ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

خەڵك؛ بەرنامەی كاری كۆبووونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عیراق كۆببێتەوە، بەڵام گفتوگۆ لەسەر تەواوكردنی كابینەی نوێی حكومەت و پڕۆژە یاسای بودجە ناكرێت.

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە ئەمڕۆ شەممە لە كاتژمێر 1ی نیوەڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت و خشتەی بەرنامەی كاری ئەمڕۆش دراوە بە پەرلەمانتاران.

ڕاشیگەیاند، كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەنگ دەدرێت لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ دەرخستنی ڕاستیەكان، كە تایبەتە بە پڕۆژەی باڵەخانەی بانكی ناوەندی و هەروەها دەنگ دەدرێت لەسەر ئەو دادوەرانەی كاندیدن بۆ دادگای پێداچوونەوەی فیدڕاڵی.

وەك سەرچاوەكە وتیشی، “بابەتی گشتی هەیە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، ئەویش وەك خێمەی ئاوارەكان و ئەو شارانەی بەهۆی بارانەوە تووشی لافاو بوون”.

جەختیشی كردەوە، كە هەرچەندە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران ڕایگەیاندبوو، كە كابینە وزاریەكەی تەواو دەكات و ئەو وەزارەتانەی پڕنەكراونەتەوە كاندیدەكانیان پێشكەش بە پەرلەمان دەكات، بەڵام تا ئێستا ناوی هیچ كاندیدێك پێشكەش نەكراوە و لە بەرنامەی كاریشدا ئەو بابەتەی تێدا نییە.

لە كۆی 22 وەزارەتی حكومەتی عیراق تا ئێستا 14 وەزیر سوێندی یاساییان لە پەرلەمان خواردووە و بەهۆی ناكۆكی حزبەكانەوە تا ئێستا پۆستی 8 وەزارەت بە بەتاڵی ماونەتەوە و لەلایەن وەزیرە نوێیەكانەوە بە وەكالەت بەڕێوەدەبرێن.

عێراق

بە ڤیدیۆ.. چەكدارێكی داعش لە میقدادییە كوژرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

یەكەیەكی حەشدی شەعبی گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، كە لە بۆسەیەكدا چەكدارێكی داعشیان لە سنوری شارۆچكەی میقدادییە كوشتووە.

شارۆچكەی میقدادییە دەكەوێتە باكوری ڕۆژهەڵاتی شاری بەعقوبەی سەنتەری پارێزگای دیالەوە و لە ساڵی 2014 دا، بەشێكی لەلایەن داعشەوە كۆنتڕۆڵكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق ئیدانەی پەلامارەكەی هەولێر دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكات كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەوەیخستەڕوو، ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكەن كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەشدا، لە پەیوەندیدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئامانجی بەدەستهێنانی وردەكاری و زانیاری زیاتر لەبارەی ڕووداوەكەوە.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019 لە چێشتخانەی (هۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر لە شاری هەولێر پەلاماری ژمارەیەك لە كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا درا و تێیدا جێگری كونسوڵی توركیا و كارمەندێك كوژرا و كەسێكی تریش برینداربوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمریكا پەلامارەكەی هەولێر ئیدانە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەغدا پەلامارەكەی سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركيا لە هەولێر ئیدانە دەكات.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو پەلامارە قێزەونەی كرایە سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر هاوخەمی خۆمان بۆ نێردەی دیپلۆماتیی توركیا ڕادەگەیەنین.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، پشتیوانی خۆمان بۆ پاراستنی سەلامەتیی دیپلۆماتكارە بیانییەكان و نێردە دیپلۆماتییەكان لە عیراق دووپاتدەكەینەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان