ڕووسیا پێشنیار دەكات بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئەمریكا نەمێنێت



ئەندرێ‌ كلیمۆڤ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ڕووسیای فیدراڵ و سەرۆكی لیژنەی سیاسەتە نێودەوڵەتییەكان، پێشنیار دەكات بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆركەوە بگوازرێتەوە بۆ ئۆلان باتور پایتەختی مەنگۆلیا.

كلیمۆڤ لەڕێی تیلیگرامەوە بڵاویكردەوە”مەنگۆلیا وڵاتێكی بێلایەنە، و بەشێك نییە لە هیچ بەرەیەكی سەربازی، بە هەمان شێوە لە ناوەڕاستی ناوچەی ئەوروپایی ئاسیاییدایە (ئۆراسیا) و نزیكەی 5 ملیار كەسی دانیشتوانی زەوی تێدایە كە ژمارەیان 8 ملیار كەسە و بە هەمان شێوە هەوڵ نادات دەست بەسەر جیهاندا بگرێت”.

بە وتەی ئەو بەرپرسە ڕووسە”هێنانەدی هاوسەنگی لەڕێی بەشداریی وڵاتە گەورەكانی ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریكای لاتین لە پێكهێنانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان و بەریتانیا و فەرەنسا، كارێكی پێویستە لەپێناو پارێزگاری لە ڕۆڵ و گرنگی نەتەوە یەكگرتووەكان وەك ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی بێلایەن، نەك سەر بە واشنتن، بۆیە پێویستە هەلی بەشداریی بۆ وڵاتانی وەك بەرازیل و هیندستان بڕەخسێنرێت”.

كلیمۆڤ پێیوایە”دەبێت ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، هاووڵاتی وڵاتێكی بێلایەن بێت، نەك بەشێك بێت لە بەرەی سەربازی دووژمنكاریی وەك هاوپەیمانی ناتۆ، و دەبێت ئەمیندارێتی گشتی بەلای هیچ هەرمێكی دەستباڵای وەك گروپی 7دا نەشكێتەوە”.

 

 

حكومەت بڕیارێك بۆ فەرمانبەرانی كۆمسیۆن دەردەكات
پێشت حكومەت بڕیارێك بۆ فەرمانبەرانی كۆمسیۆن دەردەكات
لە زستاندا چۆن پاتری ئۆتۆمبێلەكەت دەپارێزیت؟
دواتر لە زستاندا چۆن پاتری ئۆتۆمبێلەكەت دەپارێزیت؟
ەیوەندیدار