پیلێ‌ لە نەخۆشخانەوە ماڵئاوایی لە خێزان و دۆست و هاوڕێیانی دەكات



پیلێ‌ ئەفسانەی بەرازیلی، لەڕێی نامەیەكی دەنگی لە نەخۆشخانەی ئەلبرت ئەنشتاین لە شاری ساوپاوڵۆی بەرازیلی كە نزیكەی دوو مانگە تێیدا لە ململانێدایە لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، ماڵئاوایی لە خێزانەكەی و دۆستانی دەكات.

فرانك خالید، بازرگانی بەریتانی و خاوەنی ئاژانسی ئیدارەی وەرزشی، لەڕێی تویتەرەوە بڵاویكردەوە:”پیلێ‌ لە نەخۆشخانەوە بە خێزان و هاوڕێیانی دەڵێت ماڵئاوا. پیلێ‌ ئەفسانەی تۆپی پێ‌ بە خاوی شەڕەكەی لەدژی شێرپەنجە دەدۆڕێنێت و خێزانەكەشی دەڵێت، باری تەندروستی تادێت خراپتر دەبێت”.

كچەكەی پیلی وێنەیەكی باوكی لە نەخۆشخانەی ساوپاوڵۆوە بڵاوكردەوە كە باوەشیان بەیەكدا كردووە و نوسیویەتی”شەوێكی تر بەیەكەوە”.

كیلی كریستینا ناسیمنتۆ لە وێنەكەدا دەردەكەوێت كە باوەشی بە پیلێی تەمەن 82 ساڵدا كردووە و لە وێنەكەدا تەنیا یەك لای ڕوخساری باوكی دەركەوتووە.

یانەی سانتۆسی بەرازیلی لەئێستاوە خۆی بۆ مەراسیمی بەخاكسپاردنی پیلێ‌ ئامادەكردووە، لەڕێی ئامادەكردنی تابوتی تایبەت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ زیاتر خراپبوونی باری تەندروستی پیلێ‌.

 

ئاگری پاڵێوگەكەی هەولێر كۆنتڕۆڵ كرا
پێشت ئاگری پاڵێوگەكەی هەولێر كۆنتڕۆڵ كرا
لە سلێمانی 7 كەس دەستدرێژی دەكەنە سەر كچێك
دواتر لە سلێمانی 7 كەس دەستدرێژی دەكەنە سەر كچێك
ەیوەندیدار