لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوارەوە دڵنیایی دەدرێت



بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوارەوە دڵنیایی دەدات و دەڵێت:” موچەیەکی دیکەشتان، هی مانگی چوار، لە دوای جەژن قەرزارین تا ریکۆردەکە بشکێندرێت”.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسێنێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی:” هەر دڵتان خۆش بێت و دەموچاوتان پڕی زەردەخەنە بێت، ئەوە ئاواتی ئێمەی خزمەتکارتانە لە حکومەتی خۆتان”.

دەشڵێت:” موچەیەکی دیکەشتان، هی مانگی چوار، لە دوای جەژن قەرزارین تا ریکۆردەکە بشکێندرێت، مووچە سەرەتایترین مافی خەڵکە و لە داهاتی خۆماڵی، نەوت، یان داهاتە فیدراڵییەکان بێت، دەبێت بدرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کێ هەیە دڵی بەو دۆخە خۆش نەبێ کە ئێستا دروست بووە و کێ هەیە زەردەخەنەی خانەنشین و فەرمانبەران دڵخۆشی نەکردبێ.. موچە هات و کوردستان سەرکەوت”.

کەشناسی هەرێم: ئەمشەو باران بارین و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت
پێشت کەشناسی هەرێم: ئەمشەو باران بارین و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت
قەرزدارانی پێشینەی هاوسەرگیری داوای لێخۆشبوون دەکەن
دواتر قەرزدارانی پێشینەی هاوسەرگیری داوای لێخۆشبوون دەکەن
ەیوەندیدار