راگەیەندراوێک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆرەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر-CTG، بەهاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان و دژەتیرۆری عێراق – ICTS ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە سنوری قەزای حەویجە ئەنجام دا و دەستگیرا بەسەر چەندین مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش و پارچە چەکدا .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر – CTG بڵاویکردووەتەوە، پاڵپشت بە زانیارییە هەواڵگرییەکان و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر جموجۆڵی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش لە سنوری قەزای حەویجە – کەرکوک ئۆپراسیۆنی زەمینی و ئاسمانی هاوبەشی هێزەکانی دژەتیرۆر – CTG ، دژەتیرۆری عیراق – ICTS بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ سەرمۆڵگەکانی داعش لەو ناوچە ئەنجام درا .

دژەتیرۆر ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئۆپراسیۆنەکەدا توانرا دەستبگیرێت بەسەر چەندین حەشارگە و پارچە چەک و تەقەمەنیدا کە ئامادەکرابوون بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی .

هەر لە ئۆپراسیۆنەکەدا چەندین مۆڵگەی تیرۆریستان خاپورکران و پیلانەکانیان شکستپێهێنرا کە مەرامیان بوو چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە سنووری کەرکوک و حەویجە و سەلاحەدین ئەنجام بدەن

پەبجی مۆبایل، وەشانی عەرەبی خۆی لەگەڵ کنتاکی ئاشکراکرد
پێشت پەبجی مۆبایل، وەشانی عەرەبی خۆی لەگەڵ کنتاکی ئاشکراکرد
تۆمەتی کوشتن درایە پاڵ ئەو کەسەی سێ هاووڵاتییەکەی پاریسی کوشت
دواتر تۆمەتی کوشتن درایە پاڵ ئەو کەسەی سێ هاووڵاتییەکەی پاریسی کوشت
پەیوەندیدار