ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كەركوك حاڵەتی ئامادەباشی رادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
فەرمانگەی سەرچاوە ئاوییەكان لە پارێزگای كەركوك، هەموو كادرەكانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ رووبەڕوونەوەی هەر بارێكی نائاسایی، ئەمەش بەهۆی بارانی بەلێزمە و لافاوەوە كە چەند پارێزگایەكی عیراقی گرتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، شەهاب حەكیم نادر، بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەكان لە پارێزگای كەركوك لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند”لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هەموو كادرەكانیان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ جێبەجیكردنی هەر ئەركێك و رووبەڕووبونەوەی هەر دۆخێكی نەخوازراو”.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی سەرچاوە ئاوییەكانی پارێزگای كەركوك دەڵێت، لە پارێزگاكەیان هیچ لافاوێك روینەداوە و پشت بە زیادكردنی بەردانەوەی ئاوى روباری زابی بچوك بەستراوە بە رێژەی هەزار مەتری سێ‌ جا لە یەك چركە، ئەمەش بۆ كۆنەبوونەوەی باراناو و بەردانەوەی بە ئاراستەی بەنداوی سامەڕا و بەنداوی عوزێم و ئەو بەنداوانەی تر كە دەكەونە چوارچێوەی پارێزگاكەوە.

دوێنێ‌ هەینی بەهۆی بارانی بەلێزمە لەچەند پارێزگایەكی عیراق، چەند ناوچەیەك زیانی گەورەیان پێگەیشت، و بەو هۆیەشەوە بەبپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق، 10 كەس گیانیان لەدەستداوە.

کوردستان

عەربەت.. شەش ئۆتۆمبێل پێكیاندادا

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی عەربەت- تانجەرۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی ڕووی دا.

بەپێی زانیارییەكانی پۆلیسی هاتوچۆ، شەش ئۆتۆمبێل بە یەكیانداداوە بەهۆی نەپاراستنی ماوەی سەلامەتییەوە و ڕووداوەكە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماڵی هەبووە.

ڕۆژانە بەهۆی خراپی ڕێگاوبانەكان و پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەكانی هاتوچۆوە، چەندین ڕووداو ڕوو دەدەن و دەیان كەس دەبنە قوربانی سەرباری زیانە ماڵییەكانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پڕۆژەی دۆکیۆمێنتی بینا کۆنەکانی سلێمانی ڕاگەیەندرا

سلێمانی ـ نزار جەزا

ئەمڕۆ پێنج شەممە سیتی لابی سلێمانی کۆتاییهاتنی پڕۆژەی بەدۆکیۆمێنتکردنی گەڕەک و بینا کۆنەکانی سلێمانی ڕاگەیاند.

پڕۆژەی بەدۆکیۆمێنتکردنی گەڕەک و بینا کۆنەکانی سلێمانی کۆمەڵێک گرنگی هەیە کە لەکورتەی پڕۆژەکەدا بەچەند خاڵێک گرنگییەکەی خراوەتەڕوو:

یەکەم: پاریزگاریکردن لەپێناسە و ناسنامەی شاری سلێمانی، کە خەریکە لەدەستدەدرێت، بەهۆی تەشەنەکردنی شێوازە نوێ و هاوردە و نەخوازراوەکانی تەلارسازی لەدەرەوەی وڵات.

دووەم: گرنگی زۆریئەو خانوو گەڕەکە کۆنانە بۆپەرەپێدانی لایەنی ئابووری شار لەڕێگەی پەرەدان بە بواری گەشتوگوزار لەو خانوو و گەڕەکانەدا.

سێهەم: نەبوونی ئامارێکی تەواوی ئەوخانوو و گەڕەکە کۆنانە بۆ پەرەپێدان بەبواری توێژینەوەی زانستی لەبەشەکانیتەلارسازی و مێژووناسی و کلتووری.

چوارەم :ڕزگارکردنی ئەو بەشەکەمەی کە ماوە لە خانو و بینا و بەشە کۆنەکانی سلێمانی لە ڕوخان و ڕووخاندن.

پێنجەم: بۆ دروستکردنی داتابەیسێکی دروسە لەڕێگەی بەکارهێنانی سیستمی GIS.

شەشەم: بۆ پارێزگاریکردن لە شێوازی ژیانی ڕۆژانە و کلتوری ڕەسنی شارەکە.

حەوتەم: قۆناغێکی گرنگ و سەرەکی و پێویستە بۆ دروستکردنی ماستەرپلانێکی گشتگیر.

چرۆ حەیدەر ، بەڕێوەبەری سەنتەری سیتیلابی سلێمانی بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، ساڵ بە ساڵ خانووە کۆنەکانی سلێمانی بەرەو لەناوچون دەچن، کە بەپێی داتاکان نزیکی 200 خانوی کۆن لە کۆی شەش هەزار و 300 خانوو ماوەتەوە، کە لەو ڕێژەیەش تەنها نزیکی 120 خانوو بەکەڵکی تێداژیان دێت، بۆیە زۆر گرنگە ئەم بینا کۆنانە بپارێزرێن.

ئاماژەی بەئەوەشدا، لەساڵی ئایندەدا قۆناغی سێهەمی پڕۆژەکە کۆتایی دێت و لەئێستاشەوە دەکرێت کار لەسەر نۆژەنکردنەوەی ئەو بینا کۆنانە بکرێت.

سیتی لابی سلێمانی لەساڵی 2017 وەک سەنتەرێکی هاوبەشی نێوان کۆمپانیای ڤیوپایەنیر و زانکۆی سلێمانی بەگرێبەسێکی تایبەت دەستی بەکار و چالاکییەکانی کرد.

سیتی لابی سلێمانی یەکەمجارە لە کوردستان و دەوروبەری دەکرێتەوە، کە ڕاستەوخۆ سودمەندە لەئەزمونەکان سیتی لابی زانکۆی ساکسیۆن لەهۆڵەندا، کە شێوازێکی نوێیە لەبەکارهێنانی کۆمەڵێک ئامڕاز و هۆکاری تایبەت بۆ پێکەوەبەستنی زانکۆ و کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت و چڕکردنەوەی هەموو هەوڵەکان بۆ ئاڕاستەکردنیان بۆ چارەسەری کێشەکان لەسەر ئاستی شارەکان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەسپاكی ئامارەكانی گەندەڵی بڵاوكردەوە

خەڵك ـ ئارام سەردار

ئەمڕۆ پێنچ شەممە ۱۸ی تەمووزی ۲۰۱۹، سەرۆكی دەستەی دەسپاكی ئاشكرای كرد ،52 كەیسمان ڕەوانەی دادگای لێكۆڵینەوە كردووە ، 20 كەیسی گەندەڵیمان ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند كردووه.

ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، داوایان كردووە لەحكومەت ناوی بەرپرسەكانیان بۆ بنێرێ بۆ ئەوەی فۆڕمی دەستەی دەسپاكی بۆ ئاشكراكردنی سەروەت و سامانیان بۆ ڕەوانە بكەن.

دەشڵێت “وەك چۆن لە بەرنامەی كاری كابینەی نۆیەم دووپاتكراوەتەوە، داوامان كردووە، حكومەت كار لەسەر چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵی بكات، چونكە ئێستا لە هەموو كات زیاتر هەرێم پێویستی بە چاكسازییە لە كەرتی گشتی و سێكتەرەكانی خزمەتگوزاری ، ئەنجومەنێكیش بۆ دژایەتی گەندەڵی و دادگایەكی تایبەتیش بۆ كەیسەكانی گەندەڵی دابمەزرێنرێت بۆ خێرا یەكلاكردنەوەی كەیسەكانی گەندەڵی هاوشێوەی بەغدا”.

سەرۆكی دەستەی دەسپاكی ئەوەش دەخاتەڕوو، كۆی گشتی كەیسەكانی هەواڵدەری گەیشتووەتە 245 كەیس، تەنها لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ 88 داوای هەواڵدەری كەیسی گەندەڵی تۆمار كراون، هەروەها 143 داوای سزایی كەیسی گەندەڵی تۆمار كراون و كۆی گشتی داوای سزایی گەیشتووەتە 250 كەیس، لەهەمان كاتدا لەكۆی ۷۲ كەیسی تایبەت كە رەوانەی دادگای لێكۆلینەوە و ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند كردووە ، 17 كەیس یەكلایی كراونەتەوە و بڕیاری دادگای بۆ دەرچووە .

ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا 105 كەیس لە قۆناغی لێكۆڵینەوەن و دوای تەواوبوونی ڕێكارەكانی تر تەواو دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان