ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ئاژانسی وزە: ساڵی داھاتوو داواكاریی جیهانی لەسەر نەوت زیاددەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی پێشبینی دەكات لە ساڵی 2019دا بەهۆی پتەوی ئابوری جیهانییەوە، داواكاریی لەسەر نەوت گەشەیەكی گەورە بەخۆوە ببنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە ڕاپۆرتێكیدا ڕایگەیاندووە، “پێشبینی دەكات داواكاریی جیهانی لەسەر نەوت، ڕۆژانە بە بڕی 1.4 ملیۆن بەرمیل لە ساڵی داهاتوودا زیاد بكات و لە چارەكی دووەمی ساڵدا 100 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا تێبپەڕێنێت، ئەمەش بەهۆی پتەوی ئابوری جیهانی و سەقامگیربوونی نرخەكان”.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی ئاژانسی وزە، چاوەڕوان دەكرێت لەمساڵیشدا داواكارییەكان بە هەمان شێوە گەشە بكەن، بەبێ‌ ئەوەی گۆڕانكاریی لەو هەڵسەنگاندنەدا ڕووبدات، كە پێشتر بۆ مانگی ئایار كردبووی.

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتییە و كار دەكات لە بواری گەڕان و پەرەپێدانی و بەبازاڕكردنی تەكنیكی وزە و بەكارهێنانەكانی، هەروەها ڕێكخراوەكە ڕەسیدێكی ستراتیژی گەورەیشی هەیە لە نەوتدا، كە دەتوانێت لەرێگەیەوە دەست لەكاروباری بازاڕ وەربدات.

ئابوری

كاتی هەڵوەشاندنەوە و گێڕانەوەی پاشەكەوت ڕاگەیەنرا
وەزارەتی دارایی دەقی قسەكانی ڕێباز حەملانی لەسەر مووچە بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دەقی قسەكانی ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی دەربارەی پاشەكەوت نەكردنی سێ‌ مووچەی كۆتایی ئەمساڵ و دابەشكردنی مووچە لە كاتی خۆیدا بڵاوكردەوە.

ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە، كە مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12ی ئەمساڵ پاشەكەوت دەكرێت، بەڵام ئێمە بە ڕاوێژ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیران، كە لە ڕابردووشدا باسی كردبوو، ئێمە وەكو حكومەت هەموو 30 ڕۆژ جارێك مووچە دابەش دەكەین.

جەختیشی كردەوە، كە بەهەمان شێوە بەردەوام دەبین و 30 ڕۆژ جارێك مووچە دابەش دەكەین و ئەو سێ‌ مانگە پاشەكەوت ناكرێت.

ئاشكراشی كرد، كە پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا بەرەوپێش چووە و لێكنزیكبوونەوەیەكی باش هەیە لەسەر پشكی هەرێم لە بودجە، بۆیە گەشبینن لەسەر ئەوەی بەشێكی زۆری مووچە چارەسەر ببێت، ئەگەر 100%یش چارەسەر نەبێت.

دەربارەی پێدانەوەی پاشەكەوتی مووچە وتی، “پاشەكەوتی مووچە لە پڕۆژە چاكسازیەكەی بەردەم پەرلەمان چارەسەر كراوە و ئاماژە بە پێدانەوەی پاشەكەوت و مافی فەرمانبەران كراوە، چونكە بە دەرچوونی یاساكە پاشەكەوت نامێنێت و پاشكەوتی ڕابردووش بەپێی میكانیزمی یاساكە دەدرێتەوە بە فەرمانبەران”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لە ساڵی داهاتوودا دابەشكردنی موچە سێ‌ مانگ دوادەكەوێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی لێدوانی فەرمی وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم موچەی هەر سێ‌ مانگی كۆتایی ئەمساڵ پاشەكەوت ناكرێت و مانگانە دابەش دەكرێت و بەو پێیەش تا كۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵ موچەی مانگی یەك دابەش ناكرێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوەكرد، هەر سێ‌ موچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12، پاشەكەوت ناكرێن.

بەپێی قسەكانی وەزیری دارایی و ئابوری، نوسراوێكیان كردووە بۆ بەغدا و ئەگەر پارەكەی بەغدا بۆ ئەو سێ‌ مانگە بنێردرێت، دەست دەكەن بە دابەشكردنی موچەی ئەو مانگانە.

وتیشی”موچەی مانگانە بەردەوام دەبێت، هەموو 30 رۆژ جارێك”.

بەپێی قسەكانی وەزیری دارایی و ئابوری لە مانگی 1 دا، موچەی مانگی 10، لە مانگی 2 دا، موچەی مانگی 11 و لە مانگی 3شدا موچەی مانگی 12 دابەش دەكرێت و لە مانگی نیسانی داهاتوودا موچەی مانگی 1 دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

شارەوانی كەلار هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییەكانی دەستپێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكایەتی شارەوانی كەلار هاوڵاتیانی سنورەكە ئاگادار دەكاتەوە، كە لە ماوەی هەفتەیەكدا زیادەڕۆییەكانیان لاببەن و بەپێچەوانەوە شارەوانی لایان دەبات و خاوەنەكانیان رووبەڕووی یاسا دەكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی شارەوانی كەلار كە كۆپیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، نوسراوە”سەرۆكایەتی شارەوانی كەلار ئاگاداری گشت هاوڵاتیان دەكاتەوە ئەوانەی زیادەرۆییان كردوەتە سەر شۆستە و شەقام و باخچەكانی ناو شاری كەلار لە ماوەی یەك هەفتەدا ئەو زیادەرۆییانە لاببەن بە پێچەوانەوە شارەوانی كەلار هەڵدەستێت بەلابردنی و سەرپێچیكار روبەروی یاسا دەبێتەوە.”

دەستپێكردنی ئەو هەڵمەتە دوای ئەوەدێت كە ماوەی چەند رۆژێكە هەڵمەتێك بۆ هەمان مەبەست لە سلێمانی دەستی پێكردوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین