سربیا و كۆسۆڤۆ لە لێواری جەنگدان



 

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەسەڵاتدارانی كۆسۆڤۆ گەورەترین دەروازەی سنوورییان لەگەڵ سربیا داخست، ئەمەش لە كاتێكدایە كە گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان هەردوو وڵات بەردەوامن.

ئەمە دوای ئەوە هات، خۆپیشاندەرانی سربی لە شاری میترۆڤیكا لە باكووری كۆسۆڤۆ، بەربەستی نوێیان دانا.

ڕۆژی سێشەممە، سڕبیا ڕایگەیاند كە سووپای وڵاتەكەی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەكی زۆرەوە، ئەمەش دەبێتەهۆی پەرەسەندنی زیاتری نێوان بەلگراد و پریستینا.

لای خۆیەوە، ئەلێكساندەر ڤوسیچ، سەرۆكی سربیا، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ڕێنمایی كرد، هێزەكانی سووپا و پۆلیس بخاتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، ئەمەش وەك كاردانەوەیەك بۆ ڕووداوەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە، هەروەها لە پێشبینیكردنی ئەوەی كۆسۆڤۆ هێرش بكاتە سەر سربەكان و لابردنی بەربەستەكان بە زۆر.

حكومەتی كۆسۆڤۆ لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: “كۆسۆڤۆ ناتوانێت گفتووگۆ لەگەڵ باندە تاوانكارەكان بكات، هەروەها دەبێت هاتووچۆ بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی و ئێمە ڕێگە بە بەستنی ڕێگاكان نادەین لەسەر هیچ ڕێگایەك”.

لە وەڵامی داواكاریی لابردنی بەربەستەكان، حكومەت ڕایگەیاند، كە هێزەكانی پۆلیس لە توانایاندایە و ئامادەن دەستوەردان بكەن، بەڵام چاوەڕێی ئاشتیپارێزانی ناتۆ دەكەن لە كۆسۆڤۆ كە ڕۆڵی بێلایەن دەگێڕن.

هێزەكانی ئاشتیپارێزی كۆسۆڤۆ لە بەیاننامەیەكدا ڕایانگەیاندووە، “داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەین هاوكارمان بن لە دامەزراندنی ئاسایش و دەستەبەركردنی ئازادی هاتووچۆ لە كۆسۆڤۆ، و ڕێگری لە گێڕانەوەی چەواشەكارانە بكەن كە كاریگەرییان لەسەر پرۆسەی دیالۆگ هەبێت”.

مەرجەکانی مۆسکۆ و واشنتۆن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراین چین؟
پێشت مەرجەکانی مۆسکۆ و واشنتۆن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراین چین؟
40 ملیار دۆلاری عێراق براوەتە دەرەوە
دواتر 40 ملیار دۆلاری عێراق براوەتە دەرەوە
ەیوەندیدار