ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئێران یاداشتێكی ناڕەزایی دەداتە حكومەتی هەرێم

خەڵك- بەشی هەواڵ
كونسوڵگەریی گشتی ئێران لە هەولێر، یاداشتنامەی وڵاتەكەی دەداتە حكومەتی هەرێمی كوردستان و ناڕەزایی بەرانبەر بە دزەكردنی چەكداران لە كوردستانەوە بۆنێو خاكی ئێران، دەردەبڕێت.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (ئێرنا)ی ئێرانی، وەفدێكی ئێرانی بە سەرۆكایەتی گەورە كونسوڵگەری ئێرانی، لە نوسینگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، یاداشتی ناڕەزایی ئێرانیان بەرانبەر “بە جموجۆڵی چەكداران لە هەندێك لە ناوچە سنورییە هاوبەشەكان” دەربڕیوە.

وەفدەكە، ناڕەزایی ئێرانیان بە رانبەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕیوە سەبارەت بە دزەكردنی “چەكداران”، هەڕەشەی بەكارهێنانی مافی بەرگری و بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەكانیشیان كردووە.

لای خۆیەوە بەرپرسی پەیوەندییەكانی درەوەی هەرێم ڕایگەیاندووە، “ئیدارەی كوردستان لەسەر گەشەكردن و چەسپاندنی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئێران دامەزراوە”، نیگەرانی خۆیشی بەرانبەر بە ڕووداوەكانی ئەم دواییە دەربڕیوە.

بە وتەی ئەو بەرپرسە، “هەرێم ڕێگەنادات ئەو جۆرە ڕووداوانە كاریگەریی لەسەر پەیوەندییە ئەرێنییەكانی نێوان هەردوولا دروست بكەن”، ڕەتیشكردەوە حكومەتی هەرێم ڕێگەبدات بەرژەوەندییەكانی بكەوێتە مەترسییەوە لەپێناو “هیچ لایەن و حزبێك”.

ڕۆژی یەك شەممەی ڕابردوو، باڵی سەربازیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، كوشتنی كەسێك و برینداركردنی 27 كەسی تری لە هێزەكانی سوپای پاسداران لە پێكداهەڵپژانێكدا لە نیزیك سنورەكانی عیراق ڕایگەیاندبوو.

لای خۆیەوە، سوپای پاسدارانی ئێرانیش كوشتنی نۆ چەكداری لە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە باكووری خۆرئاوای ئێران لە نزیك سنورەكانی عیراق ڕاگەیاندبوو، كە بەپێی بەیاننامەیەك “چەكدارەكان ویستبویان دزە بكەنە نێو ئێرانەوە”.

کوردستان

فراكسیۆنی كۆمەڵ بۆردێكی یاسایی دروستدەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، چەند پرۆژە یاسایەكی گرنگ بۆ بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بە گشتی و موچەخۆران بەتایبەتی ئامادە دەكات و ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی بكات تا بخرێتە بەرنامەی كارەوە، بڕیاری دروستكردنی بۆردێكی یاسایی دەدەن.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندووە، فراكسیۆنی كۆمەڵ بڕیاری دروستكردنی بۆردێكی یاسایی دا بە مەبەستی ڕاوێژ و داڕشتنەوەی ئەو پرۆژە یاسایانەی فراكسیۆن پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەكات .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ فراكسیۆنەكەی چەند پرسێكی تایبەت بە كاری فراكسیۆنیان تاوتوێكردووە.

ئاشكراشیكردووە، دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، فراكسیۆنی كۆمەڵ چەند پرۆژە یاسایەكی گرنگ بۆ بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بە گشتی و موچەخۆران بەتایبەتی ئامادە بكات و ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی بكات تا بخرێتە بەرنامەی كارەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم ڕێژەی بارانبارینی لە كاتژمێر 9ی بەیانی تا9ی شەو بڵاوكردەوە، كە زۆربەی ڕێژەی باران لە ناوچەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی بووە، دەشڵێت: ” لە سلێمانی 27.5 ملم و قەزایی دەربەندیخان زباریووە “.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ڕێژەی بارانبارین لە كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانیەوە تا 9ی شەو لە سلێمانی 27,5 ملم باریوە، قەزایی دەربەندیخان 48.4 ملم و كەلار 32.2 ملم باریووە.

دەشڵێت: “بارانبارین لە ناوچەكانی دیكە بە ڕێژەی جیاواز باریووە، بە جۆرێك لە پارێزگای هەولێر 13.5 ملم و دهۆك 5.7 و كەركوك 17ملم و هەڵەبجە 29.4 ملم بووە” .

بەپێی ئەو ڕێژەیەی كەشناسی بڵاویكردۆتەوە، بڕی باران لە ناوچە جیاجیاكان بەم شێوەیە بووە:

هەولێر 13.5 ملم
سلێمانی 27.5 ملم
كەركوك 17 ملم
دهۆك 5.7 ملم
هەلەبجە 29.4 ملم
پیرمام 17.6 ملم
خەبات 6.6 ملم
چۆمان 8.8 ملم
حاجی ئۆمەران 0.8 ملم
بارزان 8 ملم
سیدەكان 7 ملم
دوكان 21 ملم
هەڵشۆ 23.6 ملم
ماوەت 17.4 ملم
پێنجوین 29.6 ملم
چەمچەماڵ 26 ملم
دەربەندیخان 48.4
كەلار 32.2 ملم
خانەقین 24.8 ملم
مەیدان 37.6 ملم
خورماتوو 17 ملم
زاخۆ 2 ملم
ئاكرێ 9.6 ملم
ئامێدی 6.2 ملم
بامەڕنی 8.2 ملم
كانی ماسی 10.4 ملم
مانگێش 6.6 ملم
شاریا 3.4 ملم

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە گەرمیان ماڵی ژنێك دەبێتە لانەی بەساڵاچوان

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەمەبەستی دابینكردنی ماڵێكی گەرم و ئاوەدان بۆ بەساڵاچوانی بێ لانە ماڵی خانمێك دەبێتە لانەی ئەو توێژە و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێڕی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان-یش دەڵێت،”هەر بەساڵاچویەك جێگەی نییە بۆ مانەوە یاخود كەسوكاری نییە دەتوانێت لە ماڵی حاجی ئاهو بمێنێتەوە”.

بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێڕی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بەمەبەستی دابینكردنی ماڵێكی گەرم و ئاوەدان بۆ بەساڵاچوانی بێ لانە ماڵی حاجی ئاهو بۆ بەساڵاچووان لەلایەن هادی عەبدولڕەحمان-ەوە بونیادنراوە.

دەشڵێت ،”لە ئێستادا دەرگای ئەو ماڵە واڵایە بۆ لە خۆگرتنی هەر بەساڵاچویەك، كە جێگەی نییە بۆ مانەوە یاخود كەسوكاری نییە لەگەڵیان بمێنێتەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم ماڵە لەژێر چاودێری بەرێوەبەرایەتیماندایە، ئیش و كارەكانی ڕۆژانەی بەڕێوە دەبرێت، ناونیشانی ماڵی حاجی ئاهو-ش دەكەوێتە نزیك دادگای بەرای كەلار، پشت گەراجی كەلار سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین