بانکی ناوەندی دەیان ملیۆن دۆلاری بە نەخت خستە بازاڕەوە



بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 278 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، بەڵام هێشتا بەرزبوونەوەی نرخەکەی بەردەوامە.

بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، 278 ملیۆن و 525 هەزار و 332 ی خستە بازاڕەوە کە 238 ملیۆن و 120 هەزار و 332 دۆلاری بە حەواڵە و 40 ملیۆن و 405 هەزار دۆلاریشی بە نەخت بووە.

لە لایەکی دیکەشەوە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا بەردەوامە و ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

بۆرسەی هەولێر 148 هەزار دینار

بۆرسەی سلێمانی 148 هەزار و 50 دینار

بۆرسەی بەغدا 148 هەزار و 100 دینار

بۆرسەی بەسڕە 148 هەزار و 100 دینار

حکومەتی هەرێم ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند
پێت حکومەتی هەرێم ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند
وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەرژەوەندی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بڕیاری دا
دوات وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەرژەوەندی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بڕیاری دا
پەیوەندیدر