دەستكاری بڕی بەشەخۆراكی هاووڵاتییان كرا و برنج كەم كرایەوە



وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەریمی کوردستان رایگەیاند، دەستكاری بڕی بەشەخۆراكی هاووڵاتییان كراوە و بڕی برنج کەمکرایەوە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”بەپێی نوسراوێك كە لە كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراكەوە لە بەغدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هاتووە سەبارەت بە دابەشكردنی بەشی سێیەمی سەبەتەی خۆراك بەسەر هاوڵاتیان كە ئەم مانگە بۆ هەر كەسێك بەم شێوەیە دەبێت:-

١-بڕی دوو كیلۆ و نیو برنج بدرێتە هەر هاووڵاتییەك واتە نیوكیلۆ كەمتر لە مانگەكانی ڕابڕدوو.

٢- دۆشاوی تەماتەش بۆ ئەم مانگە یەك قوتو دۆشاوی هەشت سەد غرامی دەدرێتە هەر هاووڵاتییەك لەبری بەشی سێهەم و چوارەمی خۆراك، چونكە هەر بەشە خۆراكێك هاووڵاتی چوارسەد غرامی پێ ئەدرێت، بەڵام ئەم مانگە قوتویەكی هەشت سەد غرامی پێ ئەدرێت لەبری دوبەش.

وەزارەتەکە هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە ئەگەر لە كاتی سەردانیان بۆلای بریكارەكانی خۆراك ئەگەر دووكیلۆ و نیو برنجیان پێدان ئەوە بڕیارەكە لە بەغداوە هاتوە و پەیوەندی بەبریكارەكانی خۆراكەوە نییە.

دەشڵێت:”لە ڕۆژی دووشەممە دەست بەدابەشكردنی بەشی سێیەمی خۆراك دەكرێت لە هەرێمی كوردستان و بەشی سێیەمی ئاردیش زیاتر لە هەفتەیەكە لە هەموو هەرێمی كوردستان دەستی پێكردوە”.

رێگایەكی سەرەكی داخرا
پێت رێگایەكی سەرەكی داخرا
ڕووداوە سەختەکانی منداڵی ماسولکەکان لە تەمەنی گەورەییدا لاواز دەکات
دوات ڕووداوە سەختەکانی منداڵی ماسولکەکان لە تەمەنی گەورەییدا لاواز دەکات
پەیوەندیدار