محەمەد سەڵاح دەبێتە گۆڵكاری مێژوویی



بەو گۆڵەی سەرلەئێواری دوێنێ‌ دوو شەممە لەدژی ئەستۆن فیلا تۆماری كرد، محەمەد سەڵاح ئەستێرەی میسری یانەی لیڤەرپوڵ، لەگەڵ ژمارەی گۆڵەكانی كینی داگڵیش ئەفسانەی لیڤەرپوڵ یەكسان بۆوە و چووە لیستی گۆڵكارە مێژووییەكانی “ڕیدز”.

دوێنێ‌ دوو شەممە سەڵاح گۆڵی ژمارە 172ی بە درێسی لیڤەرپوڵەوە تۆماركرد، ئەمەش هەمان ژمارەی گۆڵەكانی ئەلسێر كینی داگڵیشە كە لە كاروانی دوودرێژی لەگەڵ تیپەكەدا لە ساڵانی هەشتای سەدەی ڕابردووتۆماركردووە.

داگڵیش كە بە “پادشا كینی” ناودەبرێت، 13 ساڵ لەگەڵ لیڤەرپوڵ یاریی كردووە لە 1977 تا 1990، هەموو ناسناوەكانی لەگەڵ تیپەكەدا بەدەستهێناوە كە خۆیان لە 3 جار خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و 6 جار خولی ئینگلیزیدا دەبیننەوە.

هەرچەندە دەگڵیشی سكۆتلەندی كە ژمارەیەك لە جەماوەری یانە ئینگلیزییەكە بە “ئەفسانەی یەكەمی تیپەكە” دایدەنێن، 172 گۆڵی لە 515 یاریدا تۆماركردووە، سەڵاح پێویستی بە نیوەی ژمارەی ئەو یاریانە بوو، تا بگاتە ژمارەی گۆڵەكانی.

سەڵاح لە 276 یاریدا بە درێسی لیڤەرپوڵەوە، تا ئێستا 172 گۆڵی تۆماركردووە.

عێراق سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژی دامەزراند
پێشت عێراق سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژی دامەزراند
ئاگرێكی گەورە لە پاڵێوگەیەكی نەوت كەوتەوە
دواتر ئاگرێكی گەورە لە پاڵێوگەیەكی نەوت كەوتەوە
ەیوەندیدار