بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی ڕووسیا لە هەرێم کۆبووەوە



سەرۆکی یەکێتی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ کونسوڵی ڕووسیا لە هەرێم جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ ماکسیم رۆبین، کونسوڵی رووسیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژە بەوەدەکات، ” بەگرنگییەوە هەڵسەنگاندن بۆ سەردانەكەمان بۆ رووسیا و دیدار و كۆبوونەوەكان كرا، هەروەها جەخت لە هەماهەنگیی زیاتر و گەشەپێدانی پەیوەندییەكان كرایەوە بەشێوەیەك خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوولا بكات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، وەک یەکێتی جەخت لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دوور لە هەموو دەستتێوەردانێك دەکەینەوە ، و وتی”یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە و دەمانەوێت ئەم پرۆسە دیموكراسییە ببێتە مایەی نوێبوونەوەی هەرێمی كوردستان و حوكمڕانییەكی بەهێز و تەندروست”.

راشیگەیاند، دروستكردنی بەربەست لەبەردەم پرۆسەكەدا، لێدانە لەخواستی خەڵكی كوردستان و نیشاندانی روویەكی نەخوازراوی هەرێمی كوردستانە لەبەردەم كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، جگەلەوەی ناكرێت چیتر یاری بەچارەنووسی میللەتێك و بەها باڵاكانییەوە بكرێت.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێت ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
“ئەگەر هەڵبژاردن نەکرێت پێگەى هەرێمی کوردستان لاواز دەبێت”
دوات “ئەگەر هەڵبژاردن نەکرێت پێگەى هەرێمی کوردستان لاواز دەبێت”
پەیوەندیدر