ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

دە سەیرترین دیزاینەکانی مۆبایل لە ڕابردوودا

خەڵک-

پێش برەو پەیداکردنی مۆبایل بەم دیزانە باوانەی ئێستا ھەن، کۆمپانیاکانی دروستکردنی مۆبایل لە پێنا سەرنجراکێشان و تازەگەری، ساڵانە دەیان دیزاینی سەیر و ناکردەیی مۆبایلیان دەخستە بازاڕەوە بە بێ ئەوەی لەوە بترسن فرۆشیان لە بازاڕدا ھەرەس بھێنێت، چونکە ھەمیشە ھەڵبژاردەی ئاسایی دیکەیان لە بازاڕدا بووە و بەوەش نەترساون سەکێشییە نوێیەکانیان شکست بھێنێت.

لێرەدا ئاماژە بە چەند دانەیەک لەو مۆبایلانە دەکەین:

1-مۆبایلی Haier P7، کە لە شێوەی قەڵەمدا دروستکراوە، کیبۆردێکی ١٢ دوگمەیی لەگەڵ شاشەیەکی بچوک ھەیە، لە پشتەوەشی کامێرایەکی ٢ مێگاپێکسڵیی لەسەرە و دەشتوانیت بیکەیت بە گیرفانی سەر قۆڵەکەتەوە.
ژمارەیەکی کەم مۆبایلە بەھەم ھێنرا و خواستی زۆری لەسەر نەبوو، بۆیە بەرھەمھێنانی وەستێنرا.

٢- لە ساڵی ٢٠٠٣ کۆمپانیای نۆکیا زنجیرە دیزاینێکی بڵاوکردەوە بە دوو گۆشەی تیژ و دوو گۆشەی چەماوە، بەڵام سەیرترینیان مۆبایلی Nokia 7600 بوو، کە شێوەیەکی چوارگۆشەیی ھەبوو، دوگمەکانیشی بە ھەردوو لای چوارگۆشەکەدا دابەشکرابوون.
بەھۆی ناکردەیی بەکارھێنانییەوە ئەم مۆبایلە کڕیاری زۆر کەم بوو، بەڵام کۆمپانیای نۆکیا دیزاینە نویێیەکەی لەسەر مۆبایلێکی دیکە Nokia 7610 دانا و سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەست ھێنا.

٣- مۆبایلی Nokia 7280 زەمەنێک پێش مۆبایلە لەمسەکان دروستکراوە، ئەم مۆبایلە ھیچ دوگمەی لەسەر نییە، بەڵکو بە سوڕاندنی دوو لای مۆبایلەکە لە ئاراستەی ژمارە و پیتەکان و وەستان لەسەریان، ژمارەکە یان پیتەکە دەنوسێت.
بیرۆکەی مۆبایلەکەش ئاراستەی ئەو خانمانە کرابوو گرنگی بە باتەتی جوانکاریی دەدەنن بەڵام نەیتوانی ئامانجی خۆی بپێکێت.

٤- مۆبایلی Nokia N-Gage، ئەم مۆبایلەش بەرھەمی ساڵی ٢٠٠٣ یە، لەسەرەتای ئەو دەیە یارییە کۆمپیوتەرییە دەستییەکان باوی بوو، کۆمپانیای Nintendo ش پێشڕەویی ھەبوو لەو بوارەدا، نۆکیاش بۆ ئەوەی سەرنجی گەیمەرەکان رابکێشێت، ئەم مۆبایلەی بۆ دیزاین کردن.
مۆبایلەکە چەند یارییەکی خرابوویە سەر و سیستمی کارپێکردنەکەشی بە شێوەیەک بوو دەتوانرا یاریی دیکەی بۆ زیاد بکرێت، سەرکەوتنێکی ناوەندیی بۆ کۆمپانیاکە بەدەستھێنا.

٥- مۆبایلی Siemens Xelibri 6، لەسەرەتای دەیەی یەکەمی ئەم سەدەیە، کۆمپانیای سیمینزی ئەڵمانی زنجیرەیەک مۆبایلی خستە بازاڕەوە، یەکێک لەو مۆبایلانەش تایبەت کرابوو بە خانمان، بەڵام زۆریی ھەڵبژاردنەکانی ئەوکاتی Nokia و Sony Ericson لە بازاڕدا، بواریان بۆ بەرھەمی ھیچ کۆمپانیایەکی دیکە نەھێشتبوویەوە، مۆبایلەکەش پاش ماوەیەک لە بەرھەمھێنان ڕاگیرا.

٦- مۆبایلی Nokia N90، بەدیزاینێکی نوێ و شۆرشگێرانە لە بواری مۆبایل ھەژمار کرا، بە شێوەیەک دەتوانرا شاشە و کامێرا ٢ مێگاپێکسڵییەکەی بە ئاراستەی جیاواز بسوڕێنرێت، لە کورستانیش خەڵکێکی زۆر لەو مۆبایلەیان کڕیبوو.

٧- مۆبایلی Samsung SPH-N270 Matrix، وادیارە کاریگەریی فیلمی ماتریکس ئەو کات تەنھا بواری سینەمای نەگرتبوویەوە، بەڵکو بۆ بەرھەمە تەکنۆلۆجییەکانیش سەری کێشابوو، ئەم مۆبایلەی سامسۆنگ یەکێک بوو لەو بەرھەمانەی ئاراستەی ئەو کەسانە کرا حەزیان بە بابەتی تەکنۆلۆجی داھاتوو دەکرد.

٨- مۆبایلی Samsung Serene، دیزاینێکی دیکەی سامسۆنگ بوو بە شێوەی دەفتەری، لەکاتی داخستنیدا ھەست ناکرێت مۆبایل بێت.

٩- مۆبایلی Nokia 3250، بەشی خوارەوەی مۆبایلەکە دەسوڕا و کە ھەڵدەگەڕایەوە لە جیاتی کیبۆرد، میوزیک پلایەر دەھاتە بەرچاو، ئەویش بۆ تۆخکردنەوەی ئەو تەکنۆلۆجیا نوێیەی ڕێگای دەدا لە ئامێرێکی بچوکدا بەردەوام گوێ لە میوزیک بگریت، ئەویش لە ساڵی ٢٠٠٦ دا.

١٠- مۆبایلی Toshiba G450، کاتێک تۆشیبا ئەم ئامێرەی لە ٢٠١١ خستە بازاڕەوە، دوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس ھێواش ھێواش خەریکی کۆنترۆڵکردنی بازاڕ بوون، بەڵام کۆمپانیاکە ویستی ھەنگاوێک بگەڕێتەوە و ئەم ئامێرەی خستە بازاڕەوە کە لە سێ بازنە پێکھاتووە، بازنەیەک شاشەیە و دووانەکەی دیکەش کیبۆرد.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

جیپ پیکابێکی نوێی لەسەر بنچینەی رانگلەر ڕاگەیاند

خەڵک-

کۆمپانیای جیپ سەر بە گروپی کرایسلەر ڕایگەیاندووە، لە پێشانگەی ساڵانەی لۆس ئەنجیلێس لە مانگی داھاتوو ئۆتۆمبێلێکی نوێ ڕادەگەیەنن، بەڵام پێش وادەی خۆی ھەواڵەکان دزەیان کردووە و ئاشکرا کرا، ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی جیب پیکابێکە لەسەر بنچینەی جیپ رانگلەر.

وێنەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیە دزەیان پێکراوە و بە خێرایی بڵاوبوونەوە، ئەوەش وای لە کۆمپانیاکە کرد، چەند زانیارییەکی لەبارەی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەوە ڕابگەیەنێت.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکە ناوی Jeep Gladiator 2020 ـی لێنراوە، لەسەر بنچینەی رانگلەری 2019 دروستکراوە، درێژی حەوزەکەی ١٥٢ سانتیمەترە لەگەڵ چەند جیاوازییەکی سادە لە دیزاینی پێشەوەیدا.

سەبارەت بە بزوێنەرەکانی ئەم پیکابە نوێیە، کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، بە 2 جۆر بزوێنەر بەردەست دەبێت:

یەکەم: بزوێنەرێکی V6 ـی قەبارە 3.6 لە جۆری پێنتاستار، بە ھێزی 285 HP و تۆرکی 352 NM. ئەم بزوێنەرە لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانی گروپی کرایسلەر ھەیە، وە: کرایسلەر S300 و دۆج چارجەر و دۆج چالێنجەر و جیپ گراند چێرۆکی.

دووەم: بزوێنەرێکی دیزڵ V6 ـی قەبارە 3.0، بە ھێزی 260 HP و تۆرکی 598 NM.

ھەردوو جۆر بزوێنەرەکەش بە گێربۆکسێکی نویێ ٨ نمرەییەوە پەیوەست دەکرێن.

پیکابە نوێیەکەی جیپ دەتوانێت کێشی 725 کیلۆگرام بۆ گواستنەوەی دوور ماوە ھەڵبگرێت و توانای ڕاکێشانی 3470 کیلۆگرامیشی ھەیە.

تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی نرخی جیپ گڵادیەیتەر ڕانەگەیەنراوە، بەڵام پێدەچێت نرخەکەی نزیک بێت لە نرخی ھاوتاکەی خۆی، جیپ رانگلەر 2019.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل لە دانانی ژمارەکانی گێچی خێرایی فێڵ دەکەن

خەڵک-

دەکرێت زۆرجار ئەو پرسیارەمان کردبێت، بۆچی گێچی خێرایی ئۆتۆمبێلەکان زیاتر لە توانای دوا خرایی خۆیان لەسەر دانراوە؟ بۆ نمونە زۆرێک لە ئۆتۆمبێلەکان تا خێرایی ٢٢٠ کیلۆمەتریان ھەیە، لەگەڵ ئەوەی دوایین خێراییان لە ٢٠٠ کیلۆمەتر یان کەمتر تێپەڕ ناکات.

لەو بارەیەوە لاری دۆمینیک، سەرۆکی پێشووی بەشی بەرھەمھێنان لە کۆمپانیای نیسان و بەڕێوەبەری ئێستای پێگەی TrueCar.com دەڵێت: ٨٠٪ ـی ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئێستا لەسەر جادەکانی جیھانن، توانای ھەڵگرتنی خێرایی زیاتر لە ١٨٠ کیلۆمەتر/کاتژمێر-یان نییە، بەڵام ھیچ گێچێک نابینین لەسەر بنچینەی ئەو خێراییە دانرابێت.

ئەو شارەزایەی بواری ئۆتۆمبێل دەڵێت: بابەتە تەنھا فێڵێکی کۆمپانیاکانە و دەیانەوێت لە ڕێگەیەوە بەرھەمەکانی خۆیان بە خێرا و بەھێز بناسێنن، بۆ نمونە: تۆیۆتا یاریس ھێزی بزوێنەرەکەی ١٠٩ HP ــە، ئەو گێربۆکسەشی لەسەریەتی ئەوپەڕی خێراییەکەی دەگاتە ١٧٥ کیلۆمەتر/کاتژمێر و توانای لەوە زیاتری نییە، بەڵام دەبینین لەناو داشبۆرد خێرایی تا ٢٣٠ کیلۆمەتر/کاتژمێری لەسەر دانراوە. ئەوان لە ویستی کڕیاران تێگەشتوون لەوەی دەیانەوێت ژمارەی گەورەتر لە نێو داشبۆردەکانیان بوونی ھەبێت.

ئەم فێڵەی کۆمپانیاکان ساڵانە دەبێتە ھۆی گیان لەدەستدانی ھەزاران کەس لە جیھاندا، کاتێک دەیانەوێت دوا خێرایی ئۆتۆمبێلەکانیان تاقیبکەنەوە، زۆرینەی ئەو ڕووداوانەی بەھۆی خێرایی زیادەوە ڕوودەدەن، ھۆکارەکەی تاقیکردنەوەی دوا توانای ئۆتۆمبێلەکانە لە لایەن شۆفێرەکانەوە.

بۆ ڕێگرتن لەو ڕووداوانە، کاتێک خێرایی ئۆتۆمبێلەکان زیادی دەکرد، لە ساڵی ١٩٧٩ دەزگای سەلامەتیی ڕێگاکانی ئەمریکا یاسایەکی سەپاند بەسەر کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل کە دەبێت ئەوپەڕی خێرایی ئۆتۆمبێلەکانیان لە ٨٥ میل/کاتژمێر (١٣٦ کیلۆمەتر/کاتژمێر) دابخەن، یاساکە بوو بەھۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لە پشکی کۆمپانیاکان لە بازاڕدا، دواتر لە ژێر فشاری کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل یاساکە ھەڵوەشێنرایەوە و لە جێی ئەوە بەسەر کۆمپانیاکان سەپێنرا، ئاگادارکەرەوەی دەنگی لە خێرایی ٧٥ میل/کاتژمێر (١٢٠ کیلۆمەتر/کاتژمێر)لە ئۆتۆمبێلەکانیان جێگیر بکەن.

بۆیە دەبێت کڕیاران لەوە ئاگادار بن، ئەوەی لە داشبۆردی ئۆتۆمبێلەکاندا ھەیە، توانی راستەقینەی ئۆتۆمبێلەکە نییە، تەنھا فێڵێکی بازرگانییە و ساڵانە ھەزاران کەس بەھۆیەوە گیان لەدەستدەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هەموو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و ماڵپەڕەكان بە خۆڕایی بكەنەوە

تەكنەلۆجیا- كازم جەلال
ئاشكرایە لە پێشتردا كردنەوەی تەنها ماسێنجەر و فەیسبوك و چەند ماڵپەرێكی دیاریكراو بێ بەرامبەر بوو لە ماڵپەڕی (فری بەیسیك)، بەڵام لە ئێستادا ئەو ماڵپەڕە، خزمەتگوزاریە خۆڕاییەكانی ئینتەرنێتی فراوان كردووە، ئەوەش بە زیادكردنی خزمەتگوزاریە نوێیەكانی بۆ بەكارهێنەران.

ماڵپەری (فری بەیسیك) لە ئێستادا كردنەوەی تەواوی ماڵپەڕەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی كردووە بە خۆڕایی.

ئێستا لە ڕێی ماڵپەڕی (فری بەیسیك)ەوە دەتوانن سەرجەم تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی (یوتیوب و ئینستاگرام و تویتەر و یاهوو و جیمەیڵ و ماڵپەڕی گۆگڵ و سەرجەم ماڵپەڕ و سایتەكانی ئینتەرنێت) بكەنەوە بە خۆڕایی، هەروەها دەتوانن وێنە و ڤیدیۆكانی فەیسبووك و گشت سایتەكان ببینن بێ بەرامبەر.

بەكارهێنەران ئەتوانن سود لە خزمەتگوزاریە نوێیەكانی فری بەیسیك وەربگرن و بەبێ بوونی هیچ هێڵێكی ئینتەرنێت بەخۆڕایی تەواوی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و ماڵپەڕەكان بكەنەوە لە مۆبایلەكانتان دا.

ماڵپەڕی (free basics) ڕۆژانە بڕی 20 مێگابایت-ت پێ دەدات بۆ كردنەوەی خزمەتگوزارییە نوێیەكانی.

لەم لینكەوە (0.free basics.com) سەردانی (فری بەیسیك) بكەن بۆ كردنەوەی خزمەتگوزاریە خۆڕاییە نوێیەكانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین