ژمارەیەك پارێزگا سبەی سێشەممەیان كردە پشوی فەرمی



پارێزگاری نەجەف ڕایدەگەیەنێت، بەبۆنەی شەهید بوونی فاتیمە زەهرا (س.خ)، سبەی سێشەممەی كردە پشوی فەرمی دەبێت و پارێزگای زیقاریش پشووی ڕاگەیاند.

پارێزگاری نەجەف لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەبۆنەی شەهید بوونی فاتیمە زەهرا (سڵاوی خوای لەسەر بێت) ،سبەی سێ شەممە پشوی فەرمی دەبێت لەتەواوی دام و دەزگاكانی حكومەت.

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، كە پشووەكە بەشەكانی تەندروستی و خزمەتگوزاری و ئامنی ناگرێتەوە.

هاوكات پارێزگای زیقار لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە بەبۆنەی شەهید بوونی فاتیمە زەهرا (سڵاوی خوای لەسەر بێت) ،سبەی سێ شەممە 27ی 12ی 2022 پشوی فەرمی دەبێت لە تەواوی دامودەزگاكانی حكومەتدا.

 

بلیتەكانی یاریی كردنەوەی جامی كەنداو تەواو بوون
پێشت بلیتەكانی یاریی كردنەوەی جامی كەنداو تەواو بوون
گەشتوگوزاری دهۆك؛ ژمارەی گەشتیارانى  ئەمساڵ لە ساڵی ڕابردوو زیاترە
دواتر گەشتوگوزاری دهۆك؛ ژمارەی گەشتیارانى ئەمساڵ لە ساڵی ڕابردوو زیاترە
ەیوەندیدار