کەشناسی: تاوە باران و هەورە تریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



کەشناسی ڕایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەولێر و دهۆک تاوە باران و هەورە تریشقە دەبێت و لە سلێمانیش بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.

ئەوەشی خستەڕوو کە بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی دەست پێدەکات دوایی بەشێوەیەکی گشتی نمە بارانی پچر پچر لەکات و شوێنی جیاواز دەبارێت، پاش نیوەڕۆش لە پارێزگای هەولێر و دهۆک تاوە باران و هەورە تریشقە دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە کە لە کاتەکانی شەودا بارانبارین نامینێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێت و پلەی گەرماش 3-4 پلە نزم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سەبارەت بە سبەینێ دووشەممە ڕایگەیاند، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران و تاوە باران دەبارێت و شەویش کەشەکە سەقامگیر دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 30

سلێمانی : 29

دهۆک: 29

زاخۆ: 30

هەڵەبجە : 30

کەرکووک : 32

سۆران : 26

حاجی ئۆمەران : 17

گەرمیان : 34

هەوڵێک بۆ چارەسەری جۆرێکی شیرپەنجە، بە بێ چارەسەری کیمیایی لە ئارادایە
پێت هەوڵێک بۆ چارەسەری جۆرێکی شیرپەنجە، بە بێ چارەسەری کیمیایی لە ئارادایە
پارێزگاری بانکی ناوەندی: عێراق زیاتر لە 62 ملیار دۆلار قەرزارە
دوات پارێزگاری بانکی ناوەندی: عێراق زیاتر لە 62 ملیار دۆلار قەرزارە
پەیوەندیدر