ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

چەند تۆمەتبارێك لەسەر سوتاندنی سندوقەكانی دەنگدان دەستگیر دەكرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ

وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عیراق ڕایدەگەیەنێت، لەسەر سوتاندنی كۆگاكانی كۆمسیۆن، بڕیاری دەستگیر كردن بۆ چەند كەسێك دەرچووە.

عەبدولستار بەیرەقدار، وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “دەستەی دەستپاكی كۆمیسیۆن سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لەبارەی ساختەكاریی لە هەڵبژاردنەكان”، لەبارەی سوتاندنی كۆگاكانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنیش، ئاماژەی بە دەرچوونی بڕیاری دەستگیركردن كرد بۆ شەش كەس.

یەك شەممەی رابردوو، لەنێو گەنجینەی هەڵگرتنی مەوادی خۆراكی لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت ئاگرێ كەوتەوە، لیژنەی ئەمنیش لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا باسی لەوەكردبوو، كە ئامانج لە ئاگرەكە، سوتاندنی سندوقەكانی دەنگدان بووە.

دوابەدوای ئەوەش، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، فەرمانی بە هەموو فەرماندە ئەمنییەكان كردبوو لە پارێزگاكان، ڕێوشوێنی توند بۆ پارێزگاریی لە گەنجینەكانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بگرنەبەر، جەختیشی لەسەر بەسزاگەیاندنی هەموو ئەو “گروپە تیرۆریستیانە” كردبۆوە كە هەوڵ دەدەن ئاسایش و هەڵبژاردنەكان بشێوێنن.

عێراق

حاكم زاملی بۆ (خەڵك): سائیرون ئامادەی دانیشتنەكەی سبەینێی پەرلەمان دەبێت

خەلًك- بەشی هەواڵ
سەركردەیەكی ڕەوتی سەدر دەڵێت، فراكسیۆنی سائیرون ئامادەی دانیشتنەكەی سبەینێی پەرلەمانی عیراق دەبێت، كە بۆ دەنگدان لەسەر پاشماوەی كابینە وزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی تەرخان دەكرێت.

حاكم زاملی، سەركردەی ڕەوتی سەدر، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “بەدڵنیاییەوە فراكسیۆنی سائیرون ئامادەی دانیشتنەكەی سبەینێی پەرلەمان دەبێت و هیواداریشین عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران ئامادەبێت بۆ تەواوكردنی پاشماوەی كابینە وزارییەكەی”، هیواشی خواست ئەو ناوانەی لەم جارەدا بۆ پاشماوەی هەشت وەزارەتەكە پێشكەشیان دەكات، كەسانی لێوەشاوە و پیشەگەربن و لەو ڕووەوە نەكەوێتە ژێر گوشاری حزبەكان.

زاملی وتی، “هەندێك ناو هەن، ڕەوتی سەدر تێبینی لەسەرییان هەیە، بۆیە ئەگەر عادل عەبدولمەهدی سور بوو لەسەر ناوەكان و بۆخۆی بەرپرسیارێتی سەركەوتن و شكستی ئەو ناوانەی گرتە ئەستۆ، ئەوا دەنگدانەكە بەپێی خواست و ویستی ئەندامانی پەرلەمان دەبێت، ئەگەر ناوەكان دەنگییان لەسەر درا و پەسەندكران، ئەوا كابینە وەزارەییەكە تەواو دەبێت، بەپێچەوانەشەوە ئەگەر ناوەكان لەلایەن پەرلەمانتارانەوە ڕەتكرانەوە، ئەوا پێویستە بە كەسانی تر بگۆڕدرێن”.

سەبارەت بە بەشداری یان بایكۆتكردنی هاوپەیمانی سائیرون بۆ دانیشتنەكەی سبەینێی پەرلەمان، سەركردەكەی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، “ناوەكان و ڕەوشی دانیشتنەكەی سبەینێ‌ ئەگەر ئەرێنی بن، یان بە پێچەوانەوە، پەرلەمانتاران بۆخۆیان بڕیاری لەسەر دەدەن”.

بەپێی كارنامەی سبەینێی پەرلەمانی عیراق، دانیشتنی سبەینێ‌ سێ‌ شەممە، بۆ دەنگدان لەسەر پاشماوەی كابینە وەزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران تەرخان دەكرێت، كە هەشت وەزارەت لەخۆدەگرێت و گرنگترینیشیان، وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و وەزارەتی داد-ە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕێبوار تەها، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندبوو، كە بایكۆتی كۆبوونەوەی سبەینێ‌-ی پەرلەمان دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هەردوو كوتلە گەورەكەی شیعە ڕێكەوتن

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی بنیاتنان لە پەرلەمانی عیراق، ئاماژە بە رێكەوتن لەگەڵ هاوپەیمانی چاكسازیی و ئاوەدانكردنەوە دەكات لەبارەی دانانی بڕگەی دەنگدان لەسەر پاشماوەی كابینە وزارییەكەی عەبدولمەهدی لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان.

فازڵ عەبد شنین، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بنیاتنان، لە لێدوانێكی ِرۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “چاكسازیی و بنیاتنان، لەبارەی دانانی بڕگەی دەنگدان لەسەر پاشماوەی كابینە وزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عیراق ڕێكەوتوون”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، “بەخشینی متمانە بە كاندیدەكانی هەشت وەزارەتەكە، لەنێو گومەزی پەرلەماندا یەكلایی دەكرێتەوە”.

لە دوایین دانیشتنی پەرلەمانی عیراق بۆ دانگدان لەسەر پاشماوەی كابینە وەزارەییەكەی عادل عەبدولمەهدی، كە لە هەشت وەزارەت پێكدێت و وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و داد گرنگترینیانن، سەرۆك وەزیران هەشت ناوی بۆ ئەو وەزارەتانە پێشكەش بە پەرلەمان كردبوو، بەڵام بەهۆی ناكۆكی لەسەر ناوەكان، هاوپەیمانی چاكسازیی و ئاوەنكردنەوە لەگەڵ چەند فراكسیۆنێكی تری پەرلەمانی عیراق، بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد و ڕێگەیان نەدا لیستی ئەو ناوانەی لەلایەن عەبدولمەهدییەوە ئامادەكرابوو، دەنگی لەسەر بدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەبادی و مالكی سوێندیان نەخواردووە
تائێستا 8 پەرلەمانتار سوێندی یاساییان نەخواردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، تائێستا 8 پەرلەمانتار سوێندنی یاساییان نەخواردووە، كە هەریەك لە حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر و نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایان تێدایە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، فەرمانگەی پەرلەمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “تائێستا 8 پەرلەمانتاری براوە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی مانگی ئایاری ڕابردوو، سوێندی یاساییان نەخواردووە”.

بەپێی بەیاننامەكەی پەرلەمانی عیراق، “پەرلەمانتارەكان بریتین لە، عەبدولئەمیر عەبدولغەفار توعمە، حسێن جاسم ناسر حسێن، حەیدەر جەواد كازم عەبادی، ڕاكان سەعید عەلی ڕەزوان، عەبدولحسێن عەبدولڕەزا باقر محەمەد، عەتوان سەید حەسەن سامر، قاسم محەمەد جەلال حسێن، نوری كامل محەمەد حەسەن”.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە 12ی ئایاری ڕابردوو ئەنجامدرا و لە 3ی ئەیلولی ڕابردووشدا، پەرلەمان یەكەم دانیشتنی خۆی سازكرد، بەڵام وێڕای تێپەڕینی سێ‌ مانگ، تاوەكو ئێستا هەندێك لەوانەی لە هەڵبژاردنەكەدا بەشدارییان كرد و توانیان دەنگی پێویست بۆ چوونە پەرلەمان بەدەستبهێنن، سوێندی یاساییان نەخواردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین