوە کە وادەکات قژەکانمان بئاڵۆسکێن، بە بەکارهێنانی قوماشیکی لوس لەو کێشەیە بەدور دەبیت.

-ئاگاداری بارودۆخی پێستت بە،  ئەگەر پێستت وشک بو ئەوا قژیشت بە دڵنیاییەوە وشک دەبێت.

– بەکارهێنانی زەیتە جیاوازەکان بۆ قژت یارمەتیدەرێکی زۆر کاریگەرە بۆ پاراستنی قژت و رێگە گرتن لە وشک بونەوەی.

-هەرگیز مەهێڵە خاولی بە قژتەوە بمێنێتەوە، چونکە لولکردنی قژت لەگەڵیدا دەبێتە هۆی شکان و لاوازکردنی.

-خواردنی زەیتە تەندروستەکان وەک ئۆمێگا 3، گوێزی هندی، زەیتی زەیتوون، گرنگیەکی زوری بۆ دەستکەوتنی ماددە خۆراکییە پێویستەکانی قژ هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان