بانكی ناوەندی بڕە دۆلارێكی زۆر دەخاتە بازاڕەوە



بانكی ناوەندی عیراق زیاتر 86 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زۆر زیاتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت و وەك هەوڵێكە بۆ دابەزاندنی نرخی دراوەكە لە بازاڕدا كە بەشێوەیەكی بێ‌ پێشینە بەرزبۆوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 86 ملیۆن و 210 هەزار و 219 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 66 ملیۆن و 350 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 19 ملیۆن و 860 هەزار و 219 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 9 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و 18 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 268 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كرد و نرخی 100 دۆلار بە 153 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.

پەروەردە و خێرخوازان بەدەم “مەیار”ەوە چوون و خرایەوە بەر خوێندن
پێت پەروەردە و خێرخوازان بەدەم “مەیار”ەوە چوون و خرایەوە بەر خوێندن
حكومەتی هەرێم بڕیاری قەرەبووكردنەوەی هاووڵاتیان دەدات
دوات حكومەتی هەرێم بڕیاری قەرەبووكردنەوەی هاووڵاتیان دەدات
پەیوەندیدر