ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عێراق هۆشداری دەداتە توركیا
“نامانەوێت خاكی عێراق بۆ كاری تیرۆریستی لەدژی وڵاتانی دراوسێ بەكاربهێنرێت”

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی فەرمی سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، داوا لەتوركیا دەكەین سەروەری خاكی عێراق بپارێزێت، لەگەڵ ئەوەش نین خاكی عێراق بۆ هێرشكردنی سەر هیچ وڵاتێكی دراوسێ بەكاربهێنرێت.

عەمید یەحیا زوبەیدی وتەبێژی فەرمی سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، هیوادارین لایەنی توركی ڕێز لە سەروەری عێراق‌و خاكی عێراق بگرێت، چونكە لەلایەن هێزی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانۆ هێزە سەربازییەكانی عێراقەوە دەپارێزرێت، هەروەها ئێمە بەتەواوی نامانەوێت خاكی عێراق بۆ كاری تیرۆریستی لەدژی وڵاتانی دراوسێ بەكاربهێنرێت.

ناوبراو بێ ئاگایی خۆی دەربڕی سەبارەت بە بوونی سوپای توركیا لەنێو خاكی عێراق و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كە لەهیچ شوێنێك پشت راست نەكراوەتەوە ئەو هێزانە لە عێراقدا بوونیان هەیە یاخود نا.

وتیشی، زانیارییەكی وردی لەو جۆرەم لانییە كە تەئكید لەو بابەتە بكاتەوە، بەڵام ئێمە هەمیشە وتومانە بەهیچ جۆرێك نامانەوێت خاكی عێراق ببێتە شوێنی چالاكی‌و كار دژ بەوڵاتانی دراوسێ، ئێمە ڕێز لە سەروەری خاكی توركیاو هەموو وڵاتانی دراوسێی عێراق دەگرین.

سەبارەت بە وتەكانی سەرۆك كۆماری توركیا لەمەڕ هێرشكردنیان بۆسەر پەكەكە زوبێدی ئاشكرایكرد، ئێستا لە شەنگال‌و هەموو شوێنێك بوونمان هەیە، سەروەری عێراق دەپارێزین، پارێزگاری لێدەكەین.

وتیشی، هیوادارین توركیاو توركەكان ڕێز لە سەروەری عێراقۆ خاكی عێراق بگرن لەهەموو پارچەیەكی عێراق هێزی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان هەیە‌و پێشمەرگەش هەیە كەبەشێكن لە سیستمی بەرگری عێراقی كە سەروەری‌و خاكی عێراق دەپارێزن، پشت بەخوا ئێمە دەتوانین پارێزگاری لەخاكی عێراق بكەین‌و نامانەوێت خاكی عێراق بۆ هەر كردوەیەكی سەربازی‌و تیرۆریستی دژ بەوڵاتانی دراوسێ لەنێویشیاندا توركیا بەكاربهێنرێت.

سەبارەت بە(قەندیل)یش ئاشكرایكرد، هێزەكانی پێشمەرگە لەناو سیستمی بەرگری نیشتمانی عێراقن، قەندیل نزیكە لە پارێزگای هەولێر ئەوان لەوێن.

سەبارەت بە هێرشەكانی توركیا بۆسەر قەندیل‌و شەنگال، یەحیا زوبەیدی رایگەیاند، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانمان هەیە‌و حكومەتی عێراقیمان هەیە‌و سەر بە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانین، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ئێمە پێشەنگین بۆ پاراستنی سەروەری عێراق‌و خاكی عێراق‌و گەلی عێراق بەهەموو نەتەوەو دین‌و زمانە جیاوازەكانییەوە، لەبەرئەوە ئێمە بەردەوامین لەسەر پاراستنی خاكی عێراق‌و پشت دەبەستین بە فەرمانەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق.

عێراق

چیرۆكی ئەو ژنەی بەهۆی سێكسەوە فەرمانبەرانی هەڵخەڵەتاندوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئافرەتێكە كاری هەڵخەڵەتاند و فریودانی فەرمانبەرانی پیاو بوە بەهۆی سێكسەوە و پاشان لەلایەن گروپێكەوە فڕێندراون.

پۆلیسی ئیتیحادی ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردوە، لە گەڕەكی جیهاد لە بەغداد ژنێكیان دەستگیركردوە، كە لەگەڵ گروپێكی چەكدار كاری كردوە و فەرمانبەری بۆ هەڵخەڵەتاندون.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، ئافرەتەكە ئەو فەرمانبەرانەی بەهۆی سێكسەوە فریوداوە و پاشان گروپەكە فڕاندویانە و پارەیان لێوەرگرتوە.

ژنەكە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بۆچی 22 ساڵ پێش ئێستا هەوڵی كوشتنی عودەی سەدام حسێن درا؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

رۆژی 12ی كانوونی یەكەمی ساڵی 1996، ژمارەیەك چەكدار لە شەقامی “مەنسور”ی بەغداد دەستڕێژی كولەیان لە عودەی سەدام حسێن كرد و بەهۆیەوە بە سەختی برینداربوو.
لە كاتێكدا بووە، كە عودەی لەگەڵ ژمارەیەك كچ و كوڕی گەنجدا لەو شەقامەدا بووە و لەلایەن ئەو كەسانەوە هێرشی كراوەتەسەر.

هەر بەپێی گێڕانەوەكان لەو رووداوەكە 30 فیشەك ئاراستەی ئۆتۆمبیلەكەی عودەی كراوە و دوو كچ كە لەگەڵ عودەیدابوون كوژران و چەند كەسێك لە پاسەوانەكانیشی برینداربوون و تەقەكەرەكانیش هەڵهاتن.

تائێستا هیچ لایەنێكی فەرمی نهێنی رووداوەكەی ئاشكرانەكردووە، بەڵام بەپێی گێڕانەوەی ئەو كەسانەی لە خێزانی سەدام حسێنەوە نزیك بوون، رووداوەكە بە چەند شێوازێك لێكدراوەتەوە:

یەكەم: ساڵی 1995، عودەی تەقەی لە وەتبان حەسەن مەجید، برای سەدام و وەزیری ناوخۆ كردووە و ئەوەیش ساڵ دواتر لەرێگەی گروپێكەوە تۆڵەی خۆی كردۆتەوە.

دوەم: ئەو كەسانەی تەقەیان كرد لەلایەن سەدامەوە نێرابوون و مەبەستی سەدامیش سنوردانان بوو بۆ دەسەڵاتی عودەی.

سێهەم: حزبی دەعوە و رێكخستەكانی ئەوان ئەو كارەیان كردبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەردۆغان بانگھێشتنامەیەکی ڕەسمیی ئاراستەی بەرھەم ساڵح کرد بۆ سەردانکردنی ئەو ولاتە

خەڵک-

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠١٨/١٢/١٣، باڵیۆزی تورکیا لە عیراق سەردانی کۆشکی سەلامی کرد و بانگھێشتنامەیەکی تورکیای ڕادەستی سەرۆک کۆماری عیراق کرد بۆ سەردانیکردنی وڵاتەکەی.

ئەمڕۆ فاتح یڵدز باڵیۆزی تورکیا لە عیراق سەردانی کۆشکی سەلامی کرد و چاوی بە بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق کەوت و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

یڵدز له‌ هه‌ژماری تایبەتیی خۆی له‌ فەیسبووک رایگه‌یاندووە: له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵاتیان كردووه‌ و بانگهێشتنامه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی بۆ سەردانکردنی ئەنقەرەی بە سەرۆک کۆماری عێراق گه‌یاندووه‌.

دواتریش سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ھەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، سەرۆک کۆماری عیراق بانگھێشتنامەیەکی ڕەسمیی بۆ سەردانیکردنی تورکیای لە لایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیاوە پێگەشتووە، بەڵام کاتی سەردانەکەی ئاماژە پێنەکردووە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین