ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە كارگەیەكی شیرینی پارشەڕۆی مشك و قالۆنچە دۆزرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پاك ڕانەگرتن و هەبوونی پارشەڕۆی مشك و قالۆنچە لە شوێنی كاركردنەكە، كاركردن لە كارگەیەكی شیرینی لە سلێمانی ڕاگیرا و خاوەنەكەی رێكاری یاسایی پێویستی بەرامبەر گیراوەتەبەر.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، لەئەنجامی پشكنین بۆ بازاڕ و شوێنە گشتیەكان پشكنینی لیژنەی سێی سەر بە لیژنە هاوبەشەكان، دەریخستوە كارگەی شیرینی كاكۆ لە گەڕەكی كانی سپیكەی شاری سلێمانی پابەندی مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن نابێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، سەرپێچیەكانی كارگەی شیرینی كاكۆ بریتین بووە، لە پاك ڕانەگرتنی كارگە و هەبوونی پارشەڕۆی مشك و قالۆنچە لە شوێنی كاركردنەكە و نەشتنی ئەو خامانەی بۆ سەر هەویرەكانی بەكاری دەهێنێت، هەروەها ماوەی ساڵێكە مۆڵەتی كاركردنی نوێ نەكردۆتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، كارگەی شیرینی كاكۆ دادەخرێت و خاوەنەكەشی ڕێكاری پێویستی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەمانگی ڕەمەزاندا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێكی چڕوپڕیان بۆ شوێنكار و شوێنە گشتیەكان دەستپێكردووە، ڕۆژ نیە لە هۆی سەرپێی كردن لە ڕێنمایەكان چەند شوێنێك دانەخرێت.

کوردستان

فراكسیۆنی كۆمەڵ بۆردێكی یاسایی دروستدەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، چەند پرۆژە یاسایەكی گرنگ بۆ بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بە گشتی و موچەخۆران بەتایبەتی ئامادە دەكات و ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی بكات تا بخرێتە بەرنامەی كارەوە، بڕیاری دروستكردنی بۆردێكی یاسایی دەدەن.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندووە، فراكسیۆنی كۆمەڵ بڕیاری دروستكردنی بۆردێكی یاسایی دا بە مەبەستی ڕاوێژ و داڕشتنەوەی ئەو پرۆژە یاسایانەی فراكسیۆن پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەكات .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ فراكسیۆنەكەی چەند پرسێكی تایبەت بە كاری فراكسیۆنیان تاوتوێكردووە.

ئاشكراشیكردووە، دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، فراكسیۆنی كۆمەڵ چەند پرۆژە یاسایەكی گرنگ بۆ بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بە گشتی و موچەخۆران بەتایبەتی ئامادە بكات و ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی بكات تا بخرێتە بەرنامەی كارەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم ڕێژەی بارانبارینی لە كاتژمێر 9ی بەیانی تا9ی شەو بڵاوكردەوە، كە زۆربەی ڕێژەی باران لە ناوچەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی بووە، دەشڵێت: ” لە سلێمانی 27.5 ملم و قەزایی دەربەندیخان زباریووە “.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ڕێژەی بارانبارین لە كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانیەوە تا 9ی شەو لە سلێمانی 27,5 ملم باریوە، قەزایی دەربەندیخان 48.4 ملم و كەلار 32.2 ملم باریووە.

دەشڵێت: “بارانبارین لە ناوچەكانی دیكە بە ڕێژەی جیاواز باریووە، بە جۆرێك لە پارێزگای هەولێر 13.5 ملم و دهۆك 5.7 و كەركوك 17ملم و هەڵەبجە 29.4 ملم بووە” .

بەپێی ئەو ڕێژەیەی كەشناسی بڵاویكردۆتەوە، بڕی باران لە ناوچە جیاجیاكان بەم شێوەیە بووە:

هەولێر 13.5 ملم
سلێمانی 27.5 ملم
كەركوك 17 ملم
دهۆك 5.7 ملم
هەلەبجە 29.4 ملم
پیرمام 17.6 ملم
خەبات 6.6 ملم
چۆمان 8.8 ملم
حاجی ئۆمەران 0.8 ملم
بارزان 8 ملم
سیدەكان 7 ملم
دوكان 21 ملم
هەڵشۆ 23.6 ملم
ماوەت 17.4 ملم
پێنجوین 29.6 ملم
چەمچەماڵ 26 ملم
دەربەندیخان 48.4
كەلار 32.2 ملم
خانەقین 24.8 ملم
مەیدان 37.6 ملم
خورماتوو 17 ملم
زاخۆ 2 ملم
ئاكرێ 9.6 ملم
ئامێدی 6.2 ملم
بامەڕنی 8.2 ملم
كانی ماسی 10.4 ملم
مانگێش 6.6 ملم
شاریا 3.4 ملم

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە گەرمیان ماڵی ژنێك دەبێتە لانەی بەساڵاچوان

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەمەبەستی دابینكردنی ماڵێكی گەرم و ئاوەدان بۆ بەساڵاچوانی بێ لانە ماڵی خانمێك دەبێتە لانەی ئەو توێژە و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێڕی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان-یش دەڵێت،”هەر بەساڵاچویەك جێگەی نییە بۆ مانەوە یاخود كەسوكاری نییە دەتوانێت لە ماڵی حاجی ئاهو بمێنێتەوە”.

بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێڕی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بەمەبەستی دابینكردنی ماڵێكی گەرم و ئاوەدان بۆ بەساڵاچوانی بێ لانە ماڵی حاجی ئاهو بۆ بەساڵاچووان لەلایەن هادی عەبدولڕەحمان-ەوە بونیادنراوە.

دەشڵێت ،”لە ئێستادا دەرگای ئەو ماڵە واڵایە بۆ لە خۆگرتنی هەر بەساڵاچویەك، كە جێگەی نییە بۆ مانەوە یاخود كەسوكاری نییە لەگەڵیان بمێنێتەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم ماڵە لەژێر چاودێری بەرێوەبەرایەتیماندایە، ئیش و كارەكانی ڕۆژانەی بەڕێوە دەبرێت، ناونیشانی ماڵی حاجی ئاهو-ش دەكەوێتە نزیك دادگای بەرای كەلار، پشت گەراجی كەلار سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین