دۆلار و تمەن بۆ نزمترین ئاست دابەزين





دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بۆ نزمترین ئاست دابەزی و گەیشتە ١٥٣ هەزار دینار، لەكاتێكدا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتبووە نزیكەی ١٦٠ هەزار دینار.

دوای بەرزبوونەوەی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو و ناڕەزایی هاووڵاتیان و شڵەژانی بازاڕ، دوێنێ‌ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندی كۆبووەوە و بڕیاریاندا دۆلار لە بانكە حكومییەكان بە نرخی حكومی بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار بفرۆشرێت و چەند ڕێكارێكی دیكەشیان بۆ دابەزاندنی بەهاكەی ڕاگەیاند.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای دۆلار دابەزیوە و لەماوەی ئەمڕۆدا دابەزینی بەهاكەی بەردەوامن بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ڕوونیشی کردەوە، نرخی تمەن دابەزیوە و ئێستا ١٠٠ دۆلار بە ٤ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە قەڵادزێ گەنجێك بەخنكاوی گەیەندرایە نەخۆشخانە
پێت لە قەڵادزێ گەنجێك بەخنكاوی گەیەندرایە نەخۆشخانە
نرخی نەوت دابەزی
دوات نرخی نەوت دابەزی
پەیوەندیدار