جەنگی ئۆكراین چوار قەیرانی مرۆیی دروستكرد



 

جەنگی ئۆكراین كە لە كۆتاییەكانی فێبرایەری ئەمساڵەوە دەستیپێكردووە و تا ئێستا بەردەوامە، چوار تەنگەژەی مرۆیی بۆ جیهان دروستكردووە.

مەترسی ئەتۆمی
لە ساڵی 2022 بە تەواوی جیهان كەوتە لێواری پێكدادانی ئەتۆمییەوە لەنێوان ڕووسیا و ئەمریكا و ڕۆژئاوادا، بەجۆرێك سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری دا لە وروژاندنە ئەتۆمییەكان.

دەشڵێت “سیاسەتی ڕۆژئاوا بە ئامانجی كۆنترۆڵی ڕووسیا زۆر مەترسیدارە، ئەوە دەبێتەهۆی پێكدادانی ڕاستەوخۆی هێزە ئەتۆمییەكان”.

مایكولا بیلیسكۆڤ لە پەیمانگەی نیشتمانی ئۆكراین بۆ توێژينەوەی ستراتیژی ڕایگەیاند “بەهۆی سیاسەتەكانی ڕووسیاوە لە ئەگەری جەنگی ئەتۆمی نزیكبووینەتەوە”.

هەرەسهێنانی ئابووری
جەنگی ئۆكراین ئاستی هەڵاوسانی لە زۆر وڵاتی جیهان بەرزكردەوە بۆ بەرزترین ئاست لە ماوەی چەندین ساڵدا، بەهۆیەوە نرخی تەواوی كەلوپەلەكان و خۆراك هەڵكشان، بێكاری زیادیكرد.

سەمەر ڕەزوان جێگری سەرنووسەری پەیمانگەی ڕیالیست بۆ توێژینەوە لە مۆسكۆ دەڵێت “ئابووریی جیهان دەمێكە بە دەست دابەشبوونی جیهانەوە دەناڵێنێت بۆ بەرەی جیۆسیاسی و ئابووری خۆرهەڵات و خۆرئاوا، ڕووسیا و چین لەبەرەیەك، یەكێتیی ئەوروپا و ئەمریكا لەبەرەكەی دیكە، ئەمە هەڕەشە لە سەقامگیریی سیاسیی جیهان دەكات”.

برسێتی
سەمەر ڕەزوان دەڵێت “دوای 10 مانگ لە جەنگی ئۆكراین گەلانی جیهان بە دەست بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك و وزەوە دەناڵێنن، ملیۆنان كەس لە بەر دەرگەی برسێتیدان لە دەیان وڵاتدا لە ژمارەیەك كیشوەری جیهان لە پێشیانەوە ئاسیا و ئەفریقا”.

80 ملیۆن كەس لە جیهاندا لە چوونە ژێر هێڵی هەژاری لەسێ مانگی جەنگی ئۆكرایندا نزیكبوونەوە.

280 ملیۆن كەس لە قۆناغی برسێتیدان.

50 دەوڵەتی ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مەترسی برسێتیدان.

نرخەكان بەڕێژەی 12.6% بەرزبوونەوە.

بوارەكانی خۆراك و وزە و پشتیوانی دارایی وێران بوون، گورزی تووندی لە هەژارانی جیهان داوە.

نەمانی وزە
ئەوروپا بە دەست تەنگەژەی وزەی بێ پێشینەوە لە 2022 دەناڵێت، بەشێك لە دەوڵەتان بۆ سەردەمەكانی ناوەڕاست گەڕاونەتەوە بە پەنابردن بۆ دارو خەڵووز لە بری وزە، بەهۆی بڕینی غازی ڕووسیاوە لە كاردانەوەی سزاكانی ئەروروپا لە دژی مۆسكۆ.

دیناری عێراقی، ناوبانگێکی ڕووشاو 
پێشت دیناری عێراقی، ناوبانگێکی ڕووشاو 
هەوڵدەدرێت بەشە بودجەی هەرێم زیادبکرێت
دواتر هەوڵدەدرێت بەشە بودجەی هەرێم زیادبکرێت
ەیوەندیدار