ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند تاکتیکێکی نوێی و بەسوود بۆ ڕزگاربوون لە مێرووە بێزارکەرەکان

خێزان

شتێکی گرنگە کە ماڵێکی دوور لە مێرووت هەبێت، ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی نوێی و بەسوودە بۆڕزگاربوون لە مێرووەکان:

 

– بۆ ڕزگاربوون لە قالۆنچە  پیازێک بهاڕە و لەگەڵ سۆدەی نان تێکەڵی بکە، پاشان ڕۆژانە گیراوەکە لەو شوێنانە دابنێ کە قالۆنچەی لێیە، پاش ماوەیەک دەبینیت کە قالۆنچەکان نەماون.

– ٥، ٦ دڵۆپ زەیتی نەعناع بکە ٢٠٠ میلیلیتر ئاوەوە و بیپرژینە بەسەر تۆڕی جاڵجاڵۆکەدا، ئیدی نایەتەوە بەو ناوەدا.

– کەس نازانێت ئەم هەموو مێرولەیە لەپڕ لەکوێوە سەردەردەکەن، بۆ ڕزگاربوون لێیان کەمێک دارچینی لەوناوەدا بڕێژە

ماڵداری

چەند تاکتیکێکی شێلانی منداڵ کە گرنگە تۆش فێری ببیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی شێلانی منداڵە کە گرنگە تۆش فێری ببیت و بۆ کۆرپەکەی خۆت بەکار بهێنیت:

-گەر کۆکەی هەبوو یان هەستتکرد ئازاری سکی هەیە، دەستەکانی بۆ بشێلە و بە نەرمی پەستانی بخەرە سەر.

-لە کاتی نزگەرە دا هەوڵبدە سەری پەنجە گەورەی بۆ بشێلیت.

-گەر چاوەکانی ڕەنگیان پەمەیی بوو، پەنجەی دۆشاو مژەی بۆ بشێلە.

-گەر هەستتکرد تایی هەیە پەنجەی باڵابەرزەی بۆ بشێلە.

-شێلانی منداڵ بۆ ئارامکردنەوەی زۆر گرنگ و کاریگەرە، بەڵام نابیت ئەوەت لەبیر بچێت کە پەستانی نەخەیتە سەر و زۆر دەبێت زۆر بە نەرمی و هێواشی بیشێلیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

بەهەمان شێوەی هودا، مەعجونی ددان بۆ جوانکاری پێستی ڕوخسارت بەکار بهێنە!

خێزان

هودا کاتن پسپۆڕێکی جوانکاری بەناوبانگی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە، ئەو بیرۆکەیەکی ناوازە بەکاردەهێنیت بۆ لابردنی خاڵه‌ ڕه‌شه‌كانی سه‌رلوتی.

بەپێی بیرۆکەکەی هودا،  ته‌نها پێویستت به‌وه‌یه‌ كه‌مێك مه‌عجونی ددان له‌گه‌ڵ سۆده‌ی نان  تێكه‌ڵ بكه‌یت و دواتر بیده‌یت له‌ لوتت.

پاشان لوتت بشۆره‌وه‌و دواتر وه‌ك له‌ گرته‌ڤیدیۆیه‌كه‌ی خواره‌وه‌دا دره‌ده‌كه‌وێت خاڵه‌ ڕه‌شه‌كانی پێوه‌ نه‌ماوه‌.

 

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Huda Kattan (@hudabeauty) on

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند خوویەکی خراپی منداڵ کە نابێت بهێڵیت بەسەریدا تێپەڕێت و زوو چارەسەری بکەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خوویەکی خراپی منداڵە کە نابێت بهێڵیت بەسەریدا تێپەڕێت و زوو چارەسەری بکەیت:

 

-دزی

-گەر منداڵەکەت دزیکرد لە سەرەتادا ئارام بەو تەنها بۆی شی بکەرەوە کە کارەکەی هەڵەیە و پێویستە بیگەڕێنێتەوە، دواتریش ڕایبهێنە لەسەر ئەنجامنەدانەوەی کارەکە.

 

-کاتێک منداڵەکەت زوڵم دەبینێت و قسە ناکات 

-پێویستە منداڵەکەت ڕابهێنیت لەسەر ئەوەی کە لە هەڵەکان بێدەنگ نەبێت، ئەمەش مانای ئەوە نیە هەرشتێکی بینی شکات بکات، بەڵام گرنگە فێری بنەماکانی ویژدانی بکەیت.

 

-ڕق لە خوشک و برا

-کاتێک منداڵەکەت ڕقی لە خوشک و براکانیەتی و بەردەوام دژایەتیان دەکات، پێویستە کەمێک کاتیان لەگەڵ بەسەربەریت و لەکێشەکەیان تێبگەیت، با هەستەکانی خۆیان دەرببڕن و دواتر لێبگەڕێ بە گفتوگۆ چارەی بکەن.

 

-ڕێزنەگرتن

-کاتێک منداڵەکەت ڕێزت ناگرێت هەر مەڵێ منداڵە. بە گفتوگۆ هەوڵبدە فێری ڕێزگرتنی بکەیت، گەر هەر نەیکرد بە لابردنی ئەو شتانەی حەزی پێدەکات سزای بدە.

 

-ڕاستگۆنەبوون

-کاتێک درۆدەکات یەکسەر هەڵمەچۆ، گرنگی ڕاستگۆبونی نیشان بدە و با لەخۆشتدا ڕەنگبداتەوە لە بەرامبەر ئەو، گەر درۆکردن بووە خوو تێیدا پێویستە لەڕێگای گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ بەزووی چارەسەری بکەیت.

 

-گڕووگرتن

-داوا لە منداڵەکە بکە کە بە ئاسایی قسە بکات، دواتر تێیبگەیەنە کە نابێت گڕووبگرێت.

 

-هەڵسوکەوتی خراپ

-باشترین ڕێگا بۆ ئەوەی منداڵەکەت فێربکەیت هەڵسوکەوتی باشبێت ئەوەیە کە بۆخۆشت ئەو هەڵسوکەوتانە ئەنجام بدەیت، ئەو چاو لەتۆ دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان