ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڕۆیتەرز: یەكێتی ئەوروپاش سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاژانسێكی جیهانی ئاماژە بە ئامادەیی یەكێتی ئەوروپا دەكات بۆ سەپاندنی سزاكانی بەسەر ئێران، ئەمەش بەهۆی تۆمەتباركردنی وڵاتەكە بە پیلاندانان بۆ تیرۆركردنی نەیارانی حوكمڕانی ئێران لە دانیمارك و فەرەنسا.

ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز) لە زاری سەرچاوەیەكی دیپلۆماسییەوە بڵاویكردۆتەوە، “ئەمڕۆ دوو شەممە، وەزیرەكانی دەرەوە لە یەكێتی ئەوروپا رازی بوون بە سەپاندنی سزا ئابورییەكان بەسەر هەندێك لە هاوڵاتیانی ئێراندا، بەهۆی پیلاندانانیان بۆ تیرۆركردنی نەیاران لە دانیمارك و فەرەنسا”.

وەك سەرچاوەكە ئاماژەی پێ‌ كردووە، “تائێستا گفتوگۆ لەسەر ناوە دیاریكراوەكان نەكراوە، بەڵام لە كۆبوونەوەیان لە بڕۆكسل، هاوڕاییەكی گشتی هەبووە لەنێوان وەزیرەكاندا سەبارەت بە دەستكردن بە كاری تەكنیكی و دانانی لیستێك بۆ ئەو ناوانەی، كە دیاریی دەكرێن”.

لەم ماوەیەی دواییدا، دانیمارك باڵێوزی وڵاتەكەی لە تاران بانگهێشت كردەوە، ئەمەش بەهۆی ئاشكرابوونی پیلانێكی ئێرانی بۆ كوشتنی چەند كەسێك لە كۆبنهاگن، لەو بارەیەوە ئەندرێس سامۆیلسۆن، وەزیری دەرەوەی دانیمارك بەڵێنیدابوو بابەتەكە بگەیەنێتە یەكێتی ئەوروپا تا لەوێ‌ بەشێوەیەكی بەكۆمەڵ گفتوگۆی لەسەر بكرێت.

بە وتەی سامۆیلسۆن، وڵاتانی تری ئەوروپاش هەمان نیگەرانییان هەیە بەرانبەر بە هەڵسوكەوتەكانی ئێران، بەو پێیەی لە هاوینی ڕابردووشدا، پیلانێك پوچەڵكرایەوە، كە لێوەی هەوڵدرابوو كۆبوونەوەیەكی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە پاریس بكرێتە ئامانج.

جیهان

ئیسرائیل: چوینە ڕووبەڕبوونەوەیەكی كراوە لەگەڵ ئێراندا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری هەواڵگری و گواستنەوەی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی چۆتە ڕووبەڕبوونەوەیەكی ڕاگەیەندراو و كراوە لەگەڵ ئێران، ڕێگەش بە وڵاتەكە نادەن بوونی خۆی لە سوریادا بچەسپێنێت.

یسرائیل كاتس، وەزیری هەواڵگری و گواستنەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، “ئیسڕائیل ئامادەیە هەڵكشانی ئاستی ڕووبەڕبوونەوەكە گەر پێویست بكات”، بەدووریشی نەزانی وڵاتەكەی هەوڵی گەورەتر بخاتەگەڕ بۆ ڕێگرتن لە بڵابوونەوەی هەژموونی ئێرانی لە سوریا.

بە وتەی كاتس، كە قسەی بۆ (ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل) كردووە، “سیاستەكەمان گۆڕانكاریی بەسەرداهاتووە و بۆتە ڕووبەڕبوونەوەیەكی كراوە لەگەڵ ئێران گەر پێویست بە توندكردنەوەی ڕووبەڕبوونەوەش بكات ئامادەین”.

وەزیری هەواڵگری و گواستنەوەی ئیسرائیل، ئاماژەی بە هێرشەكەی سوپای وڵاتەكەشی كردبوو بۆسەر پێگە ئێرانییەكان لە سوریا، كە وەك ئاماژەیەك ڕوون بوو بۆ قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانە.

یسرائیل كاتیش، تەئكیدی لەو بۆردومانەش كردبۆوە، كە لە خاكی سوریاوە كرابووە سەر گۆڕەپانی خزان لەسەر بەفر لە بەشی باكووری بەرزاییەكانی جۆلان و ڕایگەیاند، “لەڕێی گومەزی ئاسنینی ئیسرائیلەوە بەر لەو موشەكانە گیراوە، بۆیە ئەوەی هێرش دەكاتە سەرمان دەبێت باجێكی گران بدات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

فەرماندەیەكی پاسداران: بۆ راگەیاندنی شەڕ دژی ئیسرائیل خەریكە ئارامگرتنمان تەواو دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئێران ئەمڕۆ رایگەیاند، چاوەڕێی كۆتاییهاتنی ئارامگرتنی ئێران دەكەن بۆ دەستپێكردنی شەڕی دژی ئیسرائیل.

عەزیز نەسیر فەرماندی هێزی ئاسمانی ئێران بە ئاژانسی (نادی مراسلین)ی راگەیاندووە “گەنجان لە هێزی هەوایی ئامادەیی تەواویان كردووە و چاوەڕێی كۆتاییهاتنی ئارامگرتن دەكەن بۆ بەرەوڕووبونەوەی رژێمی ئیسرائیل و كۆتایی هێنان و خستنەسەر زەوی”.

ئەم هەڕەشەی هێزی ئاسمانی ئێران دوای هێرشە موشەكییەكەی شەوی رابردووی ئیسرائیل دێت بۆ سەر بنكەكانی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لەسوریا كە بە بەهێزترین هێرش دادەندرێت لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

روسیا وردەكاری هێرشە بەهێزەكەی ئیسرائیلی بۆ سەر پێگەكانی فەیلەقی قودس لەسوریا ئاشكرا كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی بەرگری روسیا وردەكاری هێرشە بە هێزەكەی ئیسرائیلی بۆ سەر پێگەكانی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریا ئاشكراكرد كە بەهۆیەوە 6 سەربازی سوریا كوژراون و 6 كەسی دیكەش بریندار بوون.

وەزارەتی بەرگری روسیا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكراشیكردووە، سوپای سوریا لە رێگای دژە ئاسمانییەكانەوە توانیویەتی 30 مووشەكی جۆری كروزی ئیسرائیلی تێكبشكێنێت بەر لەوەی بگەن بە ئامانجەكانیان.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، شەوی رابردوو بۆردومانی بارەگاكانی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانیان لە سوریادا كردووە.

سەرچاوە رۆژنامەوانییە رۆژئاواییەكان ئاشكرایانكرد، لە ماوەی 4 ساڵی رابردوودا ئەوە بەهێزترین گورز بووە لە ئێران وەشێندراوە لە سوریادا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 42
    42 86%
    42 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین