لە قەڵادزێ گەنجێك بەخنكاوی گەیەندرایە نەخۆشخانە



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، تەرمی هاووڵاتییەك گەیەندرایە نەخۆشخانە،كە لە رووبارێكی نزیك گوندی چۆمخڕكەدا خنكا، بەوتەی كەسوكارەكەی “كوڕەكەیان باری درونی ناجێگیر بووە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەك بەناوی ( ٲ . م . ٲ ) ڕەگەزی نێر، لەدایكبووی ساڵی 2000، كە دانیشتووی گەڕەكی فەرمانبەران لە قەڵادزێ گەیەندرایە نەخۆشخانە كە لە ڕووبارێكی نزیك گوندی چۆمخڕكەدا خنكاوە.

هاوكات، بە وتەی كەسوكارەكەی “كوڕەكەیان باری درونی ناجێگیر بووە” بەو هۆیەشەوە كەوتۆتە ناو ڕووبارێكی نزیك گوندی چۆمخڕكە و خنكاوە، هەر خۆشیان تەرمەكەیان دەرهێناوەتەوە و بردویانە بۆ نەخۆشخانە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بۆ هەمان مەبەست هێزەكانیان و تیمی بەڵگەكانی تاوانی پشدەر بۆ كەشفی شوێنی ڕووداو گەیشتونەتە ڕووبارەكە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەشی بۆ ڕێكخراوە.

 

پێشت یاریکردنی نرخی دۆلار جوڵەی بازاڕی تەواو لاواز کردووە
دۆلار و تمەن بۆ نزمترین ئاست دابەزين
دواتر دۆلار و تمەن بۆ نزمترین ئاست دابەزين
ەیوەندیدار