ئەگەری كشانەوەی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەكاندا هەیە



 

كەمال كڵیچدار ئۆغڵو سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری جەهەپە ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی داهاتوزی توركیا بكشێتەوە.

كەمال كڵیچدار ئۆغڵو لە لێدوانێكدا دەڵێت “ئەردۆغان نایەوێت لەهەڵبژاردنەكاندا بدۆڕێت، لەوساتەشدا كە درك بەوە دەكات كە دەدۆڕێت، دەڵێت، من ویستم لەهەڵبژاردنەكاندا بەشداریی بكەم، بەڵام دەستەی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕێگریی لەكاندیدبوونم كرد”.

دەشڵێت:”ئەردۆغان ئەگەر دڵنیابێت لەوەی دەدۆڕێت، خۆی كاندید ناكاتەوە، ئەوە هەر من ئەو قسەیە دەكەم، بەڵكو بازنەی نزیكی خۆشی هەر ئەوە دەڵێن”.

ڕوونیشیكردەوە، ئەردۆغان خۆشی باسی لەوەكردووە، ئەوە دوایین هەڵبژاردنە بەشداریدەكات‌و دواتر گۆڕەپانەكە بۆ گەنجەكان چۆڵدەكات.

ڕاشیگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەموو شتێك دەكات بۆ ئەوەی هاوپەیمانی شەش قۆڵیی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام جەختیكردووەتەوە كە هیچ دەرفەتێك نییە بۆ ئەوەی ئەو هاوپەیمانییە لەبەریەك هەڵبوەشێت، بەڵكو بەپێچەوانەوە كاندیدەكەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی دەیباتەوە.

هێرشبەرەكەی پاریس بۆچی ڕقی لە كوردە؟
پێت هێرشبەرەكەی پاریس بۆچی ڕقی لە كوردە؟
شەش تیرۆرستی داعش دەستگیركران
دوات شەش تیرۆرستی داعش دەستگیركران
پەیوەندیدار