یاریکردنی نرخی دۆلار جوڵەی بازاڕی تەواو لاواز کردووە





گۆڕانکارییەکان لە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار جوڵەی بازاڕی کزکردووە، هاووڵاتیانیش دەڵێن گرانبوونی دۆلار کارەکانیانی وەستاندووە، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، بەشێک لە هاووڵاتیان زیانی زۆریان کردووە، کۆمەڵێکیش سوودمەندبوون.

زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار ناجێگیری بەخۆیەوە بینیووە، دوێنێ بەهای دۆلار نزیک بووەوە لە ١٦٠ هەزار دینار، دواتر دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەم یاریکردنە بە بەهای دۆلار هاووڵاتیانی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە، بەو هۆیەوە جوڵەی بازاڕ و کڕین و فرۆشتن تەواو لاواز بووە.

ئەبوبەکر ڕەشید، فرۆشیارێکی بازاڕی سلێمانییە، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات بەهۆی گرانبوونی دۆلار، بازاڕ وەستاوە، هاووڵاتیان نە دەتوانن شتێک بکڕن نە دەشتوانن کاڵایەک بفرۆشن.

حیکمەت مەحمود، دوکانی فرۆشتنی سۆپای لە بازاڕی سلێمانی هەیە، باس لەوە دەکات لە ڕۆژانی دیکەدا بازاڕەکە قەرەباڵغ بووە، بەڵام ئێستا بازاڕەکە تەواو چۆڵە، باسی ئەوە دەکات هاووڵاتییەک هاتووە تا سۆپایەک بکڕێت بەڵام بەهۆی گرانبوونی دۆلار نەیتوانیووە سۆپاکە بکڕێت.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، ئەوە دەخاتەڕوو ئەم یاریکردنەی بەهای دۆلار بە تەواوی کاریگەری لەسەر هاووڵاتیان هەبوو، ژمارەیەکی بەرچاویی هاووڵاتیان زیانیان کردووە، بەڵام بەهۆی ئەم گرانبوونە بەشێک لەو کەسانەی کە دۆلاریان هەیە و ئێستا گۆڕیویانەتەوە بۆ دینار قازانجیان کردووە.

 

پۆلیس دەستگیركردنی بكوژی هاووڵاتییەكەی قەڵادزێ‌ ڕادەگەیەنێت
پێشت پۆلیس دەستگیركردنی بكوژی هاووڵاتییەكەی قەڵادزێ‌ ڕادەگەیەنێت
لە قەڵادزێ گەنجێك بەخنكاوی گەیەندرایە نەخۆشخانە
دواتر لە قەڵادزێ گەنجێك بەخنكاوی گەیەندرایە نەخۆشخانە
ەیوەندیدار