یادی كۆمەڵكوژییەكەی ڕۆبۆسكی كرایەوە



 

هاوسەرۆكی گشتیی هەدەپە پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاران و بەڕێوەبەرانی هەدەپە بەشدارییان لە مەراسیمی یادكردنەوەی كۆمەڵكوژی رۆبۆسكیدا لەباكووری كوردستان كرد، كە لەگوندی رۆبۆسكی سازكرا.

لە یادەكەدا كە نوێنەرانی ژمارەیەكی زۆر رێكخراویش ئامادەبوون بوڵدان قسەی كرد “ئێمە جارێكی تر سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری ئەو ٣٤ كەسانەمان دەكەین كە لە رۆبۆسكی ژیانیان لەدەستدا و هەروەها سەرەخۆشی لە گەلەكەمان دەكەین. سەرباری ئەوەی ١١ ساڵی بەسەردا تێپەڕبووە لێپرسینەوەیەكی جددی لەسەر نەكراوە، بكەران ئاشكرا نەكراون. ئەمە بۆ توركیا شەرمەزارییەكی گەورەیە. لە هەمان كاتدا برینێكی قوڵە”.

بوڵدان دەستنیشانی كرد كە ئەوانەی فەرمانیان كردووە و كۆمەڵكوژییەكەیان ئەنجامداوە ئاشكران “تاكە شتێك كە لە ئارادانییە دادپەروەری و یاسایە. ئێمە رووبەڕووی لۆژیكێكی بەو جۆرەین كە ئەوانەی دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت هێرش دەكەنە سەر ئەوانەی داوای لێپرسینەوە دەكەن”.

بوڵدان جەختی كردەوە كە ئەو دۆسیەیە داناخرێت “تا ئەو كاتە بكەران لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت و باجەكەی دەدەن، تا ئەو كاتەی ئەوانەی فەرمانیان بەو هێرشە كردووە و ئەوانەی بەرپرسیارن لەو كۆمەڵكوژیە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت ئێمە درێژە بە تێكۆشانی خۆمان دەدەین”.

 

پەكەكە هۆشداریی دەداتە فەڕەنسا
پێشت پەكەكە هۆشداریی دەداتە فەڕەنسا
هۆكارەكانی بۆنی ناخۆشی ناو دەم چین ؟
دواتر هۆكارەكانی بۆنی ناخۆشی ناو دەم چین ؟
ەیوەندیدار