بەشی یەکەمی نۆژەنکردنەوەی باخی گشتی تەواو بووە



ماوەی سێ مانگە باخی گشتی بەهۆی نۆژەنکردنەوەیەوە داخراوە، لە ئێستادا ٪٩٥ قۆناغی یەکەمی تەواو بووە، دەستکراوە بە کارکردن لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە.

قۆناغی یەکەمی نۆژەنکردنەوەکە پێکهاتووە، دانانی ستامپ کۆنکرێت، تەنەکەی خۆڵ، ژمارەی کورسییەکان لە ٨٠ کورسییەوە بۆ ١٣٠ کورسی زیادکراون، نۆژەکردنەوەی فوارەکانی ئاو و تەوالێتەکان.

لە قۆناغی یەکەمدا تەنها بۆیاخکردنی کربستۆنەکان ماوە.

لە ئێستادا دەستکراوە بە کارکردن لە قۆناغی دووەمی نۆژەنکردنەوەکە، کە پێکهاتووە لە گۆڕینی یاری منداڵانەکە، وە دیوار و پەرژینەکانی باخەکە، کە بە خشت لەلایەن وەستا ڕۆژهەڵاتییەکانەوە دروستدەکرێت.

باخی گشتی سلێمانی ساڵی ١٩٣٧ لەسەر ڕووبەری ١٢دۆنم زەوی دروستکراوە، لە ١١ی مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە بە ڕووی هاووڵاتیانەوە بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە داخراوە، ماوەی چوار مانگ بۆ تەواوکردنی کارەکانی قۆناغی یەکەم دانراوە، ئەگەر هەیە لە وەرزی بەهاری ساڵی داهاتوودا بکرێتەوە.

 

بەریتانیا داوا لە هاووڵاتیانی دەكات ئێران بەجێبهێڵن
پێشت بەریتانیا داوا لە هاووڵاتیانی دەكات ئێران بەجێبهێڵن
داوای یەكگرتنەوەی یەکێتی و گۆڕان دەكرێت
دواتر داوای یەكگرتنەوەی یەکێتی و گۆڕان دەكرێت
ەیوەندیدار