هێرشبەرەكەی پاریس بۆچی ڕقی لە كوردە؟



 

دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا ڕایانگەیاند، ویلیەم ماڵێت، توندڕەوی ڕاستڕەو، كە ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا 3 كوردی كوشت زیندانی كراوە.

كاربەدەستان دەڵێن هێرشبەرەكەی پاریس بە كوشتن بە مەبەستی ” نژادپەرستی” تاوانباركراوە.

ماڵێتی تەمەن 69 ساڵ ڕۆژی هەینی 23 ی ئەم مانگە هێرشی كردە سەر ناوەندی ناوەندێكی ڕۆشنبیری كوردی ئەحەمەد كایا و كافێیەكی كوردی لە نزیكی.

لەسەر داوای پزیشكەكان، بەرپرسانی ئەمنی ماڵێتیان بردە كلینیكی دەروونی و دواتر هێنایەوە بۆ زیندان.

بەپێی لێدوانەكانی داواكاری گشتی، ماڵێت ڕۆژی هەینی چووەتە ناوچەی ١٠ی پاریس كە زۆرینەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە كورد و توركن. ئەو لە دانپیادانانەكەیدا گوتویەتی هەوڵیداوە ژمارەیەك خەڵكی بیانی بكوژێت و پاشان خۆشی بكوژێت.

سەرەتا هێرشی كردووەتە سەر كافێكە، دواتر هێرشی كردووەتە سەر ناوەندی ڕۆشنبیری كوردی ئەحمەد كایا و پاش ئەوەش چووەتە سەرتاشخانەیەك، بەڵام خەڵكەكەی ئەوێ ڕادەستی پۆلیسیان كردبوو.

ماڵێت ئاماژەی بەوەشكرد، دوای دزیكردنێك لە ساڵی 2016دا ویستویەتی بیانییەكان و كۆچبەران بكوژێت. لۆرێ بیكۆ، داواكاری گشتی پاریس ڕایگەیاندووە، ماڵێت وتویەتی، هێرشی كردووەتە سەر كەسانێك كە نەیناسیون.

بە پێی نیویۆرك تایمز ماڵێت بە لێكۆڵەرەوەكانی ڕاگەیاندووە كوردەكان لە جیاتی ئەوەی چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بكوژن، لە كەمپەكاندا هێشتویاننەتەوە كە ئەمەش یەكێكە لەو هۆكارانەی وای لێكردووە ڕقی لە كوردبێت.

ئەو ڕووداوی تەقەكردنە لە كاتێكدا ڕوویداوە كە كۆمەڵگای كورد سەرقاڵی ئامادەكاری بوون بۆ یادی ١٠ ساڵەی كوشتنی سێ چالاكوانی ژنی كورد لە پاریس. ر

ِووداوی كوشتنەكە ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتووتەوە و بەڕێوەبەرانی كۆمەڵگەی كوردەكانی پاریس دەخوازن ئەو هێرشە وەكو هێرشێكی تیرۆرستی و سیاسی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.

بەڵام كاربەدەستانی فەڕەنسا دەڵێن هەتا ئێستا هیچ نیشانەیەكی ئەوەیان نەدۆزیوەتەوە كە ماڵێت پەیوەندی بە هیچ ڕێكخراوێكەوە هەبێت بۆیە داواكاری دژە تیرۆر دۆسێكەی وەرنەگرتووە.
سەرچاوە/VOA

لەفلیپین 25 كەس بەهۆی لافاو گیانیان لەدەستدا
پێشت لەفلیپین 25 كەس بەهۆی لافاو گیانیان لەدەستدا
ئەگەری كشانەوەی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەكاندا هەیە
دواتر ئەگەری كشانەوەی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەكاندا هەیە
پەیوەندیدار