سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەت: سلێمانی پێشەنگی پابەندبوونە بە ڕێنماییەکانی تەندروستی



بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامیەتەوە لە مانگی ڕەمەزاندا تۆمارکراون، سلێمانی لە ڕووی تەندروستییەوە لەسەر ئاستی شارەکانی هەرێم و عێراق پێشەنگە.

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، بە شێوەیەکی بەردەوام لیژنەکان سەردانی دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکانیان کردووە و لە هەڵمەتەکانیاندا پشکنینیان بۆ سەرجەم ئەو خواردن و خواردنەوانە ئەنجام داوە کە لەلایەن بازرگانەکانەوە بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، جێگەی سوپاس و دەستخۆشییە بۆ خاوەن شوێنەکان و کارمەندەکانیان کە زۆربەی زۆری ئەو چێشتخانە و ڕێستۆرانت و هەمو ئەو شوێنانەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەردانیکردوون کە خواردن و خواردنەوە دروست دەکەن، پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و ڕێنماییەکانی دیکەی کارکردن بوون.

ڕونیکردەوە، لەسەر بنەمای ئامارە تۆمارکراوەکانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و بەهۆی پابەندبوونی شوێنەکان بە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن، سلێمانی پێشەنگی پاکوخاوێنییە لەسەر ئاستی تەواوی شارەکانی هەرێم و عێراق، کە ئەوەش ئامانجی سەرەکی کاروچالاکی ڕۆژانەی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییە نەک سزادان و زیان گەیاندن بە بازاڕیان.

وتیشی، ژمارەیەکی زۆر کەم لە چێشتخانە، ڕێستۆرانت و کارگەکانی ئامادەکردنی شەربەت و شیرینی سەرپێچییان کردووە کە لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە ڕووبەڕووی داخستن و ڕێکاری یاسایی کراونەتەوە.

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەت، ئاماژەی بەوەکرد، لە پێناوی بەرژەوەندی و تەندروستی گشتی و بۆ ماوەنەوەی شاری سلێمانی لە ئاستی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی کارکردن، دواکارین لە خاوەن شوێنەکان زیاتر پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و ڕێنماییەکانی دیکەی کارکردن بن.

سودانی: عێراق ڕێککەوتووە لەسەر کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان
پێشت سودانی: عێراق ڕێککەوتووە لەسەر کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان
چۆپی فەتاح گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە
دواتر چۆپی فەتاح گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار