ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كەسێك لە ڕانیە دزی كرد و لە چەمچەماڵ دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە و بە هاوكاری ئاسایشی ڕۆژئاوای چەمچەماڵ كەسێكیان دەستگیر كرد، كە لە شاری ڕانیە هەستاوە بە ئەنجامدانی كاری دزی كردن.

بەێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە 13ی حوزەیران دوای ئەوەی كەسێك بەناوی ( ئ.ا.ع ) لە شاری ڕانیە هەستاوە بە ئەنجامدانی كاری دزیكردن، لە چەمچەماڵ دەستگیر كرا.

دەشڵێت: “دوای بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر كەسەكە لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە و كردنەوەی دۆسیەی لێكۆڵینەوە بە بڕیاری دادوەر، ئەمڕۆ لەلایەن مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە و بە هاوكاری ئاسایشی ڕۆژئاوای چەمچەماڵ ناوبراو لە شاری چەمچەماڵ دەسگیركرا”.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا تۆمەتبارەكە هێنراوەتەوە بۆ سنوری ڕانیە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی یاسایی (٤٤۳) لەیاسای سزادانی عێڕاقی ڕاگیراوە، لێكۆڵینەوەش لە ڕوداوەكە بەردەوامە.

کوردستان

لەسلێمانی، بۆ یادی ڕۆژی جیهانیی زمانی عەرەبی پانێلێك سازدەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەشی عەرەبی ولیژنەی ڕۆشنبیری كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی یادی ڕۆژی جیهانی زمانی عەرەبی لە هۆڵی پ.د.عزەدین مستەفا ڕەسوول ڕێكدەخات و چەندین پانێڵ و سیمنارو چالاكی جۆر بەجۆرر بەڕیوە دەچێت.

ژینۆ عەبدولڵا، مامۆستا لە بەشی عەرەبی كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەدروشمی ” زمانی عەرەبی رایەڵەی لێكنزیككردنەوەی گەلانە” و بەهۆی گرنگی و بایەخی زمانی عەرەبی و پتەوكردنی ڕایەڵەی پەیوەندی نێوان زمانی كوردی و عەرەبی، لە یادی ڕۆژی جیهانی زمانی عەرەبیدا كاتژمێر 9:30 ی سەرلەبەیانی ڕۆژی 18/12/2018 پانیڵەكان بە شێوەیە پێشكەش دەكرێت:
پ.د.فایق مستەفا سیمنارێك پێشكەش دەكات بە ناونیشانی “چۆن فێری زمانی عەرەبی دەبین” و ” گرنگی زمانی عەرەبی لە زانكۆكانی وڵاتانی ئەوروپا” ناونیشانی سیمیناری، پ. د. زاهیر لە تیف كەریمەو پ.د.نیان نەوشیروان مەستیش سیمنارەكەی بەناونیشانی “زمانی عەرەبی و ئەركی ڕۆشنبیریە” و پ.ی.د.هاژە عەباسیش خوێندنەوەیەك دەكات بۆ وتارێكی ڕۆژنامەی ئیندپێنددی چاپی بەریتانیا بەناوی “زمانی عەرەبی داهاتووی بەریتانیایە”.

هاوكات لە پانێڵی دووەمیشدا چەند چالاكیەك پێشكەش دەكرێت لە وانە خوێندنەوەی شعر لە لایەن پ.د. فەریدون عەبدول بەرزنجی وەك یەكەمین سەرۆك بەشی زمانی عەرەبی لەدوای دامەزرندنەوەی زانكۆی سلێمانی و چەند مامۆستایەكی تریش بە شعرو پە خشان بەشداردەبن و بەهەمان شێوەش چالاكی خوێندكاران دەبێت.

مامۆستا ژینۆ عەبدولڵا ڕوونیشیكردەوە، هەموو ساڵێك ڕۆژی 18/12 دانراوە بۆ ڕۆژی زمانی جیهانی عەرەبی، بەڵا م بەداخەوە ئێستا فێربوونی زمانی عەرەبی لەلای گەنجان و خوێندكاران لەپاشەكشێدایەو ئێمە تا لە چوارچێوەی عێراقدا بین پێویستمان بە زمانی عەرەبیەو زۆربەی سەرچاوەی كۆلێژەكانی زانستە مرۆڤایەتیەكان و یاسا بە زمانی عەرەبیە لە زانكۆكانی هەرێمدا هەربۆیە پێویستمان بە فێربوونی ئەم زمانە زیندووەی جیهان هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فراكسیۆنی كۆمەڵ بۆردێكی یاسایی دروستدەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، چەند پرۆژە یاسایەكی گرنگ بۆ بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بە گشتی و موچەخۆران بەتایبەتی ئامادە دەكات و ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی بكات تا بخرێتە بەرنامەی كارەوە، بڕیاری دروستكردنی بۆردێكی یاسایی دەدەن.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندووە، فراكسیۆنی كۆمەڵ بڕیاری دروستكردنی بۆردێكی یاسایی دا بە مەبەستی ڕاوێژ و داڕشتنەوەی ئەو پرۆژە یاسایانەی فراكسیۆن پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەكات .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ فراكسیۆنەكەی چەند پرسێكی تایبەت بە كاری فراكسیۆنیان تاوتوێكردووە.

ئاشكراشیكردووە، دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، فراكسیۆنی كۆمەڵ چەند پرۆژە یاسایەكی گرنگ بۆ بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بە گشتی و موچەخۆران بەتایبەتی ئامادە بكات و ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی بكات تا بخرێتە بەرنامەی كارەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم ڕێژەی بارانبارینی لە كاتژمێر 9ی بەیانی تا9ی شەو بڵاوكردەوە، كە زۆربەی ڕێژەی باران لە ناوچەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی بووە، دەشڵێت: ” لە سلێمانی 27.5 ملم و قەزایی دەربەندیخان زباریووە “.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ڕێژەی بارانبارین لە كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانیەوە تا 9ی شەو لە سلێمانی 27,5 ملم باریوە، قەزایی دەربەندیخان 48.4 ملم و كەلار 32.2 ملم باریووە.

دەشڵێت: “بارانبارین لە ناوچەكانی دیكە بە ڕێژەی جیاواز باریووە، بە جۆرێك لە پارێزگای هەولێر 13.5 ملم و دهۆك 5.7 و كەركوك 17ملم و هەڵەبجە 29.4 ملم بووە” .

بەپێی ئەو ڕێژەیەی كەشناسی بڵاویكردۆتەوە، بڕی باران لە ناوچە جیاجیاكان بەم شێوەیە بووە:

هەولێر 13.5 ملم
سلێمانی 27.5 ملم
كەركوك 17 ملم
دهۆك 5.7 ملم
هەلەبجە 29.4 ملم
پیرمام 17.6 ملم
خەبات 6.6 ملم
چۆمان 8.8 ملم
حاجی ئۆمەران 0.8 ملم
بارزان 8 ملم
سیدەكان 7 ملم
دوكان 21 ملم
هەڵشۆ 23.6 ملم
ماوەت 17.4 ملم
پێنجوین 29.6 ملم
چەمچەماڵ 26 ملم
دەربەندیخان 48.4
كەلار 32.2 ملم
خانەقین 24.8 ملم
مەیدان 37.6 ملم
خورماتوو 17 ملم
زاخۆ 2 ملم
ئاكرێ 9.6 ملم
ئامێدی 6.2 ملم
بامەڕنی 8.2 ملم
كانی ماسی 10.4 ملم
مانگێش 6.6 ملم
شاریا 3.4 ملم

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین