ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ژمارەی حاجیانی هەرێمی كوردستان زیاد دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم دەڵێت، لەو ڕێژە زیادەیەی بۆ حاجیانی عیراق تەرخانكرا، ژمارەی ئەو كەسانەی لە هەرێمی كوردستتانیشەوە دەچن بۆ حەج، زیاد دەكرێت.

قاسم بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “لە كۆی ئەو ژمارەیەی لەلایەن عیراقەوە تەرخان دەكرێت بۆ كورسی حاجیان، پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش پشكی خۆیان بەردەكەوێت و لەمساڵەوە ژمارەی حاجیانی هەرێم زیاد دەكرێت”.

بە وتەی قاسم بەرزنجی، “بەپێی ئەو ڕێژەیەی بۆ عیراق زیادكراوە، هەرێمی كوردستان لەنێوان 400 بۆ 500 حاجی بەردەكەوێت، ئەمەش بەپێی ئاماری ژمارەی دانیشتوان و فۆڕمی خۆراك ئەنجام دەدرێت”.

پێشتر خالید عەتیە، سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرە لە عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، دەستەكەیان هەموو ساڵێك هەوڵ دەدات پشكی عیراق لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی دانیشتوانی وڵات زیاتر بكات و بۆ ئەو مەبەستەش داواكاریی فەرمی پێشكەش بە دەسەڵاتدارانی سعودیە كردووە.

بە وتەی خالید عەتیە، ” لەمساڵدا، دەستەی باڵای حەج و عومرە لە سعودیە، ڕازیی بوو ژمارەی حاجیانی عیراق لە 33 هەزار و 690 حاجییەوە بكاتە 38 هەزار حاجی”.

عەتیە باسی لەوەشكردبوو كە”دەستەی حەج و عومرە ئەو زیادەیە دەداتە ئەوانەی لە تیروپشكەكاندا براوەبوون و بەپێی ڕێژەی دانیشتوانیش بەسەر پارێزگاكاندا دابەش دەكرێت”.

کوردستان

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

خەڵک-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی قۆناغەکانی داھاتووی کاری حزبەکەیان، کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و دواتر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو لە کۆبوونەوەکەیدا گەشتووە بە چەند خاڵێک، لەوانە، دروستکردنی ئۆپۆزسیۆنێکی کارا و کاریگەر، ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له‌ پۆسته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی حزب، بڕیاردان له‌سه‌ر پێشخستنی كۆنگره‌ی گشتیی حزبەکە بۆ ماوەی شەش مانگ.

دەقی تەواوی ڕاگەیەنراوەکە:

بسم الله الرحمن الرحیم

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠١٨/١١/١٢ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به ‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا له‌ پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتیی بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر راسپارده‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه،‌ كه‌ له‌ ٢٠١٨/١٠/٢٥ له‌ شاری دهۆك ئه‌نجامی دابوو.

له‌به‌ر رۆشنایی ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی راسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتی ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ وه‌رگیرا :

یه‌كه‌م/ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن بوونێكی كارا و بنیاتنه‌ر و به‌شداریی نه‌كردنی یه‌كگرتوو له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم.

دووه‌م/ ئه‌نجامدانی چه‌ندین گۆڕانكاری له‌ پۆسته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی حزب له ‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن.

سێیه‌م/ بڕیاردان له‌سه‌ر پێشخستنی كۆنگره‌ی گشتی حزب بۆ ماوه‌ی ٦ شه‌ش مانگ .

چواره‌م/ پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ پۆڵێنكردنی به‌شی دووه‌می راسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی و ئاماده‌كردنی پرۆژە و میكانزمی پێویست له‌و باره‌یه‌وه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی .

له‌كۆتاییدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌م قۆناغه‌ی كه‌ له‌ پێشه‌ تا كاتی كۆنگره‌ی داهاتووی حیزب، هه‌موو ئۆرگان و ده‌زگاكان و ئه‌ندامان پێویسته‌ وزه‌ و لێهاتنه‌كانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی خۆ رێكخستنه‌وه‌ و خۆنوێكردنه‌وه‌ و زه‌مینه‌ سازكردن بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ و تێپه‌راندنی قۆناغی رابردوو .

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی

یه‌كگرتوو ئیسلامی كوردستان

٢٠١٨/١١/١٢

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قوربانیانی مەدەنیی شەڕی ھەجین بۆ ١٣٢ کەس بەرز بووەوە

خەڵک-

لە ماوەی ٦٢ رۆژی ڕابردوو لە ئەنجامی ھێرشی فرۆکەکانی ھاوپەیمانان بۆ سەر دواین پێگەی داعش لە رۆژھەڵاتی سوریا، لانی کەم ١٣٢ ھاوڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە کە ٤٣ منداڵیان لەنێودایە، وەک ئەوەی ڕێکخراوی ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی پێکردووە.

ئەو ڕێکخراوە لە ڕاپۆرتێکیدا کە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٨/١١/١٢ بڵاویکردۆتەوە، دەڵێت: ئەمڕۆ تەرمی ٩ کەسی دیکە کە ٥ یان منداڵ و ٣ یان ژن بوون لە ئەندامانی خێزانی چەکدرانی داعش، لە ژێر داروپەردووی بۆردومانی رۆژی پێنجشەممە و ھەینیی ڕابردووی ھێزەکانی ھاوپەیمانان بۆ سەر شارۆچکەی ھەجین دەرھێنراون.

ھەروەھا دەڵێت: بەھۆی بۆردومانی سەختی ئەو دوو رۆژەی سەر ئەو ناوچەیە، تیمەکانیان گیان لەدەستدانی ٥٠ ھاوڵاتیی مەدەنییان تۆمار کردووە، کە ٢٢ یان منداڵ و ١٦ یان ئافرەت بوون، ١٩ لەوان (١١ منداڵ و ٧ ئافرەت) خەڵکی سوریان و ئەوانی خەڵکی عیراق بوون. نزیک بە ٣٠ کەسی دیکەش بێسەروشوێن ماونەتەوە.

ڕێکخراوەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە: بەم ژمارەیە، ژمارەی قوربانییە مەدەنییەکانی شەڕی ھەجین (دواین پێگەی داعش لە رۆژھەڵاتی سوریا) لانی کەم گەشتۆتە ١٣٢ کەس، ٤٣ لەوان منداڵ و ٢٨ یان ئافرەت بوون.

ھێزەکانی سوریای دیموکرات بە ھاوکاریی ھێزەکانی ھاوپەیمانان، لە ٢٠١٨/٩/١٠ ــەوە، ھێرشی خۆیان بۆ سەر ناوچەی ھەجین لە سەر سنوری عیراق و دوایین پێگەی چەکدارانی داعش لە سوریا دەستپێکردووە، داعش لەو ناوچەیە بەرگرییەکی سەخت دەکەن و ھێزە ھاوپەیمانەکان نەیانتوانیوە پێشڕەوییەکی ئەوتۆ بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

کۆیە.. لە ڕووداوێکی ھاتووچۆدا ھەشت کەس بریندار بوون

خەڵک-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی دیکەی ھاتووچۆ لەسەر ڕێگای نێوان کۆیە-ھەولێر، ھەشت ھاوڵاتیی بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی کۆیە ڕایگەیاند: کاتژمێر ٥:٠٠ ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٨/١١/١٢، بەھۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تویۆتا لاندكرۆزەر و مارسیدس، ٨ هاوڵاتی برینداربوون.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: یەکێک لە بریندارەکانی دۆخی تەندروستیی ناجێگیر بوو، بەو ھۆیەوە ڕەوانەی شاری ھەولێر کراوە، ئەوانی دیکە لە نەخۆشخانەکانی کۆیە چارەسەریان وەرگرتووە.

لەپاش ڕووداوەکانی ١٦ ـی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و داخستنی ڕێگای نێوان کەرکوک-ھەولێر، ڕێگای کۆیە قورسایی کەوتۆتە سەر و بەو ھۆیەوە ڕێژەی ڕووداوەکانی ھاتووچۆ لەو ڕێگەیە بەرزبۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین