ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند خاڵیکی گرنگ پێویستە لە کاتی بە بارمتە گرتندا بیزانیت، تا ڕزگارت ببێت

خێزان

هه‌رچه‌نده‌ به‌ “بارمه‌ته‌” گیران كارێكی ده‌گمه‌نه‌، به‌ڵام له‌ ژیانی ئه‌مڕۆماندا هه‌ندێكجار  له‌ هێرشی تیرۆریستی یاخود هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر فرۆشتگا و بانك و شوێنه‌ گشتیه‌كاندا به‌ بارمته‌ ده‌گیرێیت، هه‌ر بۆیه‌ بۆ پاراستنی گیانت ده‌بێت ئه‌م 5 خاڵه‌ی خواره‌وه‌ جێبه‌جێ بكه‌یت:

– پێویسته‌ هه‌وڵبده‌یت هه‌ر ده‌رگا یان ڕێڕه‌وێكی به‌رده‌ست به‌كار بهێنیت بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شوێنه‌ هه‌ڵبێیت و نه‌كه‌ویته‌ به‌رده‌ستی چه‌كداره‌كان.

 

– گه‌ر نه‌تتوانی خاڵی یه‌كه‌م جێبه‌جێ بیكه‌ت، ئه‌وا تۆ (بارمته‌یت) و ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆیان به‌ بارمته‌ گرتووه‌ هه‌رچیان وت به‌قسه‌یان بكه‌یت، چونكه‌ ئه‌وان چه‌كیان پێیه‌.

 

– هه‌وڵبده‌ ئارامی بپارێزیت و هیچ ده‌نگه‌ده‌نگ و ئاژاوه‌یه‌ك دروستمه‌كه‌و به‌رپه‌رچیان مه‌ده‌ره‌وه‌، له‌ هه‌مان كاتدا هێنده‌ لاواز مه‌به‌ كه‌ به‌ كه‌وتنه‌ گریان یاخود ترسی زۆر سه‌رنجیان به‌لای خۆتدا ڕابكێشیت.

 

– كاتێك تیمی فریاگوزاری دێت و به‌تایبه‌تیش له‌و كاته‌دا كه‌ هێرش ده‌هێنن دۆخه‌كه‌ “مه‌ترسیدارترینه‌” هه‌ر بۆیه‌ به‌هیچ جۆرێك له‌ جێگه‌ی خۆت مه‌جوڵێ و خۆت بده‌ به‌ زه‌ویدا و به‌ ده‌ستت گوێچكه‌كانت بگره‌و چاوت بنوقێنه‌، چونكه‌ ئه‌و تیمه‌ له‌و كاته‌دا به‌ ئاسانی ناتوانن چه‌كداره‌كان له‌گه‌ڵ بارمته‌كان جیابكه‌نه‌وه‌و هێرش بۆ سه‌ر هه‌ر كه‌سێك ده‌هێنن كه‌ بجولێت.

 

– به‌لاته‌وه‌ ئاسایی بێت گه‌ر پاش ئه‌وه‌ی ڕزگارتان بوو ده‌ستگیربكرێیت و ببرێیت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌، چونكه‌ چه‌كداره‌كان زۆركات له‌ نێو بارمته‌كاندا خۆیان ده‌شارنه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ كه‌سه‌ ئاساییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

ریکلام

ژیاندۆستی

8 نیشانەی دایک و باوکی خراپ کە زۆرجار بەبێ ئەوەی بەخۆمان بزانین لە ئێمەشدا هەیە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەی دایک و باوکی خراپ کە زۆرجار بەبێ ئەوەی بەخۆمان بزانین لە ئێمەشدا هەیە:

 

-چاودێریکردنی بەردەوامی منداڵەکەت هەڵەیەکی باوە کە وادەکات دواتر متمانەی بەخۆی نەبێت و نەتوانێت خۆی بڕیار بدات

-دانانی یاساو ڕێنمای زۆر بۆ منداڵەکەت کە وادەکات ژیانێکی سەربازانەی هەبێت

-بەهەمان شێوە نازهەڵگرتنی زۆر یەکێکی دیکەیە لە هەڵەکان کە وادەکات منداڵەکەت باش دەرنەچێت

-بەراوردکردنی منداڵەکەت بە منداڵی دیکە یان تەنانەت خوشک و براکانی هەڵەیەکی گەورەیە و متمانە بەخۆبونی تێدا دەکوژێت.

-تا زیاتر بەسەر منداڵەکەتدا بقیژێنیت، زیاتر خوی خراپ دەبێت

-نابێت زیاد لە پێویست چاوەڕوانیت لە منداڵەکەت هەبێت و بارگرانی زۆری بخەیتە سەر شان

-بەکارهێنانی تاکتیکی ترساندن  بۆ منداڵ هەڵەیە و وادەکات منداڵێکی ترسنۆک بێت

-لە کۆتایدا بیرت نەچێت کە خۆت هەڵسوکەوتت چۆن بێت منداڵەکەشت وادەبێت، بۆیە پێویستە سەرەتا لە خۆتدا ڕەنگ بداتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

9 جۆر خواردن كه‌ هیچ شتێك به‌ ڕوخسارته‌وه‌ نایه‌ڵێت

خێزان

ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یخۆن كاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ و ڕوخسارمان، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌لێك خواردنن كه‌ پێویسته‌ بیكه‌ینه‌ سیستمی خۆراكمانه‌وه‌ به‌و پێیه‌ی زۆر به‌سوودن بۆ پێستمان:

 

ئه‌ڤۆگادۆ

گۆشتی ماسی

شاتوو

گێزه‌ر و شه‌ربه‌تی گێزه‌ر

میوه‌ ترشه‌كان

سیر

چۆكۆلاته‌

زه‌یتی زه‌یتوون

ته‌ماتە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند تاکتیکێک کە کوڕان دەتوانن ستایلی خۆیانی پێ کەشخە بکەن

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکە کە کوڕان دەتوانن ستایلی خۆیانی پێ کەشخە بکەن:

 

-کاتێک کابۆ و کالە بەیەکەوە لەبەردەکەیت، با کابۆکە زۆر درێژ نەبێت و کالەکە دانەپۆشێت، چونکە دیمەنێکی ناشرینی دەبێت

-گەر کابۆی پانت لەبەرکرد با سەرەوەی تەسک بێت و گەر کابۆی تەسکت لەبەرکرد، دەتوانیت لەسەرەوە بلوس و تیشێرتی پان لەبەربکەیت

 

-دڵنیابە لەوەی کە ئێکسسواراتی زۆر بەکار نەهێنیت

 

-لەکاتی کڕینی شۆڕتدا دڵنیابە لەوەی کە زۆر سەروو ئەژنۆت نەبێت

-گرنگە بزانیت کام شێوازی ملە هەڵدەبژێریت، بۆ ملی کورت شێوەی V باشە و بۆ ملی درێژ شێوەی خڕ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان