ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

دوای سوتاندنی سندوقەكانى دەنگدان، قاسم سولەیمانی لە بەغدا چ دەكات؟

خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

 

چەند كاتژمێرێك بەسەر سوتاندنی سندوقەكانی دەنگدان لە بەغدا تێپەڕی نەكردبوو، ئیرەج محەمەدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق رۆژی دوو شەممە بەربانگێكی لە باڵیۆزی ئێران سازكرد بۆ هەر یەك لە موجتەبا خامەنەیی كوڕی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران و قاسم سولەیمانی فەرماندەی گشتی سوپای قودسی سوپای پاسداران و نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری رێبەری هاوپەیمانی فەتح و كۆكردنەوەی هەموو ئەو شیعانەی كە پارێزگاری لە سەروەری ئێران دەكەن لە عێراق.

 

سەرچاوەیەكی نزیك لە باڵیۆزخانەی ئێران كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە (العربیە نت)ی راگەیاند، باڵیۆزی ئێران میواندارییەكی بەربانگكردنەوەی گەورەی بۆ بەرپرسانی پایە بڵندی ئێران و فەرماندەكانی حەشدی شەعبی و بەرپرسانی سیاسی هەردوو هاوپەیمانی فەتح و دەوڵەتی یاسا كرد.

 

سەرچاوەكە، وتیشی “لەكاتی بەڕێوەچوونی میواندارییەكە هەوڵەكان چڕ كرانەوە بۆ پێكهێنانی فراكسیۆنێكی گەورە لە پەرلەمانی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومەتی ئایندەی عێراق و ئەمەش لەلایەن ئەو هاوپەیمانیەتییانەوە گفتوگۆی لەسەر كرا”.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست گەیشتوون، هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی فراكسیۆنێكی گەورە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كە خاوەنی 29 كورسییەو هاوپەیمانی فەتح كە خاوەنی 48 كورسی و حزبە كوردستانییەكان كە خاوەنی 43 كورسین گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، جگە لەوەش هاوپەیمانی بچوكتر كە مەیلی رۆیشتنە نێو ئەم هاوپەیمانیەتیەیان هەیە گفتوگۆ دەكرێت تاكو كۆی كورسییەكان بگەیەنرێنە 120 كورسی.

 

لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندییەكان لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر بەردەوامە، تاكو بێتە نێو ئەم هاوپەیمانییەتیەوە، لە ئەگەری هاتنی عەبادیش بۆ ئەم فراكسیۆنە گەورەیە ژمارەی كورسییەكان دەگاتە 175 كورسی.

 

سەرچاوەیەكی دیكەی ئاگادار بە (العربیە)ی راگەیاند، ئێران لە هەوڵی بەردەوامدایە لەبەرانبەر ئەو هەوڵانەی كە لەلایەن موفتەدا سەدر و ئەیاد عەلاوی و عەمار حكیم ئەنجامیان داوە دروست بكات.

 

لە هەڵبژاردنەكانی عێراق كە رۆژی 12ی مانگی رابردوو بەڕێوەچوو، هاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر 54 كورسی بەدەستهێناو پلەی یەكەمی بەدەستهێنا، بەهۆی نزیكیشیان لەگەڵ یەك ئەو سێ قەوارەیە دەتوانن 102 كورسی بۆ خۆیان كۆبكەنەوە، بەڵام گفتوگۆكانیش تا ئێستا بەردەوامیان هەیە و ئەگەری هەیە حەیدەر عەبادیش بچێتە نێو ئەم هاوپەیمانیەتییە گەورەوە.

 

بەپێی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی عێراق، گەورەترین هاوپەیمانی ناتوانێت سەرۆك وەزیران بۆ حكومەتی داهاتووی عێراق دیاری بكات، بەڵكو گەورەترین فراكسیۆن لە یەكەم كۆبونەوەی پەرلەمانی داهاتوو رادەسپێردرێت كە كەسێك بۆ سەرۆك وەزیرانی حكومەتی داهاتوو دیاری بكات.

 

لەم ساڵانەی كۆتاییدا، موقتەدا سەدر لەبەرانبەر سیاسەتەكانی ئێران وەستایەوەو چەندین جار پێچەوانەی سیاسەتەكانی ئەو وڵاتە كاری كردووە لە عێراقداو ئێستا كار بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی تەكنۆكرات دەكات لە عێراق.

عەمار حەكیمی سەرۆكی رەوتی حیكمەش كە لەگەڵ سەدر رێكەوتووە رایگەیاندووە، دەوڵەتی داهاتووی عێراق دەبێت نە ئێرانی بێت و نە ئەمریكیش بێت.

چەندین جاریش بەرپرسانی باڵای ئێران لە دژی موقتەدا سەدر و هاوپەیمانیەتییەكەی قسەیان كردووە بەتایبەت لەلایەن عەلی ئەكبەر ویلایەتی راوێژكاری باڵای رێبەری ئێران كە پێش هەڵبژاردنەكان ئاشكرایكرد، ئێران رێگە نادات دەسەڵات لە عێراق بكەوێتە دەست لیبڕاڵ و كۆمۆنیستەكان.

ئەو هێرشانەش بە تەواوەتی لەگەڵ هاوپەیمانی سائیرون بوو كە سەدر لەگەڵ حزبی شیوعی عێراقی پێكەوە رێكەوتبوون لە پێكهێنانی لیستەكەدا.

دوای راگەیاندنی هەژماركردنەوەی دەنگەكان بە دەست، رۆژی یەك شەممی رابردوو 10-6 لە كۆگای پارێزگاری لە سندوقەكانی دەنگدان ئاگر كەوتەوەو زۆرینەی سندوقەكانی دەنگدان لە بەغدا سوتاند، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ژمارەیەك لە قەوارەو لایەنە سیاسییەكانی عێراق ئاشكرایدەكەن، بەهۆی هەژماركردنەوەی دەنگەكان بەشێوەی ئەلیكترۆنی ساختەكارییەكی زۆر گەورە بۆ ژمارەیەك لە هاوپەیمانی و قەوارەكان كراوە.

عێراق

بۆچی 22 ساڵ پێش ئێستا هەوڵی كوشتنی عودەی سەدام حسێن درا؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

رۆژی 12ی كانوونی یەكەمی ساڵی 1996، ژمارەیەك چەكدار لە شەقامی “مەنسور”ی بەغداد دەستڕێژی كولەیان لە عودەی سەدام حسێن كرد و بەهۆیەوە بە سەختی برینداربوو.
لە كاتێكدا بووە، كە عودەی لەگەڵ ژمارەیەك كچ و كوڕی گەنجدا لەو شەقامەدا بووە و لەلایەن ئەو كەسانەوە هێرشی كراوەتەسەر.

هەر بەپێی گێڕانەوەكان لەو رووداوەكە 30 فیشەك ئاراستەی ئۆتۆمبیلەكەی عودەی كراوە و دوو كچ كە لەگەڵ عودەیدابوون كوژران و چەند كەسێك لە پاسەوانەكانیشی برینداربوون و تەقەكەرەكانیش هەڵهاتن.

تائێستا هیچ لایەنێكی فەرمی نهێنی رووداوەكەی ئاشكرانەكردووە، بەڵام بەپێی گێڕانەوەی ئەو كەسانەی لە خێزانی سەدام حسێنەوە نزیك بوون، رووداوەكە بە چەند شێوازێك لێكدراوەتەوە:

یەكەم: ساڵی 1995، عودەی تەقەی لە وەتبان حەسەن مەجید، برای سەدام و وەزیری ناوخۆ كردووە و ئەوەیش ساڵ دواتر لەرێگەی گروپێكەوە تۆڵەی خۆی كردۆتەوە.

دوەم: ئەو كەسانەی تەقەیان كرد لەلایەن سەدامەوە نێرابوون و مەبەستی سەدامیش سنوردانان بوو بۆ دەسەڵاتی عودەی.

سێهەم: حزبی دەعوە و رێكخستەكانی ئەوان ئەو كارەیان كردبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەردۆغان بانگھێشتنامەیەکی ڕەسمیی ئاراستەی بەرھەم ساڵح کرد بۆ سەردانکردنی ئەو ولاتە

خەڵک-

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠١٨/١٢/١٣، باڵیۆزی تورکیا لە عیراق سەردانی کۆشکی سەلامی کرد و بانگھێشتنامەیەکی تورکیای ڕادەستی سەرۆک کۆماری عیراق کرد بۆ سەردانیکردنی وڵاتەکەی.

ئەمڕۆ فاتح یڵدز باڵیۆزی تورکیا لە عیراق سەردانی کۆشکی سەلامی کرد و چاوی بە بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق کەوت و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

یڵدز له‌ هه‌ژماری تایبەتیی خۆی له‌ فەیسبووک رایگه‌یاندووە: له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵاتیان كردووه‌ و بانگهێشتنامه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی بۆ سەردانکردنی ئەنقەرەی بە سەرۆک کۆماری عێراق گه‌یاندووه‌.

دواتریش سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ھەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، سەرۆک کۆماری عیراق بانگھێشتنامەیەکی ڕەسمیی بۆ سەردانیکردنی تورکیای لە لایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیاوە پێگەشتووە، بەڵام کاتی سەردانەکەی ئاماژە پێنەکردووە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق و ئەمریکا ڕێکەوتنێکیان بۆ ھاوردەکردنی گەنم و برنج ئەنجامدا

خەڵک-

بەپێی گرێبەستێکی واژۆ کراو لە نێوان باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق و وەزیری بازرگانیی عیراق، بۆ ماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی داھاتوو عیراق گەنم و برنج لە ئەمریکاوە ھاوردە دەکات

ئەمڕۆ محه‌ممه‌د هاشم وه‌زیرى بازرگانى عێراق له‌گه‌ڵ دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق، گرێبه‌ستێكیان واژۆ کرد بۆ هاورده‌كردنى گه‌نم و برنج بۆ عیراق له‌ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى داھاتوودا.”

دواتر وه‌زیرى بازرگانیی عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامەوانییان ئەنجامدا، محەممەد ھاشم ڕایگه‌یاند: “به‌ مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیكردن له‌باره‌ى گرێبه‌سته‌كه‌وه‌ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن و جۆرێتى و چۆنێتی هاورده‌كردنى به‌رهه‌مه‌كان باس دەکەن.”

به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى بارزرگانى عێراق، ساڵانە عیراق‌ پێویستیى به‌  نزیكی یه‌ك ملیۆن تۆن برنج و یه‌ك ملیۆن تۆن گه‌نم هه‌یه‌، بەھۆی ئەوەی بەرھەمی ناوخۆیی ئەو دوو بەرھەمە کشتوکاڵییە بەشی دابینکردنی پێداویستییەکان ناکات، بەشێکی لە دەرەوە ھاوردە دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 31 دەنگ دان
    31 دەنگ دان 86%
    31 دەنگ دان - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 2
    2 6%
    2 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین