ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمریکا سەرۆکی پێشووی پەنەمای ڕادەستی وڵاتەکەی کردەوە

خەڵک-بەشی ھەوڵ

پاش ھێشتنەوەی بۆ ماوەی سالێک لە زیندانەکانی خۆیدا، ئەمریکا سەرۆکی پێشووی پەنامای بە قۆڵبەستراوی ڕادەستی وڵاتەکەی کردەوە.

ریکاردۆ مارتینیللی، لە ساڵانی نێوان ٢٠٠٩ تا ٢٠١٤ سەرۆکی پەناما بووە و دواتر بە ھەڵبژاردن لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە، لەسەر داوای حکومەتەکەی لە حوزەیرانی ٢٠١٧ لە ئەمریکا دەستگیر کراوە و شەوی ڕابردووش لە گرتووخانەی فیدراڵیی میامییەوە براوتە فرۆکەخانەی ئوبا لۆکا و لەوێوە بە فرۆکەیەکی تایبەت ڕەوانەی پەنەما کراوەتەوە.

ناوبراو تۆمەتبارە لە سیخوڕی کردن بەسەر ١٥٠ کەسایەتی سیاسیی و رۆژنامەوانی وڵاتەکەیەوە، جگە لەوەش ٢٠ کەیسی گەندەڵیی لەسەرە.

بەپێی ڕێکەوتنی ساڵی ١٩٠٥ لە نێوان ئەو دوو وڵاتە بۆ رادەستکردنەوەی تۆمەتباران، کەسی تۆمەتبار دەبێت تەنھا لەسەر ئەو تۆمەتانە دادگایی بکرێت، کە لەسەری داوا کراوە.

لە بەرامبەردا ریکاردۆ مارتینللی دەڵێت، تۆمەتەکانی پوچەڵن و خوان کارلۆس فارێلای جێگری ئەوکاتی خۆی و سەرۆکی ئێستای پەناما، دەیەوێت تۆڵەی سیاسیی لێبکاتەوە.

 

جیهان

ئەمریكا دوابڕیار لەسەر كشانەوەی تەواوی هێزەكانی لە سوریا دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لە زاری بەرپرسانی ئەمریكاوە بڵاویكردۆتەوە، كە ولایەتە یەكگرتووەكان، پاشەكشەپێكردنی تەواوی هێزەكانی لەسەر خاكی سوریا، تاوتوێ‌ دەكات.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لە زاری بەرپرسانی ئەمریكاوە بڵاویكردۆتەوە، “ولایەتە یەكگرتووەكان، مەسەلەی پاشەكشەپێكردنی تەواوی هێزەكانی لە سوریا، لەگەڵ كۆتایی هەڵمەتی ڕزگاكردنی تەواوی ئەو خاكانەی لەژێر دەستی ڕێكخراوی داعشدا بوون، تاوتوێ‌ دەكات”.

بەپێی ئاژانسەكە، گەر ئەو هەواڵە ڕاست بێت، ئەوا كۆتایی بە گریمانەكان دێت لەبارەی ماوەی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا، كە جیمس ماتێس، وەزیری بەرگری و گەورە بەرپرسانی ئەمریكا بۆ گرنتی نەگەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش، بەرگرییان لە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە وڵاتەكەدا كردبوو.

لەئێستادا هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و شارەكانی ڕەقە و مەنبج و ناوچەكانی باكووری خۆرهەڵاتی سوریا جێگیركراون و پشتیوانی لە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دەكەن، كە بەشێوەیەكی مەیدانی لە دژی چەكدارانی ڕێكخراوی داعش شەڕ دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تیرۆركردن و دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان لە زیادبووندایە

خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

 

رێكخراوی پەیامنێرانی بێ سنور ئاشكرایكرد، تەنها لەم ساڵدا، 80 رۆژنامەنووس لە جیهاندا تیرۆر كراون، لەو ژمارەیەش 49 رۆژنامەنووسیان بە ئەنقەست بە ئامانج گیراون و تیرۆر كراون.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو رێكخراوە، ئەو كەسانەی ئەو رۆژنامەنووسانەیان تیرۆر كردووە بریتین لە سیاسەتمەداران، دەوڵەمەندەكان، تاك و گروپە ئاینییەكان یان گروپە توندڕۆكان.

جەمال خاشقچی نووسەر و رۆژنامەنووسی رەخنەگری سعودییە كە لە كونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ كوژرا، یەكێك بوو لە بەناوبانگترین كەیسی رۆژنامەنووسە تیرۆركراوەكان لە ساڵی 2018.

ئەو رێكخراوە ناوی ئەو وڵاتانە ئاشكرا دەكات كە بە مەترسیدارترین وڵات دادەنرێن بۆ رۆژنامەنووسان و لە هەمووشیان مەترسیدارتر ئەفغانستان بووە.

 

توندوتیژی بەرانبەر رۆژنامەنووسان

80 رۆژنامەنووس تیرۆر كراون، 77 رۆژنامەنووسیان لە رەگەزی نێر بوون و 3 رۆژنامەنووسیش لە رەگەزی مێ، بەم شێوەیە:

لە ئەفغانستان 15 رۆژنامەنووس و لە سوریا كە بە پلەی دووەم دێت 11 رۆژنامەنووس و لە یەمەن 8 رۆژنامەنووس و لە هیندستان 6 رۆژنامەنووس و لە مەكسیك 9 رۆژنامەنووس و لە ئەمریكاش 6 رۆژنامەنووس تیرۆر كراون.

 

رۆژنامەنووسان لە پشت زیندانە ئاسنینەكانەوە

رێكخراوی پەیامنێرانی بێ سنور ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، تەنها لەم ساڵدا 348 رۆژنامەنووس بەهۆی كارەكەیانەوە خراونەتە زیندانەوە و زۆرترین ئەو وڵاتانەی رۆژنامەنووسانیان تێدا بەند كراوە بەم شێوەیە دەخاتەڕوو.

348 رۆژنامەنووس زیندانی كراون، لەو رێژەیە 324 رۆژنامەنووسیان لە رەگەزی نێر و 24 رۆژنامەنووسیشیان لەرەگەزی مێ-ن.

وڵاتی چین بە پلەی یەكەم دێت و 60 رۆژنامەنووس بەندكراون و لە وڵاتی میسر 38 رۆژنامەنووس و لە توركیا 33 رۆژنامەنووس و لە هەر یەك لە سعودیەو ئێرانیش 28 رۆژنامەنووس بەندكراون.

بەرزبوونەوە و زۆربوونی ئەم ئامارە تەنها ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە بە تەواوەتی پەیوەست بن بە كاری رۆژنامەنووسییەوە، بەڵكو ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە سوود لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وەردەگرن و پۆستەكانیان بڵاودەكەنەوە، كە ژمارەی دەستگیركراوانی ئەم گروپە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو 40% زیادی كردووە بەشێوەیەك لە 107 كەسەوە بووە بە 150 كەس.

جگە لەو رۆژنامەنووسانەی دەستگیر كراون یان كوژراون، 60 زیندانیكراو لە جیهاندا بە بارمتە گیراون كە 59 كەسیان لە رۆژهەڵات و لە وڵاتانی سوریا و یەمەن و عێراق بە بارمتە گیراون و رۆژنامەنووسێكیش لە ئۆكرانیا بە بارمتە گیراوە، هاوكات سێ رۆژنامەنووسیش لە مەكسیك و هایتی و روسیا دیار نین، ئەمەش لەكاتێكدایە كە سەرقاڵی كاری پیشەیی خۆیان بوون.

سەرچاوە: BBC

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە رۆژی جیھانیی کۆچدا.. نزیک بە ٣٠٠ ملیۆن کەس ماڵ و حاڵی خۆیان جێھێشتووە

خەڵک-

وەک ئەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2000 ــەوە دیاریکردووە، ئەمڕۆ 18 ـی دیسەمبەر، رۆژی جیھانیی کۆچ ــە و لەوبارەیەوە ڕێکخراوی جیھانیی بۆ کۆچ (IOM) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕێکخراوی جیھانیی بۆ کۆچ (International Organization for Migration) لە ڕاگەیەنراوەکەیدا داوا لە وڵاتان دەکات، ئەو تێڕوانینە خراپەی ھەیانە لەسەر پەنابەران نەیهێڵن و بە ڕێز و شکۆمەندانە و بە سوود بۆ کۆمەڵگەکانیان مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن.

ڕێکخراوەکە دەڵێت، کاتێک لە ساڵی 2000 نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ڕۆژی 18 ی 12 ـی هەموو ساڵێک بکرێتە ڕۆژی جیهانی بۆ کۆچ، نزیکی 150 ملیۆن کۆچبەر هەبوون، بەڵام ئێستا و لە پاش 18 ساڵ ژمارەکە گەیشتۆتە نزیکی 258 ملیۆن کۆچبەر.

زۆرێک لە کۆچبەرانی ڕوو لە وڵاتانی دیکە دەکەن بەهۆی هەژاری و خراپی ئابوری و توندوتیژی و شەڕ و نائارامی و نەبوونی خزمەتگوزاریـیەکان. بەپـێی ڕاپـۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان 40 ملیۆن کەسی دیکەش لە ناو و‌ڵاتەکانیاندا ئاوارەبوون بەهۆی شەڕ و ناکۆکیـیەکانەوە.

ئەنتۆنیۆ ڤیتۆرینۆ، بەڕێوەبەری گشتیی ئای ئۆ ئێم دەڵێت: زۆرێک لەو خەڵکە نایانەوێت ماڵەکانیان جێبهێڵن، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخەی تیایدان ناچارن بڕۆن. ساڵانە بە ملیۆنان کەسیش ناچارن بەهۆی کارەساتە سروشتیـیەکانەوە ماڵوحاڵی خۆیان جێبھێڵن.

ھاوکات ژویل میلمان وتەبێژی ڕێکخراوەکە دەڵێت، تەنیا لە ماوەی ئەمساڵدا نزیکەی 3400 کۆچبەر و پەناخواز لە سەرانسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە. زۆربەیان لە نێو ئاوی دەریا خنکاون کاتێک هەوڵیان دابوو بە ئەوروپا بگەن. زۆریش هەن لە ڕێگا بیابانیـیەکان و نێو دارستانە چڕەکان گیانیان لەدەستداوە. ڕۆژانە ژمارەی قوربانیـیەکان لە لایەن کارمەندانی ڕێکخراوەکەیان کۆدەکرێنەوە. ئەم هەموو قوربانیـیە جێی شەرمەزاریـیە.

ساڵیادەکەی ئەمساڵ، ڕۆژێک پاش ئەوە هات کە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی پەیماننامەی جیهانی بۆ کۆچبەری پەسەندکرد. مانگی ڕابردوو زۆربەی وڵاتانی جیهان لەسەر ئەم پەیماننامەیە لە شاری مەراکیشی مەغریب قایلبوون.

ئەنتۆنیۆ ڤیتۆرینۆ ئەم پەیماننامەیە بە هەنگاوێکی گرنگ ناودێردەکات بۆ ڕێزگرتن لە شکۆمەندی کۆچبەران و دەڵێت بوارێک دەڕەخسێنێت بۆ هاوکاری زیاتر لە بارەی کۆچبەرانەوە. دەشڵێت هاوکاری لەسەر هەموو ئاستەکان گرنگن بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کۆچبەری.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین