مووچەی مانگی چوار دابەشدەکرێت



بەپێی زانیارییەکان دەبێت لەدوای ٢٠ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی هەرێمی کوردستان بکرێت، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت “پێم وانییە هیچ ئاستەنگێک بۆ دابەشکردنی مووچە لەو کاتەدا هەبێت”.

دارا سێکانیانی، پەرلەمانتاری عێراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە عێراق مانگانە پاش ٢٠ مانگ مووچە دابەشدەکرێت، بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەبێت حکومەتی هەرێم و بەغدا بە پێدانی مووچە بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پابەندکراون.

“پێم وانییە هیچ ئاستەنگێک بۆ دابەشکردنی مووچە لە بەغدا و هەولێرشەوە دروستبکرێت، ان شاء للە دوای ٢٠ی ئەم مانگە دەستبەدابەشکردنی مووچە دەکرێت”.

دابەشکردنی ئەم مووچە دەبێتە سێیەمین مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە لە مانگی چواردا وەریبگرن، ئەمەش پاش ساڵانێکی زۆر لە نەبوون و دواکەوتنی مووچەکانیان.

ساڵیادی کۆچی دوایی حەپسەخانی نەقیبە
پێت ساڵیادی کۆچی دوایی حەپسەخانی نەقیبە
سودانی گرنگی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا ئاشکرادەکات
دوات سودانی گرنگی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا ئاشکرادەکات
پەیوەندیدر