ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٦ ڕێنمایی گرنگ بۆ ئەوەی ئۆتۆمبیلەکەت زیاتر بەرگە بگرێت

خێزان

وەک لە نێو خەڵکیدا دەڵێن ئۆتۆمبێل تا خزمەتی نەکەیت، خزمەتت ناکات، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەت زیاتر بەرگە بگرێت:

 

– با تایەیی ئۆتۆمبێلەکەت هەمیشە بە ڕێژەی پێویست هەوای تێدابێت، واتە نە زیاد بێت نەکەم، چونکە زیاد و کەمی زیانی هەیە و هۆکارە بۆ پێکدادان و خزان.

– هیچکاتێک ئەو گڵۆپ و ئاماژانە پشتگوێ مەخە لە ئۆتۆمبیلەکەت پێتی دەدات، چونکە پشتگوێخستنی کێشەیەک چەندین کێشەی دیکەی بەدواوەیە.

– دڵنیابە لەوەی کە ڕۆن و فلتەری هەوایی ئۆتۆمبێلەکەت لەکاتی خۆیدا دەگۆڕیت و زیاد لەپێوسیت لەسەری مەڕۆ، بەگشتی لەکاتی گۆڕینی ڕۆن پێت دەڵێن کەدەبێت چەندێک لەسەری بڕۆیت.

 

– هەموو ئۆتۆمبێلێک کەرەستە و ئامێرەکانی بۆ هەڵگرتنی قورساییەکی دیاریکراو دروستکراوە، بۆیە زیاد لە پێویستی خۆی شت لە ئۆتۆمبیلەکەت بار مەکە.

– لەکاتی وەستان گەر کەمیش بێت ئۆتۆمبێلەکەت بدە بە بۆش  Neutral mode    بۆ ئەوەی بزوێنەرەکەی پشوو بدات.

– گەر جامی ئۆتۆمبێلەکەت درزی تێبووە، دەتوانیت بە سیر چاکی بکەیتەوە، قاشێک سیر بە درزەکەدا بهێنە، دواتر بە کلێنکسێک شەربەتەکەی پاک بکەرەوە، بەم جۆرە ڕێگری لە زیادبونی درزەکە دەکات تا خۆت چاکی دەکەیتەوە.

ژیاندۆستی

بۆ چی مرۆڤەکان دەمرن؟ شیکارێک و تێڕوانینێکی زانستی

خێزان
مردن چیە؟ بۆچی زیندەوەران بەگشتی هەموویان دەبێت بمرن؟ خانە یان زیندەوەرە نەمرەکان چین؟ ئایا ڕۆژێک دێت مرۆڤ بگاتە قۆناغی نەمری؟
لوقمان حەوێز ئەندامی کۆمەڵەی گەردوونناسانی تێکساس لەبارەی ئەم حاڵەتەوە شیکارێک و تێڕوانینێکی زانستی هەیە.
مردن چییە؟
مردن لە هەموو زیندەوەرەکان بە مرۆڤیشەوە بریتیە لە وەستانی بەردەوام و ئێجگارەکی هەموو کردار و زیندەچالاکییە بایۆلۆژییەکانی ناو هەموو خانەکانی لەش و پێکهاتەی ئەو زیندەوەرە لەبەر هەر هۆکارێک بێت، لەئەنجامی ئەم وەستانەش یەکسەر ئەو خانانە بەشێوەیەکی سروشتی شیدەبنەوە بۆ ئەو توخم و پێکهاتە سەرەکیانەی لێی دروست بوون، هەموو ئەو پێکهاتانەش ئەگەر بە ڕاستەوخۆیی بێت یان ناڕاستەوخۆیی بەتێپەڕبوونی کات تێکەڵی ئاو، هەوا، هەروەها خاکی گۆی زەوی دەبنەوە.
مردن، بەتایبەتی مردنی مرۆڤەکان هەر لە سەرەتای مێژووی مرۆڤایەتی تاوەکو ئێستا لەلایەن هەموو کۆمەڵگاکان بە گەورەترین تڕاژیدیا و ناخۆشترین ڕووداو دانراوە، ئەویش لەبەر نەمان و پچڕانی بەردەوامی پەیوەندیە خێزانی و کۆمەڵایەتیەکان لەگەڵ مرۆڤە مردوەکە.

پڕۆسەی پیربوون و مردن.
بۆچی ئێمەی مرۆڤ و زۆربەی هەرە زۆری زیندەوەران لە کۆتایییدا هەر دەبێت بمرین؟
هەموو مرۆڤەکان، هەروەها زۆربەی هەرە زۆری زیندەوەران ئەگەر بە درێژایی ماوەی ژیانیشیان لە هەموو هۆکارەکانی مردن ڕزگاریان ببێت، لەکۆتاییدا هەر دەمرن و لەناودەچن بەهۆی دیاردەی پیربوون، لە ووڵاتی بەریتانیا لە ئێستادا هۆکاری مردنی 9 کەس لە کۆی 10 کەس بەهۆی پیربوونەوەیە، کەواتە پیربوون چیە و بۆچی ڕوودەدات؟
پیربوون لە مرۆڤدا بریتیە لە کەڵەکەبوونی هەموو گۆرانکاریەکانی ناو خانەکانی لەش بە تێپەڕبوونی کات، لە ڕاستیدا تاوەکو ئێستا هەموو هۆکارەکانی دیاردەی پیربوون ڕوون و ئاشکرا نیە، لە نوێترین لێکۆڵینەوەکاندا سەرەکیترین هۆکاری پیربوون لە مرۆڤدا دەگێڕدرێتەوە بۆ کەڵەکەبوونی ئەو زیانانەی بە زنجیرەکانی DNA ی دەگات لەناو خانەکان یان ئەوەی پێی دەووترێت DNA.Oxidation واتە بەئۆکسیدبوونی دی ئێن ئەی.

وێنەکەی خوارەوە: تابلۆیەکی نیگارکێشی بەناوبانگی فەڕەنسی فیلیپ دی چامپێنە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەڤدەهەم، گوڵ و کەللە سەرەکەی مرۆڤ ئاماژەن بە ژیان و مردن، کاتژمێرەکەش نیشانەیەکە بۆ کات کە ژیان ومردن تیایدا دروست دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چیرۆکی ئەو ئۆتۆمبێلە بەناوبانگە بخوێنەرەوە کە زۆرێک یادگاریان لەگەڵیدا هەیە

خێزان

ئۆتۆمبێلی لادا كه‌ به‌ مانای (كه‌شتی بچكۆله‌) دێت، ئۆتۆمبێلێكی ڕووسی بوو كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیای ئۆتۆفاز به‌رهه‌مده‌هێندرا و سه‌ره‌تاش له‌ ساڵی 1966 دامه‌زراو دواتر بووه‌ یه‌كێك له‌ پڕفرۆشترین ئۆتۆمبیله‌كانی جیهان له‌ نێوان ساڵانی 1970 تا ساڵانی 1980.

ئۆتۆمبێلی لادا له‌ ساڵی 2012 به‌ یه‌كجاری له‌ لایه‌ن كۆمپانیای ئۆتۆفاز به‌رهه‌مهێنانی ڕاگیرا، ئۆتۆمبێله‌كه‌ هه‌رچه‌نده‌ شێوه‌ی به‌ تێپه‌ڕبونی ساڵه‌كان نه‌گۆڕاوه‌ به‌ڵام زیاتر له‌ 20 ملیۆنی لێفرۆشراوه‌ كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێله‌كان داده‌نرێت.

ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ زیاتر له‌ ناوچه‌كانی بلۆكی خۆرهه‌ڵات له‌ یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری به‌ناوبانگ بوو، نهێنی سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌كه‌ی لاداش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ بوو كه‌ نرخی كه‌م و به‌كارهێنانی ئاسان و مامه‌ڵه‌ی گونجاو بوو.

ئۆتۆمبێلی لادا سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی گه‌وره‌بوو بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، ته‌نانه‌ت له‌ ململانێی سیاسیدا به‌كارده‌هات، بۆنمونه‌ ڕوسیا له‌ به‌رامبه‌ر رێگه‌دانی به‌ڕیتانیا به‌ فرۆشتنی لادا له‌و وڵاته‌ رێگه‌ی دا كۆكا كۆلا له‌ وڵاته‌كه‌یدا بفرۆشرێت.

ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ یه‌كێك بوو له‌ ئۆتۆمبێله‌ به‌ربڵاوه‌كان كه‌ له‌ ساڵانی هه‌شتا  و نه‌وه‌ته‌كاندا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێندرا.

 

ئۆتۆمبێلی لادا له‌ كوردستان


نمایشی ئۆتۆمبێلی لادا له‌ نیۆرك، ساڵی ١٩٧٣

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند تاکتیکێک بۆ خەوێکی ئاسوودە کە لە کەشتیوانی ئاسمانیمان بردووە

خێزان

کارمەندانی ناسا بەوپێیەی لە ئاسماندا دەبیت بخەون، کۆمەڵیک تاکتیکیان فێرکراوە تا بتوانن لە کەمترین ماوەدا باشترین خەوتنیان هەبێت، ئەمەی خوارەوە هەندێک لەو تاکتیکانەیە کە ئەوان بەکاری دەهێنن:

– هەمیشە لە کاتێکی دیاریکراودا بخەوە و جەستەتی لەسەر ڕابهێنە

– بەر لە خەوتن وەرزشی قورس یان خواردنی قورس مەخۆ

– ئامێرە ئەلەکترۆنیەکان بە چەند کاتژمێرێک بەر لە خەوتن لابدە

– ژینگەی لەبار بۆ خەوتن درووستبکە و شوێنی خەوەکەت تەنها بۆ ئەوە دابنێ و ناوە ناوە هەوای ژورەکەت بگۆڕە بۆئەوەی هەوایی پاکی تێدابێت

 

زانیاری: لە نێو بنکەی بۆشایی ئاسمان، کەشتیوانە ئاسمانیەکان لە تورەکەی خەودا دەخەون و خۆیان دەبەستنەوە تا لەکاتی خەودا جەستەیان بەملاولادا نەڕوات:


بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین